پلازما (فیزیک)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گڵۆپی پلازما

دۆخی پلازما (بە ئینگلیزی: Plasma) دۆخێکی تایبەتیە لە دۆخەکانی ماددە ، بریتییە لە گزێکی بە ئایۆن بوو کە ئەلیکتڕۆنەکانی سەربەستن و بە گەرد یان گەردیلەکەوە نەبەستراون ، ئەگەر ماددە لە سروشتدا لە سێ دۆخدا هەبێت (ڕەقی ، شلی ، گاز ) ئەوا پلازما دۆخی چوارەمی ماددەیە. بە پێچەوانەی گازەکانەوە چەند سیفەتێکی تایبەتی هەیە بە ئایۆن بوون دەبێتە هۆی دەرچوونی ئەلکتڕۆنێک یان زیاتر لە کاتێکدا گەرمی یان وزەیەکی دیاریکراو دەدرێتێ ، ئەم بارگە کارەباییە پلازما یان ماددە جیوەییەکە دەکاتە گەیەنەرێک بۆ کارەبا ، بۆیە بەهێز بەرەو بواری موگناتیسی کێش دەبێت. پلازما شێوەی گازێکی هاوتا (مامناوەند) وەردەگرێت کە لە هەور دەچێت بۆ نموونە ئەستێرەکان یان وەک گورزەیەکی بە ئایۆن بوو دێت کە تەپوتۆز و دەنکۆڵەکانی تێدایە و پێی دەڵێن پلازمای تەپ و تۆزاوی ، ئەمەش بەهۆی گازی بە ئایۆن بووەوە دروست بووە کاتێک ئەلکترۆن بۆ دوور لە ناوک هەڵدەدڕێت بارگە پۆزەتیڤ و نێگەتیڤەکان سەربەستتر دەبن.

مێژووی پلازما[دەستکاری]

لە ساڵی ١٨٧٩ دا زانای ئینگلیزی ویلیام کرۆکس پلازمای دۆزییەوە لە ڕێی لوولەکی کرۆکسەوە ، لەو کاتەدا ناوی نا ماددە تیشکاوەرییەکان. زانای بەریتانی جۆزێف تۆمسون لە ساڵی ١٨٩٧ دا خەسڵەت و سروشتی پلازمای دۆزییەوە ، بەڵام ناولێنانی پلازما لە بنەڕەتدا بۆ زانا ئیرفینگ لانگمویر دەگەڕێتەوە لە ساڵی ١٩٢٨دا ، کە باوەڕی وابوو لە پلازمای خوێن دەچێت.

سیفه‌ته‌كانی دۆخی پلازما[دەستکاری]

هەورە بروسکە یەکێکە لە جۆرەکانی پلازما لەسەر ڕووی زەوی

پلازما ناوه‌ندێكه‌ ته‌زووی كاره‌با ده‌گوازێته‌وه‌ و بواری موگناتیسی دروست ده‌كات. دۆخی پلازما بڵاوترین دۆخى ماددەیه‌ چونكه‌ له‌ (%٩٩)ی پێكهاته‌ى گێتى(جگەلە ماددەی تاریک و وزەی تاریک) بریتییه‌ له‌ پلازما به‌ گشت ئه‌ستێره‌ و گەلەئەستێرەكانیشه‌وه‌ .

-دوو بواری سه‌ره‌كی هه‌یه‌ بۆ زانینی دۆخی پلازما :

  • بواری یه‌كه‌م كه‌ زۆر باوه‌ له‌ پلازما جووڵه‌ی ئه‌لیكترۆنی و جووڵه‌ی ئایۆنی ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌ بواری مایكرۆنی پله‌ (10^-6) یان كه‌متره‌ .
  • بواری دووه‌م كه‌به‌شی زۆری فیزیا ده‌گرێته‌وه‌ له‌ بۆشایی ئاسماندا كاری پێ ده‌كرێ وه‌ك یاساكانی وزە و چڕی، به‌ڵام بواری چڕی پلازما ده‌گۆرێ به‌ پێی بڕی وزە (پله‌ی گه‌رمی) كه‌ یاساكانی گێتی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م بواره‌یه‌ چونكه‌ هه‌ندێك جۆری پلازما چڕیه‌كه‌ی پێورا و بینرا كه‌ زۆر كه‌مه‌ و ده‌گاته‌ ده‌ به‌رزكراو بۆ توانی سالب ده‌،له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ پلازمای كوارك و لیبتۆنی (quark-gluon plasmas) كه‌ له‌ بواری هێزی كێشكردنی گه‌وره‌ی په‌یدابوو له‌ بواری ئه‌لیكترۆموگناتیسی دایه‌ چرییه‌كه‌ی زۆر زۆره‌.

پلازمای كریستاڵی له‌ تاقیگه‌دا له‌ پله‌ی سفری كلڤن دایه‌ واته‌(-273oC) كه‌چی پلازمای گێتی (بۆشایی ئاسمان) له‌ پله‌ی گه‌رمی زیاتر له‌ (10^8 OK) دایه‌ تیشكی گێتی جۆرێكه‌ له‌ پلازما كه‌ تیشكه‌كه‌ی جیرۆسكۆبی یه‌ (كه‌ له‌ شێوه‌ی لولپێچدایه‌) ئەم تیشکە وزەیەکی زۆر گەورەی ھەیە کە زۆر زیاترە لە وزە ئەو تیشکانەی کەلە تاقیگەدا لەلایەن مرۆڤ دروست کراوە. پلازما دۆخێکی گواستراوەی ماددەیە، لەبەر ئەوە بواری کارەبایی و موگناتیسی کاری تێ دەکات وە سەرچاوەیەکی سەرەکی جۆرەھا تیشکە،لە زۆربەی بوارەکانی زانستیدا بەکار دێت .

بەکارھێنانی پلازما لەبواری تەکنۆلۆژیادا[دەستکاری]

ئامێری پاڵنانی مووشەک (رۆکێت )بە پلازما[دەستکاری]

پلازما بریتییە لەکۆمەلێک تەنۆڵکەی سالب (ئەلیکترۆن) وموجەب (ئایۆن) بەمەش سیفەتی جیاوازە لە گازی ھاوبارگە ، پلازما کۆنتڕۆلی لەسەر دەکرێ لە بواری موگناتیسی و گەیەنەرێکی باشە بۆ کارەبا ، کاتێک کە تەزووی کارەبا بە پلازما تێدەپەڕێ و بە بەکارھێنانی بواری موگناتیسی پلازما وەک بزوێنەری کارەبا کار دەکات لەژێر ھێزی کارۆموگناتیسی ، ئەم ھێزە بەکاردێ بۆ زیادکردنی خێرایی پلازما کە دەگاتە (٦٠کم/چڕکە) بەمەش ھێزێکی پاڵنەر دروست دەبێ کەلە توانایدا ھەیە کەشتی ئاسمانی پاڵبدا بۆ ئاسمان.

ئەو ئامێرەی کە پلازما دروست دەکات و خێرایی دەداتێ پێی دەڵێن مووشەکی ( رۆکێتی ) پلازما یان بزوێنەری پلازما یان ھێزی پاڵنەر بە پلازما (plasma thruster) کە بریتییە لە مووشەکێکی (رۆکێتێک) کارەبایی چونکە وزەی کارەبا بەکاردێنێ لەجیاتی سووتەمەنی، تاقیگەی پاڵنان بە پلازما تۆژینەوە لەسەر فیزیای پلازما دەکات بۆ بەرھەمھێنانی جۆرەھا مووشەک ( رۆکێت). ئێستا زۆربەی ئەو مووشەکانەی( رۆکێتانەی) کە بەکاردێن لە بواری ئاسمان مووشەکی( رۆکێتی) کیمیاوین واتە سووتەمەنی کیمیاوی بەکاردێنێ بۆ سووتاندنی سووتەمەنی شل لە ژووری سووتان بۆ بەرھەمھێنانی گاز کە بەخێرایی (٣کم/چرکە) لە مووشەکەکە (رۆکێتەکە) دەردەچێ،ھەرچەند ئەم خێرایییە زیاد بکات ڕێژەی سووتەمەنی بەکارھاتوو بۆ پاڵنانی مووشەک(ڕۆکێت) کەمتر دەبێت،لەبەر ئەوە پێویستیمان بە چەند تۆن لە سووتەمەنی ھەیە بۆ ناردنی کەشتی ئاسمانی بەسەرنشینییەوە و ئامێرەکانی ھاوپێچ. بەڵام ئەگەر ھاتوو مووشەکی (رۆکێتی) پلازما بەکاربێ کەخێرایی گازەکە دەگاتە (٦٠کم/چڕکە) کێشی ماددەی پاڵنەر دەبێتە بەشێکی کەم بە بەراووردکردن لەگەڵ کێشی ماددەی پاڵنەر لە رۆکێتی کیمیایی ،شایەنی باسە کە مووشەکی ( رۆکێتی) پلازما تەنھا لەئاسمانی دەرەوە بەکاردێ واتە کاتێک کە کەشتییەکە دەگاتە خولگەی خۆی چونکە ھێشتا ھێزی پاڵنەری کیمیایی بەکاردێ بۆ ھاویشتنی کەشتی ئاسمانی لەسەر ڕووی زەوی بۆ بۆشایی. بەکارھێنانی ھێزی پاڵنەری پلازما لەخولگەکان بڕێکی زۆری ماددەی بەکارھاتوو بۆ پاڵنان کەم دەکاتەوە ئەمەش بڕی تێچووی پارە کەم دەکاتەوە چونکە بۆ گەیاندنی (١کگم) بۆ بۆشایی ئاسمان بڕی (٢٠ تا ٢٠٠) ھەزار دۆلار پێویستە.

کەشتی ئاسمانی (deep space - ١) کە لە ساڵی (١٩٩٨)ز لەلایەن ناسا نێردرا بۆ ئاسمانی یەکەم کەشتیەکە رۆکێتی پلازما بەکاردێنێ وە ئامانجەکانی بە سەرکەووتویی بەجێ ھێنا ،کەشتییەکە بەھۆی بزوێنەری ئایۆنی توانی (٣٢٠) ملیۆن کیلۆ مەتر ببڕێ بە بەکارھێنانی تەنھا (٨٠ کگم) سووتەمەنی.

