تورکیا لە ئۆڵۆمپیاد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تورکیا پێشتر ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی ساڵی ١٩٠٨ بۆ یەکەمجار بەشداری لە یارییەکانی ئۆلۆمپیاد کرد، لەو کاتەوە جگە لە ساڵانی ١٩٢٠، ١٩٣٢، ١٩٨٠، وەرزشوانانی ناردووە بۆ زۆربەی خولەکانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە. ھەروەھا تورکیا دوای یەکەم دەرکەوتنیان لە ساڵی ١٩٣٦ەوە بەشداری زۆربەی خولەکانی یارییەکانی ئۆلۆمپیادی زستانە کردووە. وەرزشوانانی تورکیا بە شێوەیەکی گشتی خاوەنی ١٠٤ مەدالیا (٤١ زێڕ، ٢٦ زیو، ٣٧ بڕۆنز)ی ئۆڵۆمپیادن. زۆرترین مەدالیای تورکیا لە یاری زۆرانبازییە. کۆمیتەی نیشتیمانی تورکیا ساڵی ١٩٠٨ دامەزراوە و ساڵی ١٩١١ بەفەرمی ناسێنرا.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]

  • "Turkey". International Olympic Committee. 27 July 2021.
  • "Turkey". Olympedia.com.
  • "Olympic Analytics/TUR". olympanalyt.com.