شوێنەوارناسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شوێنەوارناسی دیسیپلینێکی زانستیە کە خوێندنەوە لەسەر ئۆبژەکان دەکات، دێرینەناس پشکنینی میژووی مرۆڤ لە سەردەمی پیش میژووەوە تا سەردەمی ھاوچەرخ دەکات لە ڕێگای ھەموو ئەو کەرەستانەی کە لە کۆنەوە بە جێ ماون و لە ڕێگای پشکنینی دێرین ناسانەوە دەدۆزرێنەوەزانیاری سەبارەت بە دۆنیای کۆن دەخاتە بەر چاو. ئەو کەرەستانە بریتین لە ئێسقان، گۆزە، بینا، زێڕ، شێوەکاری، ژێربینا، چەک، بەردەنووس و ھتد. دێرینەناس زۆربەی بەڵگەکان لە ڕێگەر کاری مەیدانییەوە (ڕاپرسی، پشکنینی ژێر زەوی، لێکدانەوەی دۆزراوەکان) و دەست دەھێنێت. وشەی شوێنەوارناسی Archeology، وشەیەکی یۆنانی کۆنە، ἀρχαιολογία، و ڕیشەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ἀρχαίος = ancien et λόγος = وشەی لێدوان / وتار. شوێنەوارناسی بە سەر چەندین بەشی تردا دابەش دەبێت کە ھەر کامەو لایەنیک لە کاری دێرین ناسی لە خۆی دەگڕێت و لە پشکنینی سایتێکێ دێریندا کە گرووپێک کاری لەسەر دەکەن، ھەر کەسە و بەپێی پسپٶری خۆی خوێندنەوە لەسەر پشکنراوکان دەکات. دێرین ناسی یارمەتیمان دەدات لە ڕێگەی شتە دۆزراوەکانەوە مێژوو و مەتریالە بە کار ھێنراوەکان و چۆنییەتی ئاو و ھەوا و چۆنییەتی ژیانی خەلکانی کۆن بناسین. ڕیشەی شوێنەوارناسی دەگەڕێتەوە بۆ یۆنانی کۆن، سیریاک ئانکۆنە یان چیریاکۆ پیتزیکۆلی- Cyriaque Ancône یان Ciriaco de' Pizzicolli - (١٣٩١–١٤٥٥)ی زایینی، وەک یەکەم دێرینەناس ناوی لێ دەبرێت کە پشکنینی لەسەر پەرستگەی دۆلفی یان نیکۆپۆلیسی دیپیر کردوە. شوێنەوارناسی وەکوو زانستێک یەکەم جار لە ساڵەکانی ١٨٨٠ی زائینی لە ئەورووپا پیناسە کراوە و ئەم ڕوانگەیە لە سەدەی ١٩یەم گەسەی سەندوە.