ژینناسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ژیناسیەوە ڕەوانە کراوە)

ژینناسی یان زیندەزانی (بە ئینگلیزی: Biology بایۆلۆجی) زانستێکی سروشتییە لە ژیان و زیندەوەران دەکۆڵێتەوە، بە بەشەکانیانەوە وەک پێکھاتە، ئیش، گەشە، سەرچاوە، زۆربوون، وڕێکخستن. ژینناسی لقی زۆری لێ دەبێتەوە، ئەمانەی خوارەوە ٥ لقی سەرەکیی ژینناسیین:

زیندەوەرزانی زانستێکە بایەخ بە خوێندنی سروشت و ژیانی زیندەوەر دەدات، ھەروەکوو (دارشتەیان، کار، گەشەکردن، پەرەسەندن، دابەشکردن و پۆلێنناسی). زیندەوەر زانی ھاوچەرخێکی زۆر گەورەیە و بواری ئیکلێکتیکی دانا. لەگەل ئەوەشدا، سەرەڕای مەودای فراوانی زیندەوەرزانی، ھەندێک چەمکی گشتی دیاریکراوی ھەیە، لەناو ئەو چەمکانەشدا چەمکی توێژینەوەی زانستی لە ھەموویان گرنگترە، بەگشتی زیندەوەرزانی ئەمانە دەنەسێنێت :-

  1. خانە ھەروەک یەکەی بنەڕەتیی ژیان.
  2. جین ھەروەک یەکەی بنەڕەتیی بۆماوەی.
  3. پەرەسەندن ھەروەک بزوێنەرێکە بۆ دروستکردنی جۆری نوێ.

ھەروەھا تێت دەگەیەنێت کە ئەمرۆ ھەموو زیندەوەران دەژین لە ڕێگەی گۆرینی وزە و ڕێکخستنی ژینگەی دەوروبەریان تاوەکوو حاڵەتێکی نەگۆڕ بھێڵنەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]