ەساڵی ١٨٧٩ دا زانای ئینگلیزی ولیام کرۆکس پلازمای دۆزییەوە لەڕێی لوولەکی کرۆکس-ەوە، لەو کاتەدا ناوی نا ماددە تیشکاوەرییەکان، زانای بەریتانی جۆزێف تومسون لەساڵی ١٨٩٧دا خەسڵەت و سروشتی پلازمای دۆزییەوە، بەڵام ناولێنانی پلازما لەبنەڕەتدا بۆ زانا ئیرفینگ لانگمویر دەگەڕێتەوە لەساڵی ١٩٢٨دا، کە باوەڕی وابوو لەپلازمای خوێن دەچێت. لانگمویر نووسیوویەتی: لەتەنیشت جەمسەرەکانەوە توێژاڵێکی تەنک ھەیە کە بڕێکی کەم ئەلەکترۆنی تێدایە، گازی بەئایۆن بوو بەنزیکەیی ژمارەیەک لەئەیۆن و ئەلەکترۆنی یەکسانی تێدایە ئەمەش وا دەکات کە بارگاوی کردنی ئەو شوێنە زۆر ئاسان بێت، وا باشترە ناوی پلازما بەکاربێنین بۆ پێناسەکردنی ئەو شوێنەی کە بارگە یەکسانەکانی لەئەلەکترۆن و ئەیۆنەکان تێدایە. سیفەتە گشتییەکانی پلازما پلازما ڕێژەی ٩٩%ی ماددەکانی گەردوون پێکدێنێت لەئەستێرە و گالاکسییەکان لەلایەنی بارستایی و قەبارەوە، ھەندێک لەھەسارەکان پلازما زۆرترین ماددەی پێکھاتەکەیەتی، ھەسارەی موشتەری بارستاییەکی گەورەیە لەپلازما، تەنیا نزیکەی ١-٠% لەبارستایی و لە ١٥-١٠% لەقەبارە دەچێتە پێکھاتەی خولگەی ھەسارەی بلۆتۆوە، زانای بەناوبانگی پلازما ھانز ئەلفین تێبینی کرد کە بڕێکی کەم لەتەنۆلکەکان بەناو بارگە کارەباییەکاندا وەک ئەیۆنەکان ڕەفتار دەکەن، ھەروەھا وەک شێوەیەکیش لەشێوەکانی پلازما پلازمای تەپوتۆز. شێوەکانی پلازما - ئەو پلازمایەی لەدەزگا پیشەسازییەکانەوە دەردەچێت: لەشاشەکانی پلازمادا ھەیە وەک تەلەفزیۆن، گڵۆپوکانی ڕووناک کردنەوە (گڵۆپی فلۆریسنت کە وزەیەکی لاوازی ھەیە، ھێماکانی نیۆن)، بنکەکانی مووشەک، ئەو بوارەی لەبەردەم بەربەستی کەشتییەکانی فەزادا ھەیە کاتێک دەچێتە بەرگی ھەوای زەوییەوە، لەناو داینەمۆی خاڵیکردنەوەی ئۆزۆن، توێژینەوەکانی یەکبوونە ناوکی، ئەو کەوانە کارەباییەی لەڕووناک کەرەوە کەوانەییەکاندا ھەیە، لکێنەری کەوانەی کارەبایی یان گڵۆپی (تۆپی) پلازما، گڵۆپەکانی پلازما کە پێی دەڵێن تۆپی پلازما و پلازما بەکاردەھێنرێت بۆ ھاندانی پەڕەکەکانی کۆمپیوتەر بۆ بەرھەم ھێنانی سوڕە کارەباییەکان و دروست کردنی نبمچە گەیەنەرەکان. - پلازمای سروشتی زەمینی: کڵپەی ئاگر، ئاگری سانت ئالمۆ، چینی بەرگی بەئایۆن بوو و شەبەقی جەمسەری. - پلازمای سروشتی گەردوونی: فیزیای گەردوونناسی و فەزای گەردوونی: خۆر و ئەستێرەکان، ئەو پلازمایەی بەیەکبوونە ناوکی گەرم دەکرێت، با خۆرییەکان، ئەو بۆشاییەی لەدەوری ھەسارەکانە، ئەو بۆشاییەی لەدەوری ئەستێرەکانە، ئەو بۆشاییەی لەدەوری گالاکسییەکانە، بازنەی یەکێک لەمانگەکانی موشتەری، ئەو پەپکانەی لەپێکھاتنی تەنە ئەستێرەییە گەورەکانەوە پەیدا دەبن و تەمومژی گالاکسییەکان. خەسڵەت و ڕووخسارەکانی پلازما زەوی سەرچاوەی پلازمایە: سەرنجی ئەو ئۆکسجین و ھایدرۆجین و ھیلیۆمانە بدە کە لەناوچەکانی نزیک جەمسەرەکانەوە بەرە و فەزا ھەڵدەقوڵێن، ئەو ڕەنگە زەردەی دەکەوێتە نزیک جەمسەری باکور ئاماژە بەونبوونی گازەکان دەدات بەرەو فەزای دەرەکی، ناوچەی سەوز ئاماژە بەشەبەقی جەمسەریی باکوور دەدات یان ئەو پلازما ھەڵقووڵاوەی بەرەو زەوی دەگەڕێتەوە. پێناسەی پلازما ئەو وەسفەی کە دەڵێت پلازما ناوەندێکی یەکسانە لەتەنۆلکە بارگە پۆزەتیڤ و نێگەتیڤەکان بەوەسفێکی لاواز دادەنرێت کە وردیی تێدا نییە، چونکە پێناسەکردنی پلازما پێویستە سێ پێوەر لەخۆ بگرێت کە وردیی زیاتری دەداتێ، ئەو پێوەرانەش ئەمانەن: ١- نزیکی پلازما: پێویستە تەنۆلکە بارگاوییەکان لەیەکەوە نزیک بن بەڕادەیەک کە ھەر تەنۆلکەیەک کاربکاتەسەر زۆربەی تەنۆلکە نزیکەکان لەجیاتی ئەوەی تەنیا کارلێک لەگەڵ نزیکترین تەنۆلکەدا بکات (کاریگەریی بەکۆمەڵ سیفەتێکی جوانی پلازمایە). نزیکی پلازما کاریگەرییەکی بەھێزتری دەبێت تا ژمارەی ئەلەکترۆنەکان لەناو بوارە کارتێکەرەکەدا زیاتر بێت، بەو بوارە دەووترێت تۆپی دیبای کە نیوە تیرەکەی لەتەنۆلکە گەورەکانە و پێی دەووترێت درێژی دیبای، تێکڕای ژمارەی تەنۆلکەکان لەبواری دیبای-دا نرخ یان بڕی پلازمایە، لەشێوەی "٨" ئاماژەی بۆ دەکرێت کە پیتی )لامدا(یە لەئەلف و بێی گریکیدا. ٢- قەبارەی کارلێک کردنەکان لەپلازمادا: نیوەتیرەی دیبای بچووکە بەبەراوردکردن لەگەڵ قەبارەی سروشتی ئەو پلازمایەی لەگەردووندایە، ئەمەش مانای وایە بڕی ئەو کارلێکانەی دەکەونە ناوەڕاستی بارستایی پلازماوە گرنگییەکی گەورەی ھەیە بەشێوەیەک لەوە زیاترە کە کەوتۆتەسەر لێوارەکانی، ئەو کاریگەییەی پلازما لەبەرچاوگیراوە لەو ناوەندە کە دەوریداوە. ٣- لەرەلەری پلازما: لەرەلەری پلازما گەورەیە بەبەراوردکردن لەگەڵ لەرەلەری ئەلەکترۆن لەبارە مامناوەندەکەیدا، لەرەلەری پلازمای ئەلەکترۆن دەپێوێت کە پێی دەووترێت شەپۆلەکانی پلازما یان شەپۆلەکانی لانگمویر، چڕی بارگە لەناوەندێکی گەیەنەری وەک پلازما و کانزاکان دەپێوێت، بڕێک لەو لەرەلەرەوە پەیدا دەکات کە پێی دەووترێت پلازمۆن کە نیمچە گەردیلەی پلازمایە واتا لەلەرەلەری ئەلەکترۆن گەورەترە لەباری سروشتیدا (بەپێوەری شەپۆلەکانی بەریەککەوتن لەنێو ئەلەکترۆن و تەنۆلکە ھاوتاکاندا). لەم حاڵەتەدا پلازما بەخێرایی بارگەکانی دەپارێزێت، نیمچە ھاوتا پێناسەیەکی دیکەی پلازمایە. پلەی بەئایۆن بوونی پلازما بوون بەئایۆن پێویستە بۆ پێکھێنانی پلازما، مەبەست لەچڕی پلازما چڕی ئەلەکترۆنییە، واتا بڕی ئەو ئەلیکترۆنانەی لەیەکەیەکی ڕووبەردا دەردەچن، پلەی بەئایۆن بوونی بڕی ئەو گەردانەیە کە ئەلەکترۆن ون دەکەن یان ئەلەکترۆن وەردەگرن، گەرمی ئەو ھۆکارە بەھێزەیە کە کۆنترۆڵی ئەوە دەکات، ئەگەر بەشێک لەگاز بەڕێژەی ١% ببێت بەئایۆن ئەوا سیفەتی نیمچە پلازما وەردەگرێت (واتە بەبوارێکی مووگناتیسییەوە کاریگەر دەبێت کە گەیەنەرێکی بەھێزی کارەبایە). پلەی بوون بەئایۆن (α) بەم ھاوکێشەیە دەنووسرێت: α =ni/(ni+na) ni= چڕی ئەیۆنەکان Na= چڕی ئەو گەردانەیە کە نەبوون بەئایۆن (ھاوتاکان) چڕی ئەلەکترۆن بەندە لەسەر پلەی بەئایۆن بوون و لەڕێگەی حاڵەتی ناوەندە بارگەی (Z) ئایۆنەوە لەڕێی ئەم ھاوکێشەیەوە: Ne= (Z)ni Ne= چڕی ئەلەکترۆنەکانە. بەو پلازمایەی کە بەکەمی بووە بەئایۆن دەووترێت (پلازمای سارد) دەتوانرێت پلازما بەدەست بھێنرێت بەپلەیەکی نزمی بەئایۆن بوونەوە (ئەو گازانەی کە زۆر سەربەخۆن)، واتە ئەو ئایۆنانەی کە پلەی بەئایۆن بوونییان بەرزە ئەلەکترۆنەکانی کەمن و لەھەموو ئەیۆنێکدا دیارن. گەرمی گەرمی پلازما بەگلڤن یان بەئەلەکترۆن ڤۆڵت دەپێورێت بریتییە لەپێوانەکردنی جوڵەوزەی گەرمی ھەر گەردیلەیەک. زۆربەی کات ئەلەکترۆنەکان نزیکن لەباری ھاوسەنگی گەرمییەوە، چونکە گەرمی ڕووخسارەکانی ڕوون و ئاشکران لەباری لادانیشدا لەھاوکێشەکانی ماکسوێل بۆ دابەش کردنی وزە، نموونەش بۆ ئەمە تیشکە سەروبنەوشەییەکانە، تەنۆلکە چالاکەکان یان بواری کارەبایی بەھێز.بەھۆی ئەو جیاوازییە گەورەیەی لەقەبارەدایە ئەلەکترۆنەکان تەنیا لەڕێی دینامیکی گەرمییەوە ھاوسەنگ دەبن بەشێوەیەکی خێراتر لەوەی کە لەڕێگەی ئەیۆن و گەردە سروشتییەکانەوە دەگۆڕێن بۆی. لەبەرئەم ھۆیە گەرمی ئەیۆنەکان جیاوازە لەگەرمی ئەلەکترۆن ھەمیشە ساردترە. ئەمەش بەزۆری لەپلازمای ئەیۆنە لاوازەکاندا دەردەکەوێت کە ئەیۆنەکان نزیکن لەگەرمی دەوروبەرەوە. بەپێی ئەو گەرمییەی بەندە بەئەلەکترۆن و ئەیۆن و تەنۆلکە ھاوتاکانەوە، دەتوانرێت دابەش بکرێت بۆ گەرمی یان ناگەرمی.

  • پلازمای گەرمی: تیایدا ئەلەکترۆن و تەنە قورسەکان ھەمان پلەی گەرمییان ھەیە، واتە لەباری ھاوسەنگی گەرمیدان لەگەڵ یەکتردا.
  • پلازمای ناگەرمی: تیایدا ئەیۆن و تەنۆلکە ھاوتاکان ھەمان گەرمی دەوروبەریان ھەیە لەکاتێکدا پلەی گەرمی ئەلەکترۆنەکان زۆر بەرز دەبێتەوە.

