ویکیپیدیای ئینگلیزی

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
لۆگۆی ویکیپیدیای ئینگلیزی
زمان: ئینگلیزی http://en.wikipedia.org
پەڕەی دەستپێکی ویکیپیدیای ئینگلیزی

ویکیپیدیای ئینگلیزی (بە پاشگری:en) یەکێکە لە زمانەکانی ویکیپیدیا کە پەڕە و بابەتەکانی بە زمانی ئینگلیزی دەنووسرێن ، ویکیپیدیای ئینگلیزیش وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسکلۆپیدیایەکی ئازادە و هەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن وێڕای چەند پەڕێک کەتەنیا بەکارهێنەرە خاوەن هەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن ، ویکیپیدیای ئینگلیزی یەکەمین زمانی فێرگەی ویکیپیدیا یە ، لە ١٧% ویکیپیدیا لەبابەتەکانی ویکیپیدیای ئینگلیزی پێکهاتووە ، ویکیپیدیای ئینگلیزی لەڕۆژی ١٥ ەی کانوونی دووەم ی ساڵی ٢٠٠١ زۆرکرا ، ویکیپیدیای ئینگلیزی لە ڕیزبەندی زمانەکانی ویکیپیدیا بە پلەی یەکەم دێت لە باشی ووتار و زۆری وتارەکان لە ئاب ی ٢٠٠٩ ووتارەکانی ئەم ویکیە گەیشتە سێ ملیۆن ووتار لە ئێستاشدا واتە ساڵی ٢٠١٢ وتارەکانی گەیشتۆتە زۆرتر لە ٣ملیۆن ٩٨٨ هەزار ووتار ، لەو ڕیزبەندەش لە دوای ویکی ئینگلیزی ئەوا ویکیپیدیا ئاڵمانی دێت , ویکیپیدیای ئینگلیزی زۆرتر ١٧ ملیۆن بەکارهێنەری هەیە وێڕای زۆرتر لە ١٠٠٠ بەڕێوەبەر.

ویکیپیدیای ئینگلیزی ھەتا ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ی زایینی، ٤٬٠٠٠٬٠٠٠ وتاری بە زمانی ئینگلیزی ھەیە و پلەی ١ھەمی ھەیە لە نێوان ویکیپیدیاکاندا.

ئامار[دەستکاری]

بەکارهێنەرەکان[دەستکاری]

چێککارەکان (٠٤/١٠ - ٠٣/١١) سەرچاوە
ویلایەتە یەکگرتووەکان
  
43.6%
بریتانیای مەزن
  
16.3%
کەنەدا
  
6.2%
ئۆسترالیا
  
4.2%
هیندستان
  
3.6%
ئاڵمانیا
  
2.0%
فلیپین
  
1.2%
نیوزیلاند
  
0.9%
هۆڵەندا
  
1.2%
کۆماری ئیرلەند
  
0.8%
ووڵاتانی تر
  
11.3%

ئامار بە ژمارە[دەستکاری]

ئامارەکانی ویکی ئینگلیزی بەژمارەوە
ژمارەی بەکارهێنەران ژمارەی ووتارەکان ژمارەی پەڕگەکان ژمارەی بەڕێوبەران
17,116,550 زۆرتر لە چوار ملیۆن ووتار 789,945 1,459

بەستەر بۆ دەرەوە[دەستکاری]