سینگاپوور لە ئۆڵۆمپیاد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سینگاپوور بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٤٨ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی کرد، لەو کاتەوە بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە دەکات. لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٦٤ وەک بەشێک لە تیمی مالیزیا بەشداری کرد، ھەروەھا بەھۆی لەشکرکێشی یەکێتی سۆڤیەت بۆ سەر ئەفغانستان بایکۆتی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠ کرد. ساڵی ٢٠١٨ بۆیەکەمجار بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەی کرد. وەرزشوانانی ئەم وڵاتە خاوەنی پێنج مەدالیای ئۆڵۆمپیادن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]