گەرمی کۆنترۆڵی پلەی بەئایۆن بوونی پلازما دەکات، بەتایبەتی کە بەئایۆن بوونی پلازما بەستراوە بەپلەی گەرمی ئەو ئەلەکترۆنەی بەستراوە بەوزەی بەئایۆن بوونەوە، (بەپلەیەکی نزمتر بەچڕییەوە)، ھەندێجار ئاماژە بەپلازما دەدرێت کە گەرمە بەپلەیەکی تەواو بووبێت بەئایۆن، یان ساردە ئەگەر بەشێکی بچووک (بۆنموونە ١%) ی گەردیلەی گازە بەئایۆن بووەکە بێت، ھەتا لەحاڵەتی پلازمای ساردیشدا پلەی گەرمی نموونەیی ئەلەکترۆن نزیکەی چەند ھەزار پلەی سەدییەک دەبێت، ھەمیشە ئەو پلازمایەی لەتەکنۆلۆژیایی پلازمادا بەکاردێت پلازمایەکی ساردە. ھەورە بروسکە: نموونەی ئەو پلازمایەیە کە لەسەر ڕووی زەوییە، خاڵی بوونەوەی کارەبایی ھەورە بروسکە ھەمیشە بەپێوەری سی ھەزار ئەمپێر دەبێت و دەگاتە سەد ملیۆن ڤۆڵت، ڕووناکی و شەپۆلە ڕادیۆیی و تیشکەکانی ئێکس و تیشکی گاماشی لێوە دەردەچێت، پلەی گەرمی پلازما لەھەورە بروسکەدا دەگاتە ٢٨٠٠٠ پلەی گلڤن ٢٧٧٠٠ پلەی سەدی چڕی ئەلەکترۆن لەدە توان بیست و چوار کیلۆگۆام مەتر سێجا زیاتر دەبێت. ئەرکی کارەبایی لەبەرئەوەی کە پلازما گەیەنەرێکی بەھێزی کارەبایە بۆ بڕەکانی ئەرکی کارەبایی ڕۆڵێکی گرنگ دەبینن، لەبەرئەوەی کە ئەرکی کارەبایی لەنێو دووتەنی بارگاویدا ھەیە لەفەزادا، ئەگەر جەمسەرێکی کارەبایی بخرێتە پلازماوە ئەوا ئەرکی کارەبایی بەشێوەیەکی گشتی بەھێز دەجووڵێت بەرەو ئەرکە کارەباییەکەی پلازما بەھۆی دروست بوونی پەردەی دیبای-یەوە بەھۆی چوستی گەیەنەری کارەباوە، ئەوا بواری کارەبایی پلازما زۆر بچووک دەبێت، ئەمەش مانایەکی گرنگی نیمچە ھاوتا بوون دەدات، ئەگەر بێتو ئاستی نزیکبوونی ڕاستەقینە باش بێت، وا پێویستە چڕی بارگە سالبەکان یەکسان بێت بەچڕی بارگە مووجەبەکان لەڕووبەرێکی گەورەی پلازمادا، لەو کاتەدا بەھاوکێشەی na= (Z)ni دەردەبڕێت، لەوانەیە بارگەکان ناھاوسەنگ دەربکەون بەپێوەری درێژی دیبای، لەم بارە تایبەتەدا چینە جووتەکەکان پێکدێن، لەوانەشە دابەشکردنی بارگەکان بۆ دەیان لەدرێژییەکانی دیبای درێژە بکێشێت. پێویستە بڕەکانی ئەرکی کارەبایی و بوارە کارەباییەکان سنوردار بن بەناوەندی دەوروبەرەوە لەجیاتی دۆزینەوەی پووختی چڕی بارگە کارەباییەکان، نموونەی گشتی بۆ ئەوەی بزانێت ئاخۆ ئەلکترۆن لەبارێکی سروشتیدایە، ھاوکێشەی بولتزمانە. باشی ئەو ھاوکێشەیە ئەوەیە ڕێگە دەدات بەھەژمارکردنی بڕی کارەبایی بەھۆی چڕییەوە. دەتوانرێت پلازما بەرھەم بھێنرێت کە نیمچە ھاوتا نەبێت، بۆ نموونە تیشکی ئەلەکترۆن بارگەیەکی نێگەتیڤی ھەیە پێویستە کە چڕی پلازمای ناھاوتا کەم یان زۆر بچووک بێت، ئەگینا بەشێوەی کارەبایی جێگیر بڵاو دەبێتەوە کە نەخوازراوە، لەپلازمای گەردوونیدا بەربەستی دیبای ھەیە نایەڵێت بواری کارەبایی کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆ بکاتەسەر پلازما لەدوورییەکی زۆردا (دوورتر لەدرێژی دیبای)، بەڵام دەرکەوتنی گەردیلە بارگاوییەکان پلازما پەیدا دەکات و بەبواری موگناتیسی کاریگەر دەبێت، ئەمەش بەھۆی ڕەفتارێکی ئاڵۆزەوە وەک پەیدابوونی ئەو چینە جووتەکانەی کە بارگەکان لەیەکتر جیادەکاتەوە لەدەیەھا درێژی دیبای. بەمووگناتیسی بوون پلازمای مووگناتیسی بوارێکی مووگناتیسی بەھێزی ھەیە بەجۆرێک کە کاردەکاتەسەر جووڵەی تەنۆلکە بارگاوییەکان پێش بەریەککەوتن یان بەیەکدانووسان. ھەمیشە ئەلەکترۆنەکان مووگناتیسین و ئەیۆنەکان نامووگناتیسین. پلازمای موگناتیسی سیفەتەکانی جیاوازە بەواتای ئەوەی چەند سیفەتێکی ھەیە تەریبن لەگەڵ بواری موگناتیسیدا و چەند سیفەتێکیش ئەستوونە لەسەری، لەگەڵ ئەوەشدا کە بواری کارەبایی لەپلازمادا لاوازە بەھۆی ھێزی گەیاندنەوە، بەڵام لەگەڵ ئەو جوڵەی پلازمایەدا کۆکە لەبوارە موگناتیسیەکەدا ھەیە، بەپێی ئەم ھاوکێشەیە: E=-V*B (E: بواری کارەباییە، V: خێراییە، B: بواری موگناتیسیە)، ئەو بوارە کارەباییە بەربەستی دیبای کاری تێناکات. بەراوردکردن لەنێو پلازما و دۆخەکانی دیکەی ماددەدا پلازما دۆخی چوارەمی ماددەیە، بەوە جیادەکرێتەوە لەدۆخەکانی دیکە کە وزەیەکی زۆر گەورەی ھەیە، سیفەتەکانی نزیکن لەسیفەتەکانی دۆخی گازییەوە، بەڵام شێوەیەکی دیاریکراو یان بارستایی نییە. زاناکان بەچاوێکی بایەخدارترەوە سەیری پلازما دەکەن وەک لەگاز بەھۆی ئەو بارە تایبەتانەی کە ھەیەتی. سیفەت گاز پلازما گەیاندنی کارەبایی زۆر لاوازە گازەکان نەگەیەنەرێکی بەھێزن تەنیا لەوبارەدا نەبێت کە دەگۆڕێت بۆ ماددەیەکی پلازما لەبوارێکی کارەباییدا کە ھێزەکەی لە ٣٠ کیلۆڤۆڵت/ سم زیاترە. زۆر بەھێزە لەبەر زۆر مەبەست دەتوانرێت بوترێت گەیاندن لەپلازمادا دیاریکراو نییە. ئەو جۆرانەی کە دەیانەوێت یەک جۆر گشت گەردیلەکان بەڕێگەیەکی لێکچوو ھەڵسوکەوت دەکەن، کێش کردن کاری تێدەکات و بەریەک دەکەون دوو یان سێ ئەلەکترۆن یان ئایۆن یان ھاوتا، بەپێی جۆری بارگەکە دابەش دەبێت و لەزۆربەی بارەکاندا سەربەخۆیانە ھەڵسوکەوت دەکات بەپێی قەبارە و خێرایی و گەرمی و بەدەرکەوتنی جۆرە نوێکان لەشەپۆل و ناجێگیریدا دابەشکردنی خێرایی سیستمی ماکسوێل بۆ دابەشکردنی خێرایی بەریەککەوتنەکان، سیستمی ماکسوێل دەگرێتەبەر بۆ دابەش کردنی خێراییەکانی گشت گەردیلەکان بێجگە لەھەندێک گەردیلەی خێرا نەبێت. پەیڕەوی سیستمی ماکسوێل ناکات کارلێک کردنی بەریەککەوتنەکان لەپلازمای گەرمدا لاوازە، ھێزە دەرەکییەکان دەتوانن پلازما لەشوێنە ھاوسەنگەکەیەوە بجوڵێنن و دەبێتەھۆی چڕییەکی زۆر لەتەنۆلکە خێرا نائاساییەکاندا. کارلێکەکان جووتەکییە بەریەککەوتنەکە لەنێو دوو تەنۆلکەدا دەبێت و بەدەگمەن لەنێو سیاندا دەبێت کەڵەکە بووە نموونە، یان جوڵەیەکی ڕێکی پلازما زۆر گرنکە، چونکە تەنۆلکەکان بۆ بواری دوورتر کارلێک دەکەن لەھێزە کارەبایی و موگناتیسیەکاندا. دۆخە ئاڵۆزەکانی پلازما لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ھاوکێشانەی کە پلازما شیکار دەکەن تا ڕادەیەک سادەن، بەڵام ڕەوشتی پلازما نائاسایی و گۆڕاوە، دەرکەوتنی ڕەوشتێکی ناچاوەڕوانکراو لەشێوەیەکی ئاساییەوە بەڕەوشتێکی سروشتی دادەنرێت لەسیستمێکی ئاڵۆزدا، ئەم جۆرە سیستمانە ھەندێجار لەڕەوشتییاندا ئارەزووی ڕێکوپێکی و شێواوی دەکەن، وەسفکردنییان کارێکی ئاسان نییە کە لەڕێی یاسا بیرکارییە سادەکان یان بەڕێگەیەکی ھەڕەمەکی تەواوەوە بێت، پێکھاتنی خۆکاریی لەسیفەتە شوێنییەکانە لەزنجیرەیەکی فراوانی خشتە دورودرێژەکاندا، کە یەکێکە لەدیاردە ئاڵۆزەکانی پلازما. شارەزاکان دەڵێن: پێکھاتەکانی پلازما جێی بایەخدانە بۆ نموونە زۆر تیژ دەردەکەوێت، بوارەکەی پچڕ پچڕە (دووری تەنۆلکەکان لەتەنۆلکەکان خۆیان گەورەترە)، یان شێوەی کەرت وەردەگرن، زۆربەی ئەو تەنۆلکانە لەسەرەتادا لەتاقیگەدا توێژینەوەیان بۆ کراوە پاشان خەڵکی ناسیونی، نموونە بۆ ئاڵۆزی و پێکھاتەی تەنەکان لەپلازمادا. بەڕیشاڵبوون لەزۆربەی پلازماکاندا درزوقڵیش یان شتی بچووک دەردەکەون وەک تۆپی پلازما و شەبەق و ھەورە بروسکە و کەوانەی کارەبایی و درەوشانەوەی خۆر ھەروەھا پاشماوەکانی تەقینەوەی ئەستێرەیی، ھەندێجار بەندە بەگەورەترین چڕی کە ھەیە پێی دەووترێت پەتە موگناتیسییەکان. بارستایی یان چینە جووتەکەکان تەبەقی باریک و لێوار تیژ وەک بارستاییەکان یان چینە جووتەکان گۆڕانێکی خێرا لەسیفەتەکانی پلازمادا دروست دەکەن، چینە جووتەکەکان بەرپرسن لەکۆکردنەوەی بارگە جیاکراوەکان کە جیاوازییەکی گەورە لەئەرکی کارەبادا دروست دەکات لەناو چینەکەدا، ھیچ بوارێکی کارەبایی لەدەرەوەیدا دروست ناکات، چینە جووتەکەکان لەناوچە لێک نزیکەکانی پلازمادا بەشێوەی جیاواز لێک دووردەکەونەوە، بەشێوەی تەزوو لەناو ماددەکەدا ھەن کە پلازمایان ھەڵگرتووە ئەمەش خێرایی ئەلەکترۆن و ئەیۆنەکان زیاد دەکات. بواری کارەبایی و سوڕە کارەباییەکان سیفەتی نیمچە ھاوتا لەپلازمادا پێویستی بەوەیە کە تەزووەکانی لێکەوە نزیک بن لەسوڕە کارەباییەکاندا، ئەم سوڕانە پەیڕەوی یاسای کیرشۆف-ی سوڕە کارەباییەکان دەکەن، کە بەرگری و موگنەکارییان تێدایە، پێویستە ئەو سوڕانە وەک سیستمێکی جووتەکی بەھێز مامەڵە بکەن، ھەر ناوچەیەکی پلازما ڕەوشتی سەربەخۆی خۆی ھەیە لەسوڕە ناوخۆییەکاندا، ئەم بەندە بەھێزەی لەنێو توخمەکانی سیستەمەکەدا ھەیە لەگەڵ ناڕێکوپێکییدا دەبنەھۆی ئەو سروشتە ئاڵۆزەی پلازما، سوڕە کارەباییەکان لەپلازمادا وزەی موگنەکاری (موگناتیسی) خەزن دەکەن ئەگەر ئەو سوڕە بەھۆی ناجێگیری پلازماوە لەکارکەوتبێت، ئەمەش دەبێتەھۆی دەرچوونی وزە مووگنەکارەکە وەک گەرمکەرێک یان خێراکەرێک بۆ پلازما، ئەمەش بوونی گەرمی لەخەرمانەی خۆردا لێکدەداتەوە، تەزووی کارەبا و بەدیاریکراوی ئەو بوارە مووگناتیسییەی لەگەڵ تەزووی کارەبادا ھاوڕیزە بەتەزووەکانی بیرکلاند ئاماژە دەکرێن، ھەمیشە لەشەبەقی زەمینی و ھەروەھا لەڕیشاڵەکانی پلازمادا تێبینی دەکرێن. بوونیادی خانەیی دەتوانرێت پلێتە باریک لێوار تیژەکان لەخاسیەتە جیاوازەکانی جیابکرێنەوە، وەک سیفەتی مووگناتیسی و چڕی و گەرمی کە ناوچەی نیمچە خانەکان بەرھەم دێنن، نموونەش بۆ ئەوە زەریای مووگناتیسی و زەریای خۆریی و توێژاڵی بواری خۆریی، زانا ئاڵڤن نووسیوویەتی و دەڵێت: بیروبۆچوونی زاناکانی گەردوون ئەوەیە کە دیارترین توێژینەوەی دۆزینەوەکان فەزا بونیادی خانەیی گەردوون، دەرکەوتووە کە دەتوانرێت لەھەر شوێنێکی فەزاوە ئەو پێگەیە ببینرێت. ژمارەیەک لەدیواری خانەیی و پلێتی تەزووە کارەباییەکان ھەن کە گەردوون دابەش دەکەن بۆ چەند بەشێک کە لەھێزی مووگناتیسی و گەرمی و چڕی ... ھتد جیاوازن. خێرایی مۆلەقەی بوون بەئایۆن خێرایی ڕێژەییە لەنێو پلازمای بەئایۆن بوو و گازی ھاوتادا کە گازەکە دەبێت بەئایۆن، کرداری بوون بەئایۆنی مۆلەقە تەکنۆلۆژیایەکی گشتییە بۆ گۆڕینی جووڵەوزەی دەرچووی خێرایی گازەکە بۆ وزەی پلازما یان بوون بەئایۆنی گەرمی. لەحاڵەتێکدا ئەگەر بڕێکی گەورەتر لەوزە ھەڵکێشدا ئەوا خێرایی گەرد یان گەردیلەکان لەخێرایی (بوون بەئایۆنی مۆلەقە) تێپەڕ ناکات تا گازەکە بەتەواوەتی دەبێتە ئایۆن. ئەم دیاردە شلۆقە حاڵەتێکی نموونەییە لەسیستمێکی ئاڵۆزدا کە سیفەتە تووندە شوێنی و کاتییەکان دروست دەکات. پلازمای زۆر سارد دەتوانرێت پلازمای زۆر سارد بەبەکارھێنانی دوو تیشکی لەیزەر بەرھەم بھێنرێت، یەکێکییان ھاوتاکان دەگرێت و ساردی دەکاتەوە تا دەگاتە پلەیەکی گەرمی کە یەکسانە بە یەک ملی گلڤن یان کەمتر، ئەوی دیکەیان گەردەکان دەکات بەئایۆن ئەویش لەڕێی پێدانی وزەیەکی پێویست بەدورترین ئەلەکترۆن تا لەبوارە گەردییەکەوە دەربچێت. خاڵی گرنگ لەپلازمای زۆر سارددا بریتییە لەچارەسەرکردنی گەردەکان بەوردی بەھۆی لەیزەرەوە، و کۆنترۆڵ کردنی جووڵەوزەی ئەلەکترۆنە سەربەستەکانە، بەھۆی بەکارھێنانی لەیزەرێکی پرتەیی دیاریکراوەوە دەتوانرێت وزەی ئەلەکترۆن بەرھەم بھێنرێت بەبەراوردکردنی بەپلەیەکی گەرمی نزم کە یەکسانە بە ٠.