کووبا لە ئۆڵۆمپیاد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کوبا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٠٠ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی کرد، لەوکاتەوە جگە لە ساڵانی ١٩٠٨، ١٩٢٠، ١٩٣٢ ،١٩٣٦ ،١٩٨٤ ،١٩٨٨ بەشداری سەرجەم خولەکانی دیکەی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە کردووە. ھیچ کاتێک بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەیان نەکردووە. وەرزشوانانی کوبا بە یەکێک لە سەرکەوتووترین وەرزشوانەکانی ئۆڵۆمپیاد دادەنرێن بە بردنەوەی زێڕ و کۆی گشتی مەدالیاکان. بەپلەی دووەم دێت لە کیشوەری ئەمریکای باکوور لە ڕووی بەدەستھێنانی مەدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە (لەدوای ئەمریکاوەیە)، ھەروەھا لە ھەموو وڵاتانی دیکەی ئەمریکای لاتینی و کەندا زیاتر مەدالیای بەدەستھێناوە. تا ئێستا کوبا میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی نەکردووە. ھەروەھا بەپلەی چوارەم دێت لە کۆکردنەوەی زۆرترین مەدالیای ئۆڵۆمپیاد (دوای ھەنگاریا و ڕۆمانیا و پۆڵەندا) لێژنەی ئۆڵۆمپیادی کوبا لە ساڵی ١٩٢٦ دامەزرواە و لە ساڵی ١٩٥٤ دانیپێدانراوە.[١]

پێرستی بەشدارییەکان[دەستکاری]

ئۆڵۆمپیادی ھاوینە[دەستکاری]

خوول وەرزشوان زێڕ زیو بڕۆنز گشتی پلە
فەڕەنسا ١٩٠٠ پاریس 1 ١ ١ ٠ ٢ ١٢
ویلایەتە یەکگرتووەکان ١٩٠٤ سانت لویس 4 ٣ ٠ ٠ ٣ ٣
شانشینی یەکگرتوو ١٩٠٨ لەندەن بەشداری نەکرد
سوێد ١٩١٢ ستۆکھۆڵم
بەلجیکا ١٩٢٠ ئەنتۆێرپ
فەڕەنسا ١٩٢٤ پاریس 9 ٠ ٠ ٠ ٠
ھۆلەند ١٩٢٨ ئەمستردام 1 ٠ ٠ ٠ ٠
ویلایەتە یەکگرتووەکان ١٩٣٢ لۆس ئانجلەس بەشداری نەکرد
ئەڵمانیا ١٩٣٦ بەرلین
شانشینی یەکگرتوو ١٩٤٨ لەندەن 53 ٠ ١ ٠ ١ ٢٨
فینلاند ١٩٥٢ ھێلسینکی 29 ٠ ٠ ٠ ٠
ئوسترالیا ١٩٥٦ مێلبۆرن 16 ٠ ٠ ٠ ٠
ئیتاڵیا ١٩٦٠ ڕۆما 12 ٠ ٠ ٠ ٠
ژاپۆن ١٩٦٤ تۆکیۆ 27 ٠ ١ ٠ ١ ٣٠
مەکسیک ١٩٦٨ مەکسیکۆ ستی 115 ٠ ٤ ٠ ٤ ٣١
ئاڵمانیای ڕۆژاوا ١٩٧٢ میونشن 137 ٣ ١ ٤ ٨ ١٤
کەنەدا ١٩٧٦ مۆنتریال 156 ٦ ٤ ٣ ١٣ ٨
یەکێتیی سۆڤیەت ١٩٨٠ مۆسکۆ 207 ٨ ٧ ٥ ٢٠ ٤
ویلایەتە یەکگرتووەکان ١٩٨٤ لۆس ئانجلەس بەشداری نەکرد
کۆریای باشوور ١٩٨٨ سیئۆل
ئیسپانیا ١٩٩٢ بارسێلۆنا 176 ١٤ ٦ ١١ ٣١ ٥
ویلایەتە یەکگرتووەکان ١٩٩٦ ئەتڵانتا 164 ٩ ٨ ٨ ٢٥ ٨
ئوسترالیا ٢٠٠٠ سیدنی 229 ١١ ١١ ٧ ٢٩ ٩
یۆنان ٢٠٠٤ ئەسینا 151 ٩ ٧ ١١ ٢٧ ١١
چین ٢٠٠٨ پەکین 149 ٣ ١٠ ١٧ ٣٠ ١٩
شانشینی یەکگرتوو ٢٠١٢ لەندەن 111 ٥ ٣ ٧ ١٥ ١٦
بەڕازیل ٢٠١٦ ڕیۆ دێ ژانێرۆ 124 ٥ ٢ ٤ ١١ ١٨
ژاپۆن ٢٠٢٠ تۆکیۆ 70 ٧ ٣ ٥ ١٥ ١٤
فەڕەنسا ٢٠٢٤ پاریس خولەکانی داھاتوو
ویلایەتە یەکگرتووەکان ٢٠٢٨ لۆس ئانجلەس
ئوسترالیا ٢٠٣٢ بریزبێن
گشتی ٨٤ ٦٩ ٨٢ ٢٣٥ 18

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Cuba at the Olympic Games". www.topendsports.com. Retrieved 2022-06-26.

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Cuba at the Olympics»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢.