ژینگەناسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ژینگەناسی
Ecology addresses the full scale of life, from tiny bacteria to processes that span the entire planet. Ecologists study many diverse and complex relations among species, such as predation and pollination. The diversity of life is organized into different habitats, from terrestrial (middle) to aquatic ecosystems.

ژینگەناسی یان ئیکۆلۆژی (بە ئینگلیزی: Ecology) لقێکی ژینناسییە کە بە لێڕوانین و توێژینەوەی پێوەندییەکانی ژینەوەر لەگەڵ ئاقاری ژیان و شێوازی ژینی ھەرکام لە گیانلەبەران لە زاگەیاندا، دەپەرژێ.[١]

ژینگەناسی زانستی لێکدانەوەی کارلێکەکانی نێوان گیانداران و ژینگەکانیانە. بەم بۆنەوە دەکرێ بڵەین کە ژینگەناسی کۆنترین زانستی مرۆڤە. مرۆڤە سەرەتاییەکان بۆ دۆزینەوەی خۆراک و شوێنی دژمنەکانیان پێویستییان بەم جۆرە ژینگەناسییە بووە. تەنانەت وەرزێرە سەرەتاییەکانیش بۆ ناسین و بەڕێوەبردنی سەرچاوە زیندووەکانی خۆراک و ماڵی کردنی ئاژەڵەکانیان پێویستییان بەم زانستە ھەبووە. ئەم ژینگەناسە سەرەتاییانە بەردەوام خەریکی ناسینی گیاندارانی جۆراوجۆ و بڵاوەیان لە ژینگەدا بوون تا بە قازانجی کۆمەڵگاکەیان بجووڵنەوە. بەم جۆرە ژینگەناسییە، ژینگەناسی کاربەرانەیە و ئێستاکەش ژینگەناسە کاربەرەکان، ھۆگری ئەم جۆرە بابەتانەن:

  • چۆن دەتوانین ڕادەی کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوە خۆراکییەکان، بەرز بکەینەوە؟
  • چۆن دەتوانین ئاژەڵ و گیا کەوییەکان بە باشترین شێوە فرە بکەین؟

چۆن دەتوانین سەرچاوە خۆراکییە زیندووەکان لە وەزەنی دژمنەکانیان بپارێزین؟

  • چۆن دەتوانین ھۆکارەکانی نەخۆشکەر و مشەخۆرەکانی نێو لەشمان کۆنتڕۆڵ بکەین، تا ڕوو لە فرەیی نەنێن[٢]؟
  • و...

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]