١ گلڤن، کە لەوەوپێش بواری لەرەلەری لەیزەرە پرتەییەکە دیاری دەکرێت. ئایۆن پارێزگاری لەپلەی گەرمی گەردی ھاوتا دەکات کە یەکسانە بە ١ملی گلڤن، ئەو جۆرە پلازما زۆر ساردە ناھاوسەنگە بەخێرایی پەیدا دەبێت، کە ھێمای پرسیار دەخاتەسەر ئەو ڕەوشتە بێئەوەی وەڵامی ھەبێت، تاقیکردنەوەکان زۆر لەدینامیکییە سەیرەکان و ڕەوشتی یەکگرتنەوەی گەردەکانی دەرخست ئەمەش بووەھۆی فراوانکردنی سنوری زانستی مرۆیی سەبارەت بەپلازما، یەکێک لەبارە ناجێگیرەکانی پلازمای نانموونەیی باری ریدبرج-ە، کە پلازما لەچڕکردنەوەی گەردەکانەوە پەیدا دەبێت بەڕێگای وروژاندن. پلازمای ناھاوتا پلازمای ناھاوتا ئەو پلازمایەیە کە ئەلەکترۆنە بەھێزەکان و چوستی گەیاندنی ھەیە، کە ھەمیشە چڕی بارگە نێگەتیڤ و پۆزەتیڤەکانی یەکسانە لەبوارێکی دیاریکراودا، بەڵام ئەو پلازمایەی کە بڕێکی زیادەی لەچڕی بارگەیەکی دیاریکراو تێدایە، یان لەھەندێک لەبارە ئەوپەڕییەکاندا تەنیا یەک جۆر دەبن و بەپلازمای ناھاوتا دەناسرێت، لەم جۆرە پلازمایەدا، بواری کارەبایی ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینێت، نموونەش بۆ ئەم جۆرە گەردیلە بارگاوییەکان و ھەورە ئەلەکترۆنییەکان و پلازمای پۆزیترۆنی دژە تەنێکە بارستاییەکەی یەکسانە بەبارستایی ئەلەکترۆن و بارگەکەی پۆزەتیڤە. ٨- پلازما تەپوتۆزاوی و پلازما دەنکۆڵەییەکان ھەمیشە پلازمای تەپوتۆزاوی لەفەزای دەرەکیدا ھەیە، بەوە جیادەکرێتەوە کە تەپوتۆزی تێدایە، ئەگەر تەنۆلکەکان گەورەتربن دەبنە دەنکۆڵەکان، ھەمان ڕەوشتەکانی پلازمای ھەیە. وەسفێکی بیرکاری بۆ وەسف کردنی دۆخی پلازما بەتەواوەتی، پێویستە مرۆڤ شوێن و خێرایی تەنۆلکەکان و ھەروەھا وەسفی بواری کارۆموگناتیسی لەناوچەی پلازمادا بزانێت، بەڵام پێویست ناکات گشت تەنۆلکەکان لەپلازمادا پشکنینییان بۆ بکرێت، لەبەر ئەم ھۆیە فیزیاییەکان وەسفێکی کورت پێشکەش دەکەن بۆ ئەو نموونانەی کە زانراون، کە دابەشی دەکەن بۆ دوو جۆری گرنگ: ١- نموونەی شلگازەکانی پلازما بەبڕە ئاسانەکانی دەناسرێن وەک چڕی و ناوەندە خێرایی لەدەوری ھەر شوێنێکدا، نموونەیەکی سادە بۆ شلگازەکان تیۆری دینامیکی ھایدرۆمووگناتیسیە (دینامیکی شلگازە گەیەنەرەکان لەبوارە کارەبایی و مووگناتیسییەکاندا). کە نیمچە جێگیرن، لەوانەیە ئەو شلگازانە کانزای شل بن وەک جیوە یان کانزا تفتە تواوەکان یان بریتییە لەگازێکی بەئایۆن بووی لاواز یان پلازماکان وەک تاقە شلگازێک مامەڵە لەگەڵ پلازمادا دەکات کە پەیڕەوی ھاوکێشەکانی ماکسوێل و ھاوکێشەکانی نافیرستوک دەکات، بەڵام وەسفەکەی دیکە سیستمی جووتە شلگازەکە مامەڵەیەکی جیا لەگەڵ ئەلەکترۆن و ئەیۆنەکاندا دەکات، سیستمی شلگازەکان ورد دەبێت ئەگەر بەریەککەوتنەکە زۆر گەورە بێت بەپلەیەکی پێویست کە ببێتەھۆی دابەش کردنی خێرایی پلازما بەشێوەیەک کە نزیک بێت لەیاسای (دابەش کردنی ماکسوێل بولتزمان)، ھۆکەشی ئەوەیە کە سیستمی شلگازەکان پلازما وەک یەک ڕێڕەو وەسف دەکەن کە پلەیەکی گەرمی دیاریکراوی ھەیە لەھەر شوێنێکدا، ناتوانێت خێرایی تەنە فەزاییەکان بگرێت وەک تیشیک یان چینە جووتەکەکان، و کاریگەریی تەنۆلکەی شەپۆلەکان شیناکاتەوە. ٢- نموونەی جووڵەیی ئەم نموونەیە وەسفی دابەشکردنی خێرایی تەنۆلکەکان دەکات لەھەر خاڵێکی پلازمادا، بەمەش مرۆڤ پێویست ناکات پەنابەرێتەبەر یاسای دابەش کردنی ماکسوێل بولتزمان بۆ وەسف کردنی پلازما بەشێوەیەکی بیرکارییانە، وەسف کردنی جووڵە پێویستە بۆ ئەو پلازمایەی بەریەککەوتنی نییە، دوو ڕێگەی زانراو ھەیە بۆ وەسف کردنی جووڵە لەپلازمادا، یەکەمینییان: کاری دابەشکردنی ئاسان پشت بەتۆڕی خێرایی و شوێن دەبەستێت، بەڵام ئەوی دیکەیان پێی دەووترێت (تەکنۆلۆژیای گەردیلە لەخانەکاندا)، کە زانیارییە جوڵەییەکان لەخۆدەگرێت لەڕێڕەوی زۆر لەگەردیلە تاکەکان، نموونەی جووڵەیی لەڕێگەی بیرکارییەوە چڕترە لەنموونەی شلگازەکان، ھاوکێشەی فلاسۆف بەکاردەھێنرێت بۆ وەسف پەیدابوونی سیستمی گەردیلەکان لەژینگەی کارۆموگناتیسیدا. پلازمای دەستکرد زۆربەی پلازما دەستکردەکان بەجێبەجێ کردنی بوارەکانی کارەبایی و موگناتیسیەکان یان ھەردووکیان بەرھەم دەھێنرێت، دەتوانرێت ئەو پلازمایەی بەرھەم ھاتووە بەڕێگەیەکی تاقیگەیی ڕیز بکرێت، ئەو پلازمایەی ئامادەکراوە بۆ بەکارھێنانی پیشەسازی بەم پێیە ڕیز دەکرێت: ١- جۆری ئەو سەرچاوەیەی ئەو جۆرە پلازمایەی بەرھەم ھێناوە، تەزووی کارەبا، لەرەلەری شەپۆل، لەرەلەری شەپۆلە وردیلەکان. ٢- بواری پەستان، کە پەستانی بۆشایی (١٠ ملیلیتر جیوە)، پەستانی مامناوەند (١ ملیلیتر جیوە) و پەستانی ھەوا (٧٦٠ ملیلیتر جیوە= ١بار= ١.٠١٣ نیوتن/م٢) ی ھەیە. ٣- پلەی بەئایۆن بوون لەپلازمادا: بەئایۆن بوونێکی تەواوە، بەئایۆن بوونی ڕێژەیی، بەئایۆن بوونی لاواز. ٤- پەیوەندی گەرمی لەناو پلازمادا: پلازمای گەرمی(Tgas=Te=Tich)، پلازمای نا گەرمی (Tgas=Tion<<Te). ٥- شێوەی ئەو جەمسەرەی بەکاردێت بۆ بەرھەم ھێنانی پلازما. ٦- مووگناتیسی ئەو تەنۆلکانەی دەچنە ناو پلازماوە: بەموگناتیسی بوونی (ئایۆن و ئەلەکترۆن کە ھەردووکییان لەخولگەی لاموردا گەمارۆ دراون بەھۆی بواری مووگناتیسییەوە)، بەمووگناتیس بوونی بەشی (تەنیا ئەلەکترۆنەکان گەمارۆ دراون بەھۆی بوارێکی مووگناتیسییەوە)، نامووگناتیس بوون (بواری مووگناتیسی لاواز کە توانای گرتنی گەردیلەکانی دەوری خولگەکانی نییە. ٧- بەکارھێنان و جێبەجێ کردن ئەمەش دەبێتەھۆی وروژاندنی پلازما بەھاندان. ٤- پلازمای شەپۆلە گەرمکەرەکان: لەپلازمای ھاندان و بارگەگر دەچێت لەلایەنی لەرەلەرەوە، بەڵام شەپۆلەکانی بەھەردوو ڕێگەکە (کارۆمووگناتیسی و کارۆستاتیکی) گەرم دەکرێن، ئەویش پێویستی بەبوارێکی مووگناتیسی خولگە یەکگرتووە بۆ بڵاوکردنەوەی شەپۆلەکان.

  • خاڵیکردنەوە بەپەستانی ھەوا:

١- کەوانەی کارەبایی: پێی دەووترێت کلێنەر، وزەیەکە بۆ سەرف کردنی پلە گەرمییە بەرزەکان (١٠٠٠٠گلڤن)، لەزۆر سەرچاوەی وزەوە بەرھەم دەھێنرێت، بەشێوەیەکی گشتی لەکردارەکانی بەکانزاکردندا بەکاردەھێنرێت بۆ نموونە بۆ توانەوەی ئەو بەردانە بەکاردەھێنرێت کە ئۆکسیدی ئەلەمنیۆمی تێدایە، ھەروەھا بەرھەم ھێنانی کانزای ئەلۆمۆنیۆم. ٢- خاڵیکردنەوەی تاجی: خاڵیکردنەوەیەکی ناگەرمییە بەھۆی جێبەجێکردنی ئەرکی کارەبایی بەسەر لا تیژەکانی جەمسەرەکاندا بەرھەم دەھێنرێت، بەشێوەیەکی گشتی بۆ بەرھەمھێنانی گازی ئۆزۆن و خڵتەکانی تەنۆلکەکە بەکاردێت. نمونە لەسەر پلازمای دەستکرد خاڵی کردنەوە بەپەستانێکی نزم: ١- پلازمای درەوشانەوەی خاڵیکردنەوە: پلازمایەکی ناگەرمییە لەڕێی جێبەجێ کردنەکانەوە بەرھەم دەھێنرێت لەتەزووی نەگۆڕی کارەبایی یان لەرەلەرێکی نزمی شەپۆلەکانی بواری کارەبایی بۆشایی نێو دوو جەمسەری کانزاییەوە (کەمتر لە ١٠٠ کیلۆھێرتز)، بەناوبانگترین جێبەجێکردن بۆ ئەمە گڵۆپی فلۆرسنتە. ٢- پلازمای بارگەگریی: لەوەی پێشوو دەچێت، بەڵام پێویستی بەبوارێکی کارەباییە کە شەپۆلە لەرەلەر بەرزەکانی ھەبێت (نزیکەی ١٣.٥٦ کیلۆھێرتز)، ئەمە جیاوازە لەخاڵیکردنەوەی درەوشاوە، چونکە بەرگەکانی چڕییان زۆر کەمترە، ئەم جێبەجێ کردنانە بەشێوەیەکی فراوان لەپیشەسازییە وردیلەکان و پیشەسازی سوڕە تەواوکەرەکاندا بەکاردەھێنرێت بۆ کاری ھەڵکۆڵینی پلازمی، و خڵتەی کیمیایی ھەڵمی پلازما. ٣- پلازما بەھاندان: لەپلازمای بارگەگر دەچێت لەڕێی جێبەجێ کردنەکانیشییانەوە لەیەکدەچن، ھەر جەمسەرێکی کۆیلێکی تێدایە ناوچەی خاڵیکردنەوەکە دادەپۆشێت. ٣- خاڵیکردنەوەی بەربەستی کارەبایی: خاڵیکردنەوەیەکی نا گەرمییە بەجێبەجێکردنی ئەرکێکی کارەبایی بەرز لەڕێی کونیلەکانەوە بەرھەم دەھێنرێت، بەجۆرێک کە نەگەیەنەرەکە ناھێڵێت خاڵیکردنەوەی پلازماکە بۆ کەوانەکە بگوێزرێتەوە، ھەمیشە ئەم خاڵیکردنەوەیە لەگەڵ خاڵیکردنەوەی تاجی لەپیشەسازیدا تێکەڵ دەکرێن لەگەڵ ئەوەشدا کە لەجێبەجێکردنەکانیاندا لەیەکدەچن، بەشێوەیەکی بەرفراوان بەکاردەھێنرێت بۆ لێکئاڵاندنی شانە پیشاسازییەکان.

  • پلازما لەپیشەسازیدا

پلازما لەسوڕە ئەلەکترۆنییە ئاڵۆز و تەواوکەرەکاندا بەکاردەھێنرێن کە بووەتە بەشێکی بنەڕەتی لەدەزگا ئەلەکترۆنییەکاندا، ئەم دەزگایانە ھەزارەھا ترانزستەر و چڕکەرەوەیان تێدایە کە لەڕێی وایەرە باریکەکانەوە بەیەکگەیەنراون کە تیرەکەیان نزیکەی (٠.١٠) مایکرۆمەترە، بۆئەوەی ئەو وردیە بێ وێنەیە دەستەبەر بکەین ئەوا پلازما بەکاردێنین.

  • پلازما پارێزگاری لەژینگە دەکات:

لەم دواییەدا لەوڵاتە پێشکەوتووەکاندا پلازما بەکارھێنرا بۆ ڕزگاربوون لەو ماددە ژەھراوییانەی دەبنەھۆی پیسکردنی ژینگە، کە پشت بەو کارلێکانە دەبەستن لەکارگە و ئەگزۆزی ئۆتۆمبیلەکانەوە دەردەچن، نموونەش بۆ ئەوە NO ئۆکسیدی نیتریک و SO کیمیایی کە لەناو پلازماکەدا ئەنجام دەدرێت، لەو ماددە ژەھراویانەش گازی ئۆکسیدی کبریت کە لەدووکەڵەکانەوە بەرەو بەرگی ھەوایی دەردەچن کە گورزەیەک ئەلەکترۆنی تێدایە، وزەیەکی بەرزیان ھەیە کە دەبن بەئایۆن و دەگۆڕێن بۆ پلازما، ئەم کردارە ئەنجام دەدرێت بەجێگیرکردنی دەزگایەک لەناوەڕاستی دوکەڵ کێشەکەدا و قۆناغی بەئایۆن بوونەکە تەواو دەبێت پێش دەرچوونی گازەکان بۆ ناوھەوا، لەئەنجامی کرداری یەکگرتنەوە گەردیلەکانی نایترۆجین و ئۆکسجین دروست دەبن، بەمشێوەیە گازە ژەھراوییەکان دەگۆڕێن بۆ گازی سوودبەخش و کەمشییان تێدەچێت. لەم دواییەدا لەوڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا نزیکەی ٤٠٠٠ کۆگا لەناوبرا کە پاشماوە ڕەقەکان و پیسکەرەکانی ژینگەیان تێدابوو لەڕێی بەکارھێنانی پلازماوە، کە لەوەوپێش ئەو ماددە ژەھراوییانە لەناو جەرگەی زەویدا دەنێژران، بەمشێوەیە دەتوانرێت لەسەعاتێکدا دووسەد کیلۆگرام لەپاشماوە زیانبەخشەکان لەناوببرێن بەبەکارھێنانی پلازما و بەئەرکێکی زۆر کەم. شاشەی پلازما چەمکی ئیش کردنی شاشەکانی پلازما Plasma display دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٦٤ لەزانکۆی ئالینۆی ئەمەریکی کە لەسەرەتادا تەنیا خاڵێکی ڕووناک بوو، پاشان تا کۆتایی ساڵی شەستەکان کارکرا بۆ پەرەپێدانی شاشەیەکی تەواو لەخاڵێکی ڕووناکییەوە، لەسەرەتادا شاشەیەکی بچووک دروستکرا کە وێنەیەکی ناڕوونی دەردەخست، پاشان توانرا شاشەیەکی چووستی بەرز دروست بکرێت کە ڕووبەرێکی فراوانی ھەیە، ئەم شاشانە شەست ئینجە یان زیاتر، و ئەستورییەکەی لە ١٥-١٧ سم زیاتر نییە و دەتوانرێت لەسەر دیوار ھەڵبواسرێت و شوێنیش زۆر داگیر نەکات، کە وێنەیەکی ڕوون و جوان پیشان بدات و چەند خاسیەتێکی دیکەی ھەیە، و سەیر کردنی لەتەلەفزیۆنەکانی دیکە خۆشترە.

  • بەکارھێنانی پلازما لەبواری پزیشکیدا

١- ڕواندنی ددانی خۆیی: کردارێکی نەشتەرگەرییە تیایدا ددانەکە لەشوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە دەگوێزرێتەوە لەناو ھەمان دەمدا بۆ ھەمان نەخۆش، زۆجار ددانە چێنراوەکە خرێی سێیەمە کە دەخرێتە شوێنی خرێی یەکەم، چونکە خرێی یەکەم یەکەم ددانە لەدەمدا دەڕوێت بۆیە زووتر لەناودەچێت وەک لەددانەکانی دیکە، لەگەڵ باشییەکانی ئەم ڕێگەیەشدا پێویستە پشکنینی ورد و پێویست بۆ نەخۆشەکە بکرێت، ھەروەھا تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو بەکاربھێنرێت تا ئەنجامێکی باشمان دەست دەکەوێت و ددانەکە شێوازێکی جوانی ھەبێت. ٢- بەکارھێنانی پلازما بۆ سپیکردنەوەی ددان لەم کردارەدا ھەمان گیراوەی (ھایدرۆجین بیروکساید) بەکاردەھێنرێت، بەڵام جیاوازی لەبەکارھێنانی ماددە چالاک کەرەوەکەی ئەم کردارەدایە کە زۆربەی جار جۆرێکە لەتیشک، سپیکردنەوەی ددان بەھۆی پلازماوە یان ھەر تیشکێکی دیکەوە زۆر کاریگەر و بەسوودە، بەڵام دەبێت ئەم نەشتەرگەرییە لەلای پزیشکی پسپۆڕ بکرێت. پێویستە لەسەر پزیشکەکە دڵنیا بێت لەوەی کە ددانەکانی شکاویی تێدا نەبێت و کرمۆڵە نەبووبێتن ھەروەھا زمانەکە نەخۆش نەبێت و ناودەمەکە ھیچ نەخۆشییەکی نەبێت، چونکە لەکاتی سپیکردنەوەدا دەبێتەھۆی ھەستیارییەکی زۆر، ئەگەر ڕەنگی ددانەکان گۆڕابێتن دەتوانرێت بەم ڕێگەیە چارەسەر بکرێت و ڕەنگێک ھەڵبژێردرێت کە لەگەڵ ڕەنگی ددانە سروشتییەکاندا بگونجێت. ٣- بەکارھێنانی پلازما لەڕووە دینامیەکیەکانی فڕۆکەدا توێژینەوەی زۆر ھەن ئاماژە بەوە دەدەن کە دەتوانرێت پلازما بۆ کەمکردنەوەی بەرگری دینامیکی ھەوا بەکاربھێنرێت ھەروەھا بۆ زیادکردنی خێرایی تەزووی ھەوا لەنزیک ڕووە دینامیکەکانەوە، ھەروەھا دەتوانرێت پلازما بەکاربھێنرێت بۆ کۆنترۆڵ کردن بەو بەرگە ھەواییەی لەسەر باڵەکانی فڕۆکەیە لەکاتێکدا کە خێرایی فڕۆکەکە زۆر کەم بێت. ھەروەھا لەدەزگا پلازمییەکانی شاردنەوەدا بەکاردەھێنرێت، لەم دەزگایانەدا دەسکێک بەکاردەھێنرێت کە کۆنترۆڵی چڕی و گەرمی و بواری مووگناتیسی دەکات تا بتوانێت ڕێگری لەسیستەمەکانی ڕادار بکات لەدۆزینەوە و گرتنی ئەو تەنانەی بەئاسماندا دەفڕن، بەڵام ئەو ڕادارانەی کە دەتوانێت لەرەلەرەکانی بەئاسانی بگۆڕێت دەتوانێت لەبەربەستی پلازمی ڕزگاری بێت.

  • بەکارھێنانی پلازما لەبواری تەکنۆلۆژیادا

ئامێری پاڵنانی موشەک پلازما بریتییە لەکۆمەڵێک تەنۆلکەی سالب (ئەلیکترۆن) و موجەب (ئایۆن)، بەمەش سیفەتی جیاوازە لەگازی ھاوبارگە، پلازما کۆنترۆڵ دەکرێت لەبواری موگناتیسی و گەیەنەرێکی باشە بۆ کارەبا، کاتێک کە وزەی کارەبا بەپلازمادا تێپەڕ دەبێت و بەکارھێنانی بواری مووگناتیسی پلازما وەک بزوێنەری کارەبا کاردەکات لەژێر ھێزی کارۆموگناتیسیدا، ئەم ھێزە بەکاردێت بۆ زیادکردنی خێرایی پلازما کە دەگاتە٦٠ km/s بەمەش ھێزێکی پاڵنەر دروست دەبێت کە لەتوانایدا ھەیە کەشتی ئاسمانی پاڵبدا بۆ ئاسمان. ئەو ئامێرەی کە پلازما دروست دەکات و خێرایی دەداتێ پێی دەڵێن مووشەکی (ڕۆکێتی) پلازما یان بزوێنەری پلازما یان ھێزی پاڵنەر بەپلازما کە بریتییە لەموشەکێکی کارەبایی، چونکە وزەی کارەبا بەکاردێنێت لەجیاتی سووتەمەنی، تاقیگەی پاڵنان بەپلازما توێژینەوە لەسەر فیزیای پلازما دەکات بۆ بەرھەمھێنانی جۆرەھا موشەک. ئێستا زۆربەی ئەو موشەکانەی کە بەکاردێن لەبواری ئاسمان موشەکی کیمیاویین واتە سوتەمەنی کیمیاوی بەکاردێنێت بۆ سووتاندنی سووتەمەنی شل لەژووری سووتان بۆ بەرھەمھێنانی گاز بەخێرایی ٣km/s لەموشەکەکەوە دەردەچێت ھەرچەندە ئەم خێراییە زیادبکات ڕێژەی سووتەمەنی بەکارھاتوو بۆ پاڵنانی مووشەک کەمتر دەبێت لەبