بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەحمەد یاسین: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ٤٢: ھێڵی ٤٢:
{{سەرەکی|بزوتنەوەی حەماس}}
{{سەرەکی|بزوتنەوەی حەماس}}
[[پەڕگە:Flag of Hamas.svg|وێنۆک|ئاڵای بزوتنەوەی حەماس]]
[[پەڕگە:Flag of Hamas.svg|وێنۆک|ئاڵای بزوتنەوەی حەماس]]
ساڵی ١٩٨٧ ئەحمەد یاسین لەگەڵ کۆمەڵێک سەرکردەی ئیسلامی ڕێککەوت بۆ دامەزراندنی ڕێکخراوێک بەمەبەستی ڕوبەڕو بوونەوەی ئیسرائیل و ئازادکردنی فەلەستین، ڕێکخراوەکەیان ناونا بزوتنەوەی بەرەنگاری ئیسلامی ناسراو بە حەماس. بزوتنەوەی حەماس ڕۆڵێکی گرینگی هەبوو ڕاپەڕینی فەلەستین ناسراو بەڕاپەڕینی مزگەوتەکان کە لەو کاتەدا سەریهەڵدا، ئەمەش بووە هۆی گۆڕانێکی جۆری لە ژیانی ئەحمەد یاسین و بەرەنگاری فەلەستینی، کەتێیدا بزوتنەوەکە سەرکەوتوو بوو لە ڕێکخستنی هێز لەدەوری خۆی. ئەحمەد یاسین توانی بۆچونەکانی بە هەموو جیهاندا بڵاو بکاتەوە بەهۆی سوربوون لەسەر بۆچونەکانی و داواکردنی ماف بۆ گەلی فەلەستین. باوەڕی بەدروستکردنی سەرەتاکانی کاری جیهادی بوو دژی ئیسرائیل، ساڵی ١٩٨٧ و کاتی دەستپێکردنی ڕاپەڕینی یەکەمی فەلەستین حەماس دەرکەوت و ڕایگەیاند زەوی فەلەستین وەقفە و ناکرێت لەگەڵ جولەکە دابەش بکرێ. جولەکەکان چەندین جار هەوڵیانداوە ڕازی بکەن بەڕاوەستاندنی ڕاپەڕینەکە بەڵام نەیانتوانیوە بۆیە لەساڵی ١٩٨٩ دەستگیری دەکەن، ساڵی ١٩٩١ حوکمی زیندانی هەتاهەتایی و پازدە ساڵیان بەسەردا سەپاند.
ساڵی ١٩٨٧ ئەحمەد یاسین لەگەڵ کۆمەڵێک سەرکردەی ئیسلامی ڕێککەوت بۆ دامەزراندنی ڕێکخراوێک بەمەبەستی ڕوبەڕو بوونەوەی ئیسرائیل و ئازادکردنی فەلەستین، ڕێکخراوەکەیان ناونا بزوتنەوەی بەرەنگاری ئیسلامی ناسراو بە حەماس.<ref>{{Cite web|date=2021-08-01|title=بزوتنەوەی حەماس|url=https://zaniary.com/blog/609b413c1add0/%D8%A8%D8%B2%D9%88%D8%AA%D9%86%DB%95%D9%88%DB%95%DB%8C-%D8%AD%DB%95%D9%85%D8%A7%D8%B3|access-date=2021-08-01|website=بزوتنەوەی حەماس|language=ku}}</ref> بزوتنەوەی حەماس ڕۆڵێکی گرینگی هەبوو ڕاپەڕینی فەلەستین ناسراو بەڕاپەڕینی مزگەوتەکان کە لەو کاتەدا سەریهەڵدا، ئەمەش بووە هۆی گۆڕانێکی جۆری لە ژیانی ئەحمەد یاسین و بەرەنگاری فەلەستینی، کەتێیدا بزوتنەوەکە سەرکەوتوو بوو لە ڕێکخستنی هێز لەدەوری خۆی. ئەحمەد یاسین توانی بۆچونەکانی بە هەموو جیهاندا بڵاو بکاتەوە بەهۆی سوربوون لەسەر بۆچونەکانی و داواکردنی ماف بۆ گەلی فەلەستین. باوەڕی بەدروستکردنی سەرەتاکانی کاری جیهادی بوو دژی ئیسرائیل، ساڵی ١٩٨٧ و کاتی دەستپێکردنی ڕاپەڕینی یەکەمی فەلەستین حەماس دەرکەوت و ڕایگەیاند زەوی فەلەستین وەقفە و ناکرێت لەگەڵ جولەکە دابەش بکرێ. جولەکەکان چەندین جار هەوڵیانداوە ڕازی بکەن بەڕاوەستاندنی ڕاپەڕینەکە بەڵام نەیانتوانیوە بۆیە لەساڵی ١٩٨٩ دەستگیری دەکەن، ساڵی ١٩٩١ حوکمی زیندانی هەتاهەتایی و پازدە ساڵیان بەسەردا سەپاند.


=== سیاسەتی دەرەوە ===
=== سیاسەتی دەرەوە ===
ھێڵی ٥٨: ھێڵی ٥٨:


=== تیرۆرکردن ===
=== تیرۆرکردن ===
ئەحمەد یاسین لەکۆتا چاوپێکەوتنی تەلیفزۆنیدا گوتی "ئێمە داوای شەهیدبوون دەکەین و داوای دنیا ناکەیەن، ئەم ژیانە ژیانێکی کەم و بێنرخە، ئێمە داوای ژیانی هەتا هەتایی دەکەین". لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٣ ئیسرائیل ڕایگەیاند ئەحمەد یاسین هیچ پارێزبەندیەکی نییە و ئەگەری ئەنجامدانی هەرکارێکی سەربازی هەیە بەرامبەری، لە ٦ی ئەیلولی ٢٠٠٣ لەهەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو، کاتێک لەماڵی هاوڕێیەکیان بوون فڕۆکەیەکی ئێف ١٦ بۆمبێکی ٢٥٠ کیلۆیی بەسەر ماڵەکەدا بەردایەوە و بووە هۆی خاپوربوونی ماڵەکە، بەڵام ئەحمەد یاسین ڕزگاریبوو تەنیا چەندا برینێکی سووکی هەبوو، دوای ڕزگاربوونی لە هەوڵی تیرۆرکردنەکە بەردەوام بوونی لەسەر جیهاد دووبارە کردەوە. لە ٢ ٢ی ئازاری ٢٠٠٤ لەکاتی گەڕانەوەی ئەحمەد یاسین لە نوێژی بەیانی فڕۆکەیەکی ئیسرائیل هەستا بە بۆردومانکردنی بەسێ مووشەک کە بووە هۆی مردنی ئەحمەد یاسین حەوت کەس لەهاوەڵانی، و برینداربوونی دوو لە کوڕەکانی. کردەوەی کوشتنی ئەحمەد یاسین بەسەرپەرشتی شارۆن سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی ئیسرائیل بوو.<ref name=":3">{{Cite web|last=عامر|first=عدنان أبو|title=في الذكرى الـ17 لاستشهاده.. كيف تجرأت إسرائيل على اغتيال الشيخ أحمد ياسين؟|url=https://www.aljazeera.net/news/politics/2021/3/22/في-ذكراه-الـ17-لماذا-اغتالت-إسرائيل|access-date=2021-07-29|website=www.aljazeera.net|language=ar}}</ref><ref>{{Cite web|title=أمل عبد العزيز الهزاني - من قتل الشيخ أحمد ياسين؟|url=https://aawsat.com/home/article/2388086/%D8%A3%D9%85%D9%84-%D8%B9%D8%A8%D8%AF-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B2%D9%8A%D8%B2-%D8%A7%D9%84%D9%87%D8%B2%D8%A7%D9%86%D9%8A/%D9%85%D9%86-%D9%82%D8%AA%D9%84-%D8%A7%D9%84%D8%B4%D9%8A%D8%AE-%D8%A3%D8%AD%D9%85%D8%AF-%D9%8A%D8%A7%D8%B3%D9%8A%D9%86%D8%9F|access-date=2021-07-29|website=الشرق الأوسط|language=ar}}</ref><ref>{{Cite web|title=اسرائيل تكشف تفاصيل اغتيال احمد ياسين|url=https://www.ammonnews.net/article/139209|access-date=2021-07-29|website=وكالة عمون الاخبارية}}</ref>
ئەحمەد یاسین لەکۆتا چاوپێکەوتنی تەلیفزۆنیدا گوتی "ئێمە داوای شەهیدبوون دەکەین و داوای دنیا ناکەیەن، ئەم ژیانە ژیانێکی کەم و بێنرخە، ئێمە داوای ژیانی هەتا هەتایی دەکەین".<ref>{{Cite web|last=Ajansı|first=İlke Haber|date=1627805577|title=ڕێبەرو تێكۆشەری ئیسلام: شێخ ئەحمەد یاسین|url=https://ilkha.com/sorani/latest/2145/ڕێبەرو-تێكۆشەری-ئیسلام-شێخ-ئەحمەد-یاسین|access-date=2021-08-01|website=İLKHA|language=tr-TR}}</ref> لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٣ ئیسرائیل ڕایگەیاند ئەحمەد یاسین هیچ پارێزبەندیەکی نییە و ئەگەری ئەنجامدانی هەرکارێکی سەربازی هەیە بەرامبەری، لە ٦ی ئەیلولی ٢٠٠٣ لەهەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو، کاتێک لەماڵی هاوڕێیەکیان بوون فڕۆکەیەکی ئێف ١٦ بۆمبێکی ٢٥٠ کیلۆیی بەسەر ماڵەکەدا بەردایەوە و بووە هۆی خاپوربوونی ماڵەکە، بەڵام ئەحمەد یاسین ڕزگاریبوو تەنیا چەندا برینێکی سووکی هەبوو، دوای ڕزگاربوونی لە هەوڵی تیرۆرکردنەکە بەردەوام بوونی لەسەر جیهاد دووبارە کردەوە. لە ٢ ٢ی ئازاری ٢٠٠٤ لەکاتی گەڕانەوەی ئەحمەد یاسین لە نوێژی بەیانی فڕۆکەیەکی ئیسرائیل هەستا بە بۆردومانکردنی بەسێ مووشەک کە بووە هۆی مردنی ئەحمەد یاسین حەوت کەس لەهاوەڵانی، و برینداربوونی دوو لە کوڕەکانی. کردەوەی کوشتنی ئەحمەد یاسین بەسەرپەرشتی شارۆن سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی ئیسرائیل بوو.<ref name=":3">{{Cite web|last=عامر|first=عدنان أبو|title=في الذكرى الـ17 لاستشهاده.. كيف تجرأت إسرائيل على اغتيال الشيخ أحمد ياسين؟|url=https://www.aljazeera.net/news/politics/2021/3/22/في-ذكراه-الـ17-لماذا-اغتالت-إسرائيل|access-date=2021-07-29|website=www.aljazeera.net|language=ar}}</ref><ref>{{Cite web|title=أمل عبد العزيز الهزاني - من قتل الشيخ أحمد ياسين؟|url=https://aawsat.com/home/article/2388086/%D8%A3%D9%85%D9%84-%D8%B9%D8%A8%D8%AF-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B2%D9%8A%D8%B2-%D8%A7%D9%84%D9%87%D8%B2%D8%A7%D9%86%D9%8A/%D9%85%D9%86-%D9%82%D8%AA%D9%84-%D8%A7%D9%84%D8%B4%D9%8A%D8%AE-%D8%A3%D8%AD%D9%85%D8%AF-%D9%8A%D8%A7%D8%B3%D9%8A%D9%86%D8%9F|access-date=2021-07-29|website=الشرق الأوسط|language=ar}}</ref><ref>{{Cite web|title=اسرائيل تكشف تفاصيل اغتيال احمد ياسين|url=https://www.ammonnews.net/article/139209|access-date=2021-07-29|website=وكالة عمون الاخبارية}}</ref>


=== دوای تیرۆرکردن ===
=== دوای تیرۆرکردن ===

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٨:١٤، ١ی ئابی ٢٠٢١

شێخ ئەحمەد ئیسماعیل یاسین (٢٨ ی حوزەیرانی ١٩٣٦–٢٢ ی ئازاری ٢٠٠٤) بانگخواز و موجاھید و دامەزرێنەر و سەرۆکی گەورەترین زانکۆی ئیسلامی لە غەزە، دامەزرێنەر و ڕێبەری بزووتنەوەی بەرەنگاری ئیسلامی (حەماس) و پێشەوای بزووتنەوەکە تا مردنی.[١][٢][٣][٤]لە گوندی ئەلجورە لە دایک بووە، کە سەر بە ناوچەی مەجدالی باشووری کەرتی غەزەیە خۆی و خێزانەکەی دوای شەڕی ١٩٤٨ پەنایان بۆ کەرتی غەزە برد.[٥][٦] لە گەنجیدا لە کاتی وەرزشکردندا تووشی ڕووداوێک بوو لە ئەنجامدا توشی ئیفلیجی گشتی بوو. وەک مامۆستایەکی خوێندنی عەرەبی و پەروەردەی ئیسلامی کاری کردووە و دواتر لە مزگەوتەکانی غەزە وەک وتارخوێن و مامۆستا کاری کردووە. لەژێر دەسەڵاتی ئیسرائیلدا بوو بە بەناوبانگترین وتاربێژ کە لە کەرتی غەزەدا بەھۆی ھێز بەڵگەکانی و ئازایەتی لە گوتنی ڕاستیدا لە تەمەنی بیست ساڵیدا بەشداری خۆپیشاندانی غەزەی کرد بۆ وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر دەستدرێژی سێانەیی دژ بە میسر لە ساڵی ساڵی ١٩٥٦ و توانای ڕەوانبێژی و ڕێکخراوەیی پیشاندا. دوای شکستی ١٩٦٧ کە ئیسرائیل ھەموو ناوچەکانی فەلەستینی داگیرکرد لەوانە کەرتی غەزە، ئەحمەد یاسن بەردەوام بوو لە ھاندانی نوێژخوێنان لە مینبەری مزگەوتی عەباسی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داگیرکەر، و سەرقاڵی کۆکردنەوەی بەخشین و ھاوکاری بوو بۆ کەسوکاری شەھیدان و گیراوەکان و پاشان بوو بە سەرۆکی کۆڕبەندی ئیسلامی لە غەزە. ئەحمەد یاسن لە ساڵی ١٩٨٣ دا بە تۆمەتی ھەبوونی چەک و پێکھێنانی ڕێکخراوێکی سەربازی و ھاندان لەدژی دەوڵەتی جوولەکە دەستگیرکرا و لەلایەن دادگای ئیسرائیلەوە سزای سێزدە ساڵ زیندانی کردنی بۆ دەرکرا. لە ساڵی ١٩٨٥ لە ئاڵوگۆڕێکی زیندانیی نێوان دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل و بەرەی جەماوەری بۆ ڕزگاری فەلەستین ئازاد کرا.[٧]

ئەحمەدئیسماعیل یاسین

ئەحمەد سەعدە
لەدایکبوون٢٨ حوزەیرانی ١٩٣٨
ئەلجورە، عەسقەلان، فەلەستین
مەرگ٢٢ ی ئازار ٢٠٠٤
ھۆکاری مەرگلەپڕکوژی لەلایەن فرۆکەیەکی ئیسرائیل
نەتەوەعەرەب
ناوەکانی ترشێخی بەرەنگاری، شێخی فەلەستین، شێخی ڕاپەڕین
پیشەسەرۆکی بەرەنگاری فەلەستینی، مامۆستای زمانی عەرەبی، پێشنوێژ و وتارخوێن
حیزبی سیاسیحەماس


ئەحمەد یاسن لەگەڵ کۆمەڵێک لە ھاوڕێکانی بزووتنەوەی بەرھەڵستی ئیسلامی حەماس دامەزراند پاش ئازادکردنی لە زیندان و لەگەڵ بەرپابوونی ڕاپەڕینی فەلەستینی یەکەم لە ساڵی ١٩٨٧ لە دژی ئیسرائیل، و لەگەڵ ھەڵکشانی ڕاپەڕیندا دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل دەستیان کرد بە بیرکردنەوە لە ڕێگایەک بۆ ڕاگرتنی چالاکییەکەی ئەحمەد یاسین بۆیە لە ساڵی ١٩٨٨ ھەستان و ھەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی و ماڵەکەیان پشکنی، و ھەڕەشەی دورخستنەوەیان بۆ لوبنان کرد. لەگەڵ سەدان کەسی فەلەستینی لە ساڵی ١٩٨٩ دا دەستگیریان کرد ھەوڵێکدا بۆ ڕاگرتنی ھێرشە چەکدارییەکان کە بە چەکی سپی ئەنجام دەدران. لە ساڵی ١٩٩١ دا دادگایییەکی ئیسرائیلی جگە سزای زیندانی ھەتاھەتایی زیندانی پازدە ساڵی تری بەسەردا سەپاند، بەھۆی ھاندان بۆ کوشتنی سەربازانی ئیسرائیل و دامەزراندنی حەماس و دەزگا سەربازی و ئەمنییەکەی. لە ساڵی بە ڕێککەوتنێکی نێوان ئوردن و ئیسرائیل دوای ئۆپەراسیۆنە شکستخواردوەکەی موساد لە ئوردن ئازاد کرا کە ژیانی خالید مەشعەل بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماسی کردبووە ئامانج. ئە حمەد یاسین لە ھێرشێکی ڕۆکێتی دا لەلایەن فڕۆکەکانی ئیسرائیل و لەگەڵ ھاوکارانی کوژرا.[٨][٩][١٠] شێخ ئەحمەد یاسین لە نێو بەرخۆدانی فەلەستیندا خاوەن پێگەی ڕۆحی و سیاسی خاوەن ئیمتیازات بووە، بە یەکێک لە گرنگترین ھێماکانی کاری نەتەوەیی فەلەستینی دادەنرێت بە درێژایی سەدەی بیستەم.

ژیان

ئەحمەد ئیسماعیل یاسین لە ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٣٦ لە گوندێکی مێژوویی دێرین بەناوی جورە ی عەسقەلان لە دایک بووە، کە دەکەوێتە پارێزگای مەجدال کە ٢٠ کیلۆمەتر لە باکووری غەزە دورە، لەو ساڵەدا یەکەم شۆڕشی چەکداری دژ بە فراوانبوونی ئەزموونی زایۆنییەکان لە ناو خاکی فەلەستیندا ئەنجام درا. لە تەمەنی سێ ساڵیدا باوکی دەمرێت، لە منداڵیدا پێی گوتراوە ئەحمەد سەعدە بۆ جیاکردنەوەی لەخزمەکانی کە زۆریان ناویان ئەحمەد بووە. ئەحمەد یاسن تەمەنی دوازدە ساڵ بوو کاتێک شکستی فەلەستین لە ساڵی ١٩٤٨ دا ڕوویدا، خێزانەکەی وەک ھەزاران خێزانی تر لەلایەن میلیشیا زایۆنییەکان لەوڵاتی خۆیان دەردەکرێن. لەتەمەنی ١٦ ساڵیدا توشی ڕووداوێک بووە کە ھەموو ژیانی گۆڕی، دوای شەڕی دۆستانە لەگەڵ ھاوڕێیەکی بەناوی عەبدوڵڵا خەتیب ملی دەشکێت و دوای چلوپێنج ڕۆژ لە گەچ گرتنی بۆی دەرکەوت کە توشی ئیفلیجی بووە. بەڵام لای کەس باسی ئەوەی نەکرد کە بەھۆی کێوە تووشی ئیفلیجی بووە بۆ دروست نەبوونی کێشەی کۆمەڵایەتی تاوەکو ساڵی ١٩٨٩ باسی کردووە.[١١]

ئەحمەد یاسین دوای ئیفلیجبوونی گەنجێتی خۆی تەرخان کرد بۆ ئەوەی داوای زانستە ئیسلامییەکان بکات، لە زانکۆی ئەزھەر لە قاھیرە خوێندی، و قاھیرە ئەو شوێنە بوو کە ئەحمەد یاسین ئەو باوەڕەی لادروست بوو فەلەستین تا ڕۆژی قیامەت خاکێکی ئیسلامییە، و ھیچ سەرکردەیەکی عەرەب مافی ئەوەی نییە واز لە ھیچ بەشێکی ئەو خاکە بێنێت. ھەرچەندە توشی ئیفلیجی نزیکەی تەواوی جەستەی بوو بوو بەڵام دواتر توشی ئیفلیجییەکی تەواو بوو، بەڵام ئیفلیجی نەبووە ڕێگر لەبەردەم تەواوکردنی خوێندنەکەی. ئەحمەد یاسین بەشداری ڕاپەڕینە فەلەستینییەکانی کردووە بەڵام ناسراو نەبوو تاساڵی ١٩٨٧ کە تێیدا بزووتنەوەی بەرەنگاری ئیسلامی (حەماس) ی دامەزراند.[١٢]

دۆخی تەندروستی

جگە لە ئیفلیجبوون ئەحمەد یاسین چەندان نەخۆشی کەی ھەبوون، ئەوانیش لەدەستدانی بینین لە چاوی ڕاستیدا بەھۆی لێدانەوە لەلایەن دەزگای ھەواڵگری ئیسڕائیل لە کاتی لێکۆڵینەوە کردن لەگەڵیدا، و لاوازی بینین لەچاوی ڕاستیدا، و ئیلتیھابی ھەمیشەیی گوێ و حەساسییەتی سییەکان و ھەندێک نەخۆشی دیکە. بەھۆی خراپی بارودۆخی زیندانی کردنی چەندین جار گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، و زیاتر تێکچونی بارودۆخی تەندروستی بەھۆی نەبوونی چاودێری تەندروستی پێویستەوە.

کۆستی فەڵەستین و قوتابخانە

ئەحمەد یاسین لەگەڵ شکستە گەورەکەی عەرەب ناسراو بە کۆستی فەڵەستین ساڵی ١٩٤٨ ژیاوە.[١٣][١٤] لەو کاتەدا تەمەنی دوازدە ساڵ بووە وانەیەک لەو شکستەوە کە کاریگەری لەسەر ھەموو ژیانی ھەبووە، کە بریتییە لەوەی پشت بەستن بە ھێزی فەلەستینییەکان لەڕێگەی چەکدار کردیانەوە بەسودترە لە پشتبەستن بەدەوڵەتانی عەرەبی یان کۆمەڵگەی نێودەوڵتی، دەربارەی ئەو سەردەمە دەڵێت ئەو سوپا عەرەبیانەی ھاتبوون بۆشەڕکردن لەگەڵ قەوارەی جولەکە چەکیان لەدەستی ئیمە ستاندەوە بەبیانوی ئەوەی جگە لە سوپا پێویست بەھێزی تر ناکات، بۆیە چارەنوسمان بە چارەنوسی ئەوانەوە بەسترایەوە، و کاتێک ئەو سوپایانە شکستیان ھێنا ئێمەش شکستمان ھێنا، و میلیشیا زایۆنییەکان قەسابخانەیان دانا بۆ ترساندنی کەسانی بی وەی، خۆئەگەر چەکی خۆمان بەدەست خۆمانەوە بوایە ڕووداوەکان چۆرێکی تر دەبوون. ئەحمەد یاسین لە قوتابخانەی ئەلجورەی سەرەتایی تا پۆلی پێنجی خوێندووە، بەڵام ئەو کۆستەی ساڵی ١٩٤٨ بەسەر فەلەستین ھات و بووە ھۆی ئاوارەبوونی خەڵکەکەی ئەویش ناچاربوو لەگەڵ خێزانەکەی کۆچبکات بۆ غەزە، بەم ھۆیەوە بارودۆخیان گۆڕاو توشی ھەژاری و برسییەتی بوون، لەگەڵ ھاوتەمەنەکانی دەچوو بۆ سەربازگە میسرییەکان تاوەکو ئەو خواردنەی لەسەربازەکان زیاد بوو کۆی بکەنەوە، ساڵی ١٩٤٨–١٩٥٠ بۆ ماوەی ساڵیک وازی لەخوێندن ھێنا تاوەکو بەکارکردن لە خواردنگەیەکی پاقلە یارمەتی خێزانەکەی بدات.[١٥]

کارکردن

ئەحمەد یاسین تەمەنی دە ساڵان بوو کاتێک بەریتانییەکان جولەکەکانیان لەھەموو وڵاتانەوە دێنا و لەفەلەستین نیشتەجێیان دەکردن تا دواتر بەزەبری ھێز ساڵی ١٩٤٨ دەوڵەتی ئیسرائیلیان دروست کرد. ساڵی ١٩٥٧–١٩٥٨ خوێندنی ئامادەیی تەواو دەکات و سەرکەوتوو دەبێت لەدۆزینەوەی کار ھەرچەندە لەسەرەتادا ڕێگری لێدەکرێت بەھۆی دۆخی تەندروستییەوە، و زۆربەی ئەو داھاتەی دەستی دەکەوت بۆ یارمەتیدانی خێزانەکەی خەرجی دەکرد. لەتەمەنی بییست ساڵیدا بەشداری لەخۆپیشاندانەکانی غەزە کردووە دژ بە دەستدرێژی سێیانەیی دژ بە میسر ساڵی ١٩٥٦ توانای ڕێکخستن و وتاردانی پیشاندا، لەگەڵ ھاوڕێکانی دژی سەرپەرشتی کردنی نێودەوڵەتی بوو بۆ غەزە و داوای گەڕانەوەی بەڕێوبەرایەتی میسری دەکرد بۆ غەزە.

دەسەڵاتی میسری و ئیخوان موسلیمین

لە ماوەی پەنجاکان و شەستەکانی سەدەی ڕابردودا کاتێک بیری نەتەوایەتی گەیشتبووە ئەوپەڕی ئەحمەد یاسین لەلایەن دەسەڵاتی میسرییەوە کە سەرپەرشتی غەزەی دەکرد دەستگیرکرا، بەتۆمەتی ئەندامییەتی لە ئیخوان موسلیمین، بەڵام بڕیاریدا بمێنێتەوە لەکاتێکدا ئەندامانی ئیخوان موسلیمین لەترسی جەمال عەبدولناسر غەزەیان بەجێ دەھێشت. توانای وتاربێژی ئەحمەد یاسین بەشێوەیەکی بەرچاو دەرکەوت، کەئەمەش بووە ھۆی ئەوەی دەزگای ھەواڵگیری میسر سالی ١٩٦٥ بڕیاری دەستگیرکردنی بدات، لەگەڵ ئەو دەستگیرکردنانەی لە گۆڕەپانی سیاسی میسر جێبەجێ دەکران، ھەموو ئەو کەسانەی ساڵی ١٩٥٤ لە ئەندامانی ئیخوان موسلیمین دەستگیرکرابوون دووبارە دەستگیرکرانەوە. ماوەی مانگێک لەزیندای تاکەکەسی مایەوە و دواتر ئازاد کرا دوای ئەوەی لێکۆڵینەوەکان نەیانتوانی بوونی پەیوەندی لەگەڵ ئیخوان موسلیمین بسەلمێنن. دەربارەی ماوەی زیندانی کردنی دەڵێت «لەدڵمدا ڕقلێبونەوەی ستەمی زیاتر کرد، و ماوەی زیندانی کردن ئەوەی زیاتر ڕونکردەوە کە شەرعییەتی ھەر دەسەڵاتێک لەسەر دادپەروەری و باوەڕبوونی بە مافی ئازادی مرۆڤ دادەمەزرێت»

چالاکی بانگخوازی

ئەحمەد یاسین باگخواز وتاربێژ قسەکەرێکی ئیسلامی بوو. نزار ڕەیان _یەکێک لەقوتابییەکانی_ دەڵێت «شێخ ئەحمەد یاسین سەرەتا دەستی کرد بەبانگەوازی منداڵ و تازەپێگەشتوان، لەگەڵ کاری مامۆستایەتی لەقوتابخانە بانگەوازی قوتابییەکانی دەکرد، دوای تەواو بوونی دەوام ھەندێکیانی دەھێشتنەوە فێری نوێژ و ئادابە ئیسلامییەکان و قورئان خوێندنەوەی دەکردن. دواتر بەپلە لەگەڵیان بەردەوام دەبوو دوای فێربوونی نوێژ و خوێندنەوەی قورئان فێری ڕۆژوی سونەتی دەکردن بەتایبەتی ڕۆژوی دوشەممە و پێنجشەممان، کەسوکاری خوێندکارەکان دەھاتن گلەییان دەکرد-خەڵکی لەو کاتەدا زۆر لەدین دوور بوون- دەیانگوت ڕازین بە نوێژکردن و خوێندنەوەی قورئان شتێکی باشە بەڵام ڕۆژوی دووشەمە و پێنجشەمان لەتوانادا نییە».[١٦] ئەحمەد یاسین لەم بارەیەوە دەڵێت «ئێمە و جولەکە لەسەر ئەم نەوەیە لەململانێ داین، یان جولەکە لەدەستمانی دەردێنێت، یان ئەوەیە ئێمە ڕزگاری دەکەین لەدەستی جولەکە».

بەرەنگاریی

شەڕی ١٩٦٧

لەدوای شکستی ساڵی ١٩٦٧ کە تێیدا ئیسرائیل ھەموو ناوچەکانی فەلەستینی داگیرکرد لەنێویشیاندا کەرتی غەزە، ئەحمەد یاسین بەردەوامبوو لە ھاندانی نوێژخوێنان لەسەر مینبەری مزگەوتی عەباس بۆ بەرەنگاری کردن دژی داگیرکاری ئیسرائیل، لەھەمان کاتیشدا چالاکانە کاری دەکرد بۆ کۆکردنەوەی ھاوکاری و یارمەتیدانی خێزانی شەھید و گیراوەکان. دواتر بوو بەسەرۆکی کۆڕبەندی ئیسلامی لە غەزە. دواتر باوەڕی هێنا بە بۆچونەکانی ئیخوان موسلیمین بوو بە ئەندام ساڵی ١٩٥٥ و ساڵی ١٩٦٨ بوو بەسەرکردەی ئەو کۆمەڵەیە لەفەلەستین.

دامەزراندنی بزوتنەوەی حەماس

ئاڵای بزوتنەوەی حەماس

ساڵی ١٩٨٧ ئەحمەد یاسین لەگەڵ کۆمەڵێک سەرکردەی ئیسلامی ڕێککەوت بۆ دامەزراندنی ڕێکخراوێک بەمەبەستی ڕوبەڕو بوونەوەی ئیسرائیل و ئازادکردنی فەلەستین، ڕێکخراوەکەیان ناونا بزوتنەوەی بەرەنگاری ئیسلامی ناسراو بە حەماس.[١٧] بزوتنەوەی حەماس ڕۆڵێکی گرینگی هەبوو ڕاپەڕینی فەلەستین ناسراو بەڕاپەڕینی مزگەوتەکان کە لەو کاتەدا سەریهەڵدا، ئەمەش بووە هۆی گۆڕانێکی جۆری لە ژیانی ئەحمەد یاسین و بەرەنگاری فەلەستینی، کەتێیدا بزوتنەوەکە سەرکەوتوو بوو لە ڕێکخستنی هێز لەدەوری خۆی. ئەحمەد یاسین توانی بۆچونەکانی بە هەموو جیهاندا بڵاو بکاتەوە بەهۆی سوربوون لەسەر بۆچونەکانی و داواکردنی ماف بۆ گەلی فەلەستین. باوەڕی بەدروستکردنی سەرەتاکانی کاری جیهادی بوو دژی ئیسرائیل، ساڵی ١٩٨٧ و کاتی دەستپێکردنی ڕاپەڕینی یەکەمی فەلەستین حەماس دەرکەوت و ڕایگەیاند زەوی فەلەستین وەقفە و ناکرێت لەگەڵ جولەکە دابەش بکرێ. جولەکەکان چەندین جار هەوڵیانداوە ڕازی بکەن بەڕاوەستاندنی ڕاپەڕینەکە بەڵام نەیانتوانیوە بۆیە لەساڵی ١٩٨٩ دەستگیری دەکەن، ساڵی ١٩٩١ حوکمی زیندانی هەتاهەتایی و پازدە ساڵیان بەسەردا سەپاند.

سیاسەتی دەرەوە

ئەحمەد یاسین هەوڵیداوە بۆ ڕاگرتنی پەیوەندیەکان لەگەڵ دەسەڵاتی فەلەستینی و دەوڵەتە عەرەبیەکان، بەڵام لەگەڵ بۆچۆنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل نەبووە لەو بارەیەوە دەڵێت (ئەوەەی بە ئاشتی ناودەبرێت بەهیچ شێوەیەک ئاشتی نییە، و هەرگیز نابێت بە جێگرەوەی جیهاد و بەرەنگاری). لەکاتی ڕاپەڕینی ئەقسا ساڵی ٢٠٠٠ حەماس چالاکانە بەشداری کرد، دوای ئەوەی ڕیزەکانی ڕێکخستەوە و دەزگای سەربازیان دامەزراند. لەو کاتەوە ئیسرائیل بزوتنەوەی حەماسی بە تیرۆرست دانا، لەژێر فشاری ئەمریکادا یەکێتی ئەوروپا بزوتنەوەکە و باڵە سیاسیەکەی خستە لیستی تیرۆرەوە لەدوای ئەمریکا و ئیسرائیل.

بەرەنگاریەکی تووند

چالاکیە بانگەوازیەکانی ئەحمەد یاسین دەسەڵاتی ئیسرائیلی بێزارکرد، ساڵی ١٩٨٢ بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکرد بەتۆمەتی دروستکردنی ڕێکخراوی سەربازی و کۆکردنەوەی چەک و هاندان بۆ لەناوبردنی دەوڵەتی ئیسرائیل. دادگای سەربازی ١٣ ساڵ زیندانی بۆ بڕیەوە، بەڵام ساڵی ١٩٨٥ ئازادیکرد لەکردەوەیەکی گۆڕینەوەی دەستگیرکراوان داوی بەسەربردنی یازدە مانگ لە زینداندا.[١٨] لەگەڵ زیادبوونی کردوەکانی کوشتنی سەربازە ئیسرائیلی و بەکرێگیراوە فەلەستنیەکان ساڵی ١٩٨٨ دەسەڵاتی ئیسرائیلی بەسەر ماڵەکەیدا دەدات و دەیپشکنێت و هەڕەشەی دورخستنەوەی دەکەن بۆ لوبنان. ساڵی ١٩٨٩ لەگەڵ سەدان ئەندامی بزوتنەوەی حەماس دەستگیرکرا، وەک هەوڵێک بۆ وەستاندنی هێرشەکان بەچەکی سپی بۆسەر سەربازە ئیسرائیلی و بەکرێگیراوانیان. دادگایەکی سەربازی ساڵی ١٩٩١ حوکمی زیندانی هەتاهەتایی و ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند، بەتۆمەتەکانی هاندان بۆ ڕفاندن و کوشتنی سەربازە ئیسرائیلیەکان، ودامەزراندنی بزوتنەوەی حەماس بەهەردوو باڵی سەربازی و ئەمنی، و کوشتنی هەموو ئەوانەی هاوکاری لەگەڵ دەسەڵاتی ئیسرائیل دەکەن. ساڵی ١٩٩٧ ئازادکرا لەکردەوەیەکی گۆڕینەوەدا لەنێوان ئوردن و ئیسرائیل لەبەرامبەر ئازادکردنی دوو ئەندامی مۆساد کە بۆ کوشتنی لێپرسراوی حەماس لە عەمان خالید میشعەل چووبوون. لەزینداندا ناوبانگی وەک نیشانەی بەرەنگاری فەلەستین بڵاوبوەوە. دواتر دورخرایەوە بۆ ئوردن لەسەر داوای پاشای ئوردن حوسێن کوڕی تەلال،[١٩] دواتر گەڕایەوە بۆ غەزە و هەزاران فەلەستینی پێشوازیان لێکرد. ئەحمەد یاسین بۆ چارەسەر ڕووی لەدەرەوە کرد، و سەردانی چەند وڵاتێکی عەرەبی کرد، تێیدا چاوی بە سەرکردە عەرەب و موسڵمانەکان کەوت، سەردانی هەر یەک لە سعودیە، ئێران، ئیماڕات و سووریای کرد.[٢٠] سەڕەرای کۆمەڵێک نەخۆشی بەڵام ئەحمەد یاسین لە دانیشتنەکانی دادگادا ڕاشکاوانە بۆچونەکانی خۆی دەگوت، دەیگوت داننانێم بە دەوڵەتەکەتاندا و دەوڵەتەکەتان لەناو دەچێت و بەردەوام دەبم لەیەکخستنی هەوڵە فەلەستینیەکان بۆ جیهاد کردن لەگەڵ جولەکەکان و دەرکردنیان.[٢١] پێش ئازادکردنی ئەحمەد یاسین حەماس بەچەندین ڕێگا هەوڵیدا بۆ ئازادکردنی، لەوانە  ساڵی ١٩٩٢ دەستەیەکی فیدائی حەماس هەستان بەڕفاندنی سەربازێکی ئیسرائیل لەنزیک قودس، لەبەرامبەر ئازادکردنی سەربازەکە داوای ئازادکردنی ئەحمەد یاسین و چەندین بەندکراوی تریان کرد، کە کەسانی نەخۆش و بەتەمەن و کۆمەڵێک عەرەبی تێدابوو کە لە لوبنان فڕێندرابوون. بەڵام دەسەڵاتدارە ئیسرائیلیەکان ڕەتیان کردەوە، و هێرشیان کردە سەر شوێنی دەستگیرکردنی سەربازەکە، کە بووە هۆی مردنی سەربازەکە و سەرۆکی دەستە ئیسرائیلیەکە و سەرۆکی دەستە فیدائیەکە.[٢٢]

ژیان لەزینداندا

زابتێکی پێشووی هەواڵگری ئیسرائیل ئاشکرای کرد ئەوان ئەحمەد یاسینیان لەزیندانی هەداریم لەبارودۆخێکی سەختدا زیندان کردبوو، بەتەنیا لە ژێرزەمینێک داندرابوو کە هاوینان پلەی گەرمی دەگەیشتە ٤٥،  سفیکا سیلع ڕاوێژکاری دەرونی و عەمیدی پۆلیس ئاشکرای کرد لەماوەی سێ ساڵدا ئەو تاکە ئیسرائیلی بووە هەفتانە چاوی بە ئەحمەد یاسین کەوتووە، تیسفیکا سیلع دەڵێت: ئەحمەد یاسین کەسایەتیەکی بەهێزی هەبوو، ئەوەی لەدەرەوە ناوەوەی زینداندا ڕویدەدا لەژێر دەسەڵاتی ئەودا بوو، لەزیندانی هەداریم زیندانیمان کردبوو لەباردۆخێکی زۆر ناخۆشدا، بەڵکوو تامی مردنمان پێچەشت، و سەردانی کردنمان لێ قەدەغە کردبوو، و بۆماوەی پێنج ساڵ بەتەنیا لە ژێرزەمینێکدا زیندانیمان کردبوو کە هاوینان پلەی گەرمی دەگەیشتە ٤٥ پلە، و لەزستاندا سەرمایەکی ترسێنەری هەبوو، و شوێنەکەمان بۆ خاوێن نەدەکردەوە.[٢٣] هەروەها دەڵێت: ئەحمەد یاسین کەسێکی دانا و پاکبوو، لەنێوان ئەو و ئیسرائیلیەکان شەڕێکی دەروونی هەبوو، ئێمە دەمانزانی دوای هەموو شەڕێکی دەرونی کەسێکی فەلەستینی یان ئیسرائیلی دەمرێت. کاتێک پێم دەگووت بوەستن لە تەقاندنەوەی پاس و کوشتنی ژن و منداڵان ئەحمەد یاسین دەیگووت: ئێمە کەسێکمان هەیە لێوەی فێربووین، ئێوە دەوڵەتەکەتان بەهێزی سەربازی دروست کردووە، ئێمە ژن و منداڵەکانتان دەکوژین بۆ بنیاتنانی دەوڵەتەکەمان، بەڵام ئێوە ژن و منداڵ دەکوژن بەمەبەستی داگیرکاری، و ئێوە دەوڵەتەکەتان دروست کرد، ئێوە کەسانێکی پیس و دووڕوون. سیفکا سیلع دەڵێت کاتێک ئەحمەد یاسین لەزینداندا بووە ڕەتیکردوەتەوە لەبەرامبەر لاشەی سەبازێکی ئیسرائیلی ئازاد بکرێت، دەڵێت ئەحمەد یاسین پێیگووتم دەزانی بارودۆخم لەزینداندا زۆر ناخۆشە، و زۆر تامەزرۆم بۆ ئازادی، تەنیا تۆ لەجیهاندا دەزانی بارودۆخم چۆنە، دەزانی چەند تامەزرۆم بۆ بینینەوەی نەوەکانم و چەندم خۆشدەوێن، بەڵام ئازادکردنم لەبەرامبەر جەستەیەکدا شەرمەزاریە و ڕەتی دەکەمەوە. لاشەی سەربازەکەت پێدەدەم چونکە ئێمە دەزانین ئازارەکانی خێزانەکان دەزانین، بەڵام بەڵێنم پێبدە ئازادم ناکەی لەبەرامبەر لاشەیەکدا، دواتر ئایا تۆ بەڵێنم پێدەدەی ئەگەر مردم لەزینداندا بە خێزانەکەم بڵێی چەند تامەزرۆ بووم بۆیان و چەند خۆشمدەون.[١٩]

نیشتەجێبوونی ناچاری

ئاڵآی فەلەستن

ئەحمەد یاسین بەردەوام بوو لەکارە جیهادیەکانی و پێگەیاندنی شەرکەران، خۆڕاگریەکی زۆری پیشاندا بەرامبەر دەسەڵاتی فەلەستینی بەتایبەتی بزوتنەوەی فەتح، سەرەڕای ئەوەی لەلایەن دەسەڵاتی فەلەستینی زۆر ئازاردەدار، تاوەکوو کار بە سەپاندنی نیشتەجێبوونی ناچاری و بڕینی پەیوەندیەکان گەیشت، بەڵام ئەو ڕەتیکردەوە دەستی بچێتە خوێنی فەلەستینیەکان و چالاکی کۆمەڵەکەی هەمیشە بۆ ڕوبەڕوو بوونەوەی ئیسرائیل بووە.[٢١] کاری لەسەر ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی حەماس کرد، دوای ئەوەی ژێرخانی بزوتنەوەکە لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانی دەسەڵاتی فەلەستینیەوە لێک هەڵوەشێندرابوو، و پەیوەندیەکانی لەگەڵ دەسەڵاتی فەلەستینی بەچەند کاتێکی باش و خراپدا ڕۆشتن.[٢٠] ڕوبەڕوی هەوڵەکانی دەسەڵاتی ئیسرائیل بوەوە بۆ هەڵوەشاندنەوە یەکیەتی فەلەستینی،و هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندیە کۆمەڵایەتی و خێزانیەکان، فەلەستینیەکانی ئاگادار کردەوە لە مەترسیەکانی ناکۆکی و دووبەرەکی، ئاگاداری کردنەوە کە ئەمە دەێتە هۆی لەناوچونیان. لەناو خەڵکیدا چەند زاراوەیەکی نوێی بڵاوکردەوە و بەردەوام وتەیەکی حەسەن بەنا ی دەگووت (ئێمە بەخۆشەویستی لەگەڵ خەڵکی دەجەنگین) وەک ئاماژەیەک بۆ بەکار نەهێنانی چەک لەبەرامبەر فەلەستینیەکان. بەکارهێنانی چەک تەنیا بەرامبەر ئیسرائیلە، بەڵام لەگەڵ گەلی فەلەستین تەنیا بانگەواز بۆ یەکیەتی دەکرێت. ماوەی ڕاپەڕینەکانی ١٩٨٧ و ٢٠٠٠ زۆربوونی چالاکیەکانی ئەحمەد یاسینی بەخۆوە بینی لەبانگەواز کردن بۆ چاکسازی کۆمەڵایەتی بۆ پاراستنی کۆمەڵگا لەلێک هەڵوەشان. هۆی ناکۆکیەکانی حەماس و دەسەڵاتی فەلەستینی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی زۆر جار دەسەڵاتی فەلەستینی فشاری دەخستە سەر حەماس، لەو فشارانە دەسەڵاتی فەلەستینی زیاد لەجارێک نیشتەجێبوونی ناچاری بەسەر ئەحمەد یاسیندا سەپاندووە، سەرەڕای زانینی گرینگیەکەی بۆ بەرەنگاری فەلەستینی. دەسەڵاتی ئیسرائیل بەردەوام هانی دەسەڵاتی فەلەستینی دەدا بۆ سنوردارکردنی چالاکیەکانی ئەحمەد یاسین تاوەکوو لەکۆتایدا نیشتەجێبوونی ناچاریان بەسەردا سەپاند، بەڵام فەلەستینیەکان ڕێگربوون لەبەردەوام بوونی نیشتەجێبوونە ناچاریەکە. ئەحمەد یاسی سەرچاوەیەکی گەورەی ئیلهام بەخشبوو بۆ نەوەی نوێی فەلەستین، کاتێک بەهۆی دەسەڵاتی فەلەستین هیوایان لەدەستدابوو.

تیرۆرکردن

ئەحمەد یاسین لەکۆتا چاوپێکەوتنی تەلیفزۆنیدا گوتی "ئێمە داوای شەهیدبوون دەکەین و داوای دنیا ناکەیەن، ئەم ژیانە ژیانێکی کەم و بێنرخە، ئێمە داوای ژیانی هەتا هەتایی دەکەین".[٢٤] لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٣ ئیسرائیل ڕایگەیاند ئەحمەد یاسین هیچ پارێزبەندیەکی نییە و ئەگەری ئەنجامدانی هەرکارێکی سەربازی هەیە بەرامبەری، لە ٦ی ئەیلولی ٢٠٠٣ لەهەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو، کاتێک لەماڵی هاوڕێیەکیان بوون فڕۆکەیەکی ئێف ١٦ بۆمبێکی ٢٥٠ کیلۆیی بەسەر ماڵەکەدا بەردایەوە و بووە هۆی خاپوربوونی ماڵەکە، بەڵام ئەحمەد یاسین ڕزگاریبوو تەنیا چەندا برینێکی سووکی هەبوو، دوای ڕزگاربوونی لە هەوڵی تیرۆرکردنەکە بەردەوام بوونی لەسەر جیهاد دووبارە کردەوە. لە ٢ ٢ی ئازاری ٢٠٠٤ لەکاتی گەڕانەوەی ئەحمەد یاسین لە نوێژی بەیانی فڕۆکەیەکی ئیسرائیل هەستا بە بۆردومانکردنی بەسێ مووشەک کە بووە هۆی مردنی ئەحمەد یاسین حەوت کەس لەهاوەڵانی، و برینداربوونی دوو لە کوڕەکانی. کردەوەی کوشتنی ئەحمەد یاسین بەسەرپەرشتی شارۆن سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی ئیسرائیل بوو.[٢٥][٢٦][٢٧]

دوای تیرۆرکردن

ئیسرائیل ڕەتی کردەوە ئەنجوومەنی ئاسایش لێکۆڵینەوە لەکوشتنی ئەحمەد یاسین بکات. لەڕۆژی کوشتنی شەش منداڵ لەگوندەکەی لەدایکبوون ناونران بە ئەحمەد یاسین، دڵتەنگی باڵی کێشا بەسەر جیهانی عەرەبی و ئیسلامی، هەزاران فەلەستینی بۆ بەڕیکردنی تەرمەکەی ئامادەبوون، و نوێژی غائیبی لەزۆرێک لەمزگەوتەکانی جیهان لەسەرکرا، زۆرێک لەدەوڵەتان و دامەزراوەکان سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی خێزانەکەی کرد، و ئیدانەی ئەو کارەیان کرد. هەزاران فەلەستینی ئامادەی بەڕێکردنی تەرمی ئەحمەد یاسین و هاوڕێکانی بوون، و داوای تۆڵەی کوشتنەکەیان دەکرد، کاتێک هەواڵی مردنەکەی بڵاوبوەوە فەلەستینیەکان هاتنە سەر شەقام و داوای تۆڵە و خۆبەختکردن و بەردەوامی بەرەنگاریان دەکرد. پەیامنێرانی جەزیرە وەسفی بارودۆخەکەیان کردووە لە کەرتی ڕۆژئاوا و غەزە "بارودۆخێکی توند و حەپەسان باڵی بەسەر ئەو فەلەستینیانەدا گرتووە کە هاتوونە سەر شەقام". مزگەوتەکان داوای بایکۆتی گشتیان کرد، دوکان و بازاڕەکان داخران، و خوێندن ڕاگیرا و ماتەمینی گشتی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ڕاگەیەندرا.[٢٥]

میراتی ڕۆشنبیری

کارەکان

ئەحمەد یاسین کاری دەکرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی عەلمانیەت و بیروباوەڕە نەفامییەکان، و هەوڵیدەدا بۆ چاککردنەوەی باردۆخەکە و فێرکردنی خەڵکی دەربارەی دینەکەیان، و باوەڕی وابوو کە کات بەشێکە لەچارەسەر. گرینگی بە ژن دەدا قوتابخانەکانی ژنانی کردەوە، و لیژنەکانی زەکاتی دامەزراند، ئەو کارانە هەموو بەهۆی دامەزراندنی کۆڕبەندی ئیسلامی، بەتێپەڕبوونی کات کۆڕبەندەکە بوو بەڕێکخراوی پلە یەک لەکەرتی غەزە. هەمیشە بەرگری لەئیسلام کردووە و هەمیشە هەوڵیداوە ئەوە بەخەڵکی بگەیەنێت کە ئیسلام پەرستن و سەرکردایەتی و  قورئان و شمشێرە، کە ئەویش ژیان و شەهیدبوونە.

سیفەتەکان

ئەحمەد یاسین جەستەیەکی لاوازی هەبوو، و زۆر بەگرانی دەیتوانی ببینێت، و لەکاتی قسەکردندا قسەکانی دەپچڕان. سەرەڕای ئەمانە خاوەنی دەسەڵات و هێزێکی زۆربوو لەنێو فەلەستینیەکان، و بەردەوام جەماوەرەکەی زیادی دەکرد، و هەزاران لایەنگری بۆ بینینی چونە دەرەوە دوای ڕزگاربوونی لەهەوڵێكی تیرۆرکردن لە ساڵی ٢٠٠٣ لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیل. لەکاتێکدا عەرەبانەکەی پاڵ دەنا بۆ مزگەوت دامەزرێنەری بەرەی جیهاد و بەرەنگاری بوو. لەنێوان هاوڕێکانی بە پلاندانان ناسرابوو، هەروەها بەخواپەرستێکی ڕاستگۆ ناسرابوو.[٢٨] بەهۆی خۆشەویستی بۆ ئیسلام و لەخواترسان و خۆبەکەم زانین بوبوو بەکەسی یەکەم لەکەرتی غەزە و گاریگەریەکەی بۆ هەموو فەلەستین بڵاوبوەوە.[٢٩] وتاربێژێکی چاکبوو و ئارامگربوو لەسەر ماندووبوونی ڕێ و نەخۆشیەکانی. موچەکەی دەکرد بەنیوە، نیوەی دابەش دەکرد بەسەر هەژاراندا و ئەگەر کەسێکی هەژار هاتبا نیوەکەی تری موچەکەی پێدەدا. داوایەکی دەسەڵاتدارانی فەلەستینی ڕەتکردەوە بۆ ئەوەی خانویەکی بۆ دروستبکەن شایەنی پێگەی ئەو بێت، لەبەرئەوەی پێیوابوو زۆرێک لەفەلەستینیەکان پێویستیان بەخانووە، یان هەندێکیان خانوەکەیان ڕوخێندراوە یان تەقێندراوەتەوە.[٣٠]

خانوەکەی

خانوە بچوکەکەی گەڕەکی بەسیرە لەکەرتی غەزە دووبارە دەرگای بەرامبەر سەردانیکەران کردەوە، بەڵام ئەو جارەیان وەک نیشانەیەک کە کاروانی ژیانی ئەحمەد یاسین نیشاندەدات، و منداڵەکانی مەبەستیان لەدووبارە نۆژەنکردنەوەی خانوەکەی بەیارمەتی حەماس، بریتییە لەژیاندنەوەی بیرەوەریەکانی لەمێشکی جەماوەرە عەرەبی و موسڵمانانەکان، ناساندنی شێوازی ژیانی سومبولی بەرەنگاری فەلەستینی، و خانوەکەی هەموو شتەکانیئەحمەد یاسینی تێدایە کەشێوازی ژیانی دەردەخەن. منداڵەکای ئەحمەد یاسین گرینگی بەخانوەکەی باوکیان دەدەن، و بەهەمان شێوەی باوکیان پێشوازی لەمیوانەکان دەکەن، و خانوەکە بەشەو و ڕۆژ کراوەیە.[٣١]

ڕۆشنبیری ئیمام ئەحمەد یاسین

ڕابیتەی زانایای فەلەستین لەکەرتی غەزە کتێبێکیان دەرکرد بەناوی (ڕۆشنبیری ئیمامی شەهید ئەحمەد یاسین) بە عەرەبی: ثقافة الإمام الشهيد أحمد ياسين، کە لەلایەن دکتۆر نەسیم شەحدە یاسین و دکتۆر یەحیا عەلی دەجەنی ئامادەکرابوو، کتێبەکە بەچەند ئەنجامێک گەیشت لەوانە؛ ئەحمەد یاسین دیاردەیەک بووە هاوشێوەی نەبووە، و بەقوتابزانەیەک دادەندرێت کە کەسانی تەندروست و پەککەوتە تێیدا دەخوێنن، و فێردەبن چۆن زاڵبن بەسەر بێتوانایی جەستە و تەندروستی خراپ، و بێتوانایی ڕاستەقینە بێتوانایی ویست و لاوازی بیروهۆشە.[٣٢]

سەرچاوەکان

  1. ^ «له‌رۆژێكی‌ وه‌ك ئه‌مرۆدا شيخ ئه‌حمه‌د یاسین تیرۆر كرا || مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د کاکه مه‌حمود». ahmadkaka.org. لە 2021-06-20 ھێنراوە.
  2. ^ عامر، عدنان أبو. «في الذكرى الـ17 لاستشهاده.. كيف تجرأت إسرائيل على اغتيال الشيخ أحمد ياسين؟». www.aljazeera.net (بە عەرەبی). لە 2021-05-20 ھێنراوە.
  3. ^ «حقيقة أحمد ياسين.. مؤسس حماس». بوابة الحركات الاسلامية. لە 2021-05-20 ھێنراوە.
  4. ^ نت، الميادين (2021-03-22). «في ذكرى استشهاد ياسين.. "حماس": لا اعتراف بالاحتلال ويجب تطهير القدس». شبكة الميادين (بە عەرەبی). لە 2021-05-20 ھێنراوە.
  5. ^ «تعرف على مؤسس حركة حماس في ذكرى اغتياله». BBC News عربي (بە عەرەبی). لە 2021-05-20 ھێنراوە.
  6. ^ «الشيخ أحمد ياسين». www.aljazeera.net (بە عەرەبی). لە 2021-05-20 ھێنراوە.
  7. ^ «من هو الشيخ أحمد ياسين؟» (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). 2004-03-22. لە 2021-08-01 ھێنراوە.
  8. ^ Behnegarsoft.com (2020-03-23). «16 عامًا على اغتيال الإمام الشهيد أحمد ياسين.. السيرة الملهمة». وكالة أنباء التقريب (TNA) (بە عەرەبی). لە 2021-05-20 ھێنراوە.
  9. ^ «شيخ الجهاد والمقاومة "أحمد ياسين".. المؤسس المُلهم يتحدى الاحتلال شهيدًا». فلسطين أون لاين (بە عەرەبی). 2021-03-20. لە 2021-05-20 ھێنراوە.
  10. ^ «أمل عبد العزيز الهزاني - من قتل الشيخ أحمد ياسين؟». الشرق الأوسط (بە عەرەبی). لە 2021-05-20 ھێنراوە.
  11. ^ «الشيخ أحمد ياسين». www.aljazeera.net (بە عەرەبی). لە 2021-07-24 ھێنراوە.
  12. ^ «أحمد ياسين». www.aljazeera.net (بە عەرەبی). لە 2021-07-24 ھێنراوە.
  13. ^ عامر، محمد حسن (2021-05-15). «73 عاما على النكبة الفلسطينية.. كل ما تريد معرفته عن هذا اليوم المشؤوم». الوطن (بە عەرەبی). لە 2021-07-24 ھێنراوە.
  14. ^ «النكبة.. جرح فلسطين الغائر». www.aljazeera.net (بە عەرەبی). لە 2021-07-24 ھێنراوە.
  15. ^ «الشيخ أحمد ياسين». www.yabeyrouth.com. لە 2021-07-24 ھێنراوە.
  16. ^ «الشيخان يس وريان.. أسرار جديدة». www.ikhwanonline.com (بە عەرەبی). لە 2021-06-03 ھێنراوە.
  17. ^ «بزوتنەوەی حەماس». بزوتنەوەی حەماس (بە کوردی). 2021-08-01. لە 2021-08-01 ھێنراوە.
  18. ^ «سيلة الظهر: ذكرى استشهاد الشيخ احمد ياسين- فلسطين في الذاكرة». web.archive.org. 2018-08-25. لە 2021-07-24 ھێنراوە.
  19. ^ ئ ا «نافذة دمياط :: ضابط إسرائيلي سابق: عزلنا الشيخ أحمد ياسين في قبو حرارته 45 درجة في سجن (هداريم)». web.archive.org. 2011-12-28. لە 2021-07-24 ھێنراوە.
  20. ^ ئ ا «سيرة الشهيد الرمز القائد الشيخ احمد ياسين شيخ الانتفاضتين». web.archive.org. 2011-02-26. لە 2021-07-25 ھێنراوە.
  21. ^ ئ ا «قناة اقرأ الفضائية | مصطفى حسني يقف على سيرة الشيخ أحمد ياسين في برنامج "عُمّار الأرض" ويستقي منها درس الإرادة». web.archive.org. 2016-03-12. لە 2021-07-25 ھێنراوە.
  22. ^ «دعاة أون لاين -> الشيخ المجاهد أحمد ياسين مؤسس حركة حماس». web.archive.org. 2012-06-16. لە 2021-07-25 ھێنراوە.
  23. ^ «نافذة دمياط :: ضابط إسرائيلي سابق: عزلنا الشيخ أحمد ياسين في قبو حرارته 45 درجة في سجن (هداريم)». web.archive.org. 2011-12-28. لە 2021-07-25 ھێنراوە.
  24. ^ Ajansı، İlke Haber (1627805577). «ڕێبەرو تێكۆشەری ئیسلام: شێخ ئەحمەد یاسین». İLKHA (بە تورکی). لە 2021-08-01 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  25. ^ ئ ا عامر، عدنان أبو. «في الذكرى الـ17 لاستشهاده.. كيف تجرأت إسرائيل على اغتيال الشيخ أحمد ياسين؟». www.aljazeera.net (بە عەرەبی). لە 2021-07-29 ھێنراوە.
  26. ^ «أمل عبد العزيز الهزاني - من قتل الشيخ أحمد ياسين؟». الشرق الأوسط (بە عەرەبی). لە 2021-07-29 ھێنراوە.
  27. ^ «اسرائيل تكشف تفاصيل اغتيال احمد ياسين». وكالة عمون الاخبارية. لە 2021-07-29 ھێنراوە.
  28. ^ «الشيخ المجاهد أحمد ياسين». fmuslem.tripod.com. لە 2021-08-01 ھێنراوە.
  29. ^ زيد، وصفي أبو (الاثنين، 7 أبريل 2008). «وصفي عاشور أبو زيد: أحمد ياسين رمز العقيدة الراسخة». وصفي عاشور أبو زيد. لە 2021-08-01 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  30. ^ https://www.palestineremembered.com/GeoPoints/Silat_al_Dhahr_1590/Article_13021.html. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  31. ^ «خبر فتح منزل الشيخ أحمد ياسين في غزة للزوار». فلسطين اليوم (بە عەرەبی). 2011-06-08. لە 2021-08-01 ھێنراوە.
  32. ^ «من هو الشيخ أحمد ياسين؟» (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). 2004-03-22. لە 2021-08-01 ھێنراوە.