گانا لە ئۆڵۆمپیاد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گانا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٥٢ بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاددا کرد، ئەوکات بە کۆلۆنیالی گۆڵد کۆست ناسرابوو. بەشداری لە ساڵی ١٩٥٦دا نەکردووە، ھەروەھا بایکۆتی ئۆڵۆمپیادی ساڵی ١٩٧٦ی کرد وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە بەشداریکردنی نیووزلەندا (بایکۆتی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠ی مۆسکۆیش کرد کە ئەمریکا سەرکردایەتی کرد). گانا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٠ لە ڤانکۆڤەر بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە کرد. وەرزشوانانی گانا بە گشتی پێنج میدالیای ئۆڵۆمپیادیان بەدەستھێناوە، چوار (سێ برۆنزی و یەک زیو) لە کێبڕکێی بۆکسێندا، ھەروەھا مەدالیای برۆنزی لەلایەن ھەڵبژاردەی تۆپی پێی خوار ٢٣ ساڵی گاناوە لە ساڵی ١٩٩٢دا بەدەستھێناوە. لیژنەی نیشتمانی ئۆڵۆمپیادی گانا لە ساڵی ١٩٥١ دروست کرا و لە ساڵی داھاتوودا لەلایەن لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتییەوە دانپێدانانی پێدرا.[١][٢]

خشتەی بەشدارییەکان[دەستکاری]

ئۆڵۆمپیادی ھاوبنە[دەستکاری]

خوول وەرزشوان زێڕ زیو بڕۆنز گشتی پلە
فینلاند ١٩٥٢ ھێلسینکی 7 0 0 0 0
ئوسترالیا ١٩٥٦ مێلبۆرن did not participate
ئیتاڵیا ١٩٦٠ ڕۆما ١٥ ٠ ١ ٠ ١ ٣٢
ژاپۆن ١٩٦٤ تۆکیۆ ٤٢ ٠ ٠ ١ ١ ٣٥
مەکسیک ١٩٦٨ مەکسیکۆ ستی ٣١ ٠ ٠ ٠ ٠
ئاڵمانیای ڕۆژاوا ١٩٧٢ میونشن ٣٥ ٠ ٠ ١ ١ ٤٣
کەنەدا ١٩٧٦ مۆنتریال did not participate
یەکێتیی سۆڤیەت ١٩٨٠ مۆسکۆ
ویلایەتە یەکگرتووەکان ١٩٨٤ لۆس ئانجلەس ٢٣ ٠ ٠ ٠ ٠
کۆریای باشوور ١٩٨٨ سیئۆل ١٨ ٠ ٠ ٠ ٠
ئیسپانیا ١٩٩٢ بارسێلۆنا ٣٧ ٠ ٠ ١ ١ ٥٤
ویلایەتە یەکگرتووەکان ١٩٩٦ ئەتڵانتا ٣٥ ٠ ٠ ٠ ٠
ئوسترالیا ٢٠٠٠ سیدنی ٢٢ ٠ ٠ ٠ ٠
یۆنان ٢٠٠٤ ئەسینا ٢٩ ٠ ٠ ٠ ٠
چین ٢٠٠٨ پەکین ٩ ٠ ٠ ٠ ٠
شانشینی یەکگرتوو ٢٠١٢ لەندەن ٩ ٠ ٠ ٠ ٠
بەڕازیل ٢٠١٦ ڕیۆ دێ ژانێرۆ ١٤ ٠ ٠ ٠ ٠
ژاپۆن ٢٠٢٠ تۆکیۆ ١٤ ٠ ٠ ١ ١ ٨٦
فەڕەنسا ٢٠٢٤ پاریس future event
ویلایەتە یەکگرتووەکان ٢٠٢٨ لۆس ئانجلەس
ئوسترالیا ٢٠٣٢ بریزبێن
Total ٠ ١ ٤ ٥ ١٢٣

ئۆڵۆمپیادی زستانە[دەستکاری]

خوول وەرزشوان زێڕ زیو بڕۆنز گشتی پلە
کەنەدا ٢٠١٠ ڤانکۆڤەر ١ ٠ ٠ ٠ ٠
ڕووسیا ٢٠١٤ سوچی did not participate
کۆریای باشوور ٢٠١٨ پیۆنگچانگ کاونتی ١ ٠ ٠ ٠ ٠
چین ٢٠٢٢ پەکین ١ ٠ ٠ ٠ ٠
ئیتاڵیا ٢٠٢٦ میلان–کۆرتینا دەمپێزۆ future event
Total ٠ ٠ ٠ ٠

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Ghana at the Olympic Games". www.topendsports.com. Retrieved 2022-06-16.
  2. ^ "Ghana". Olympics Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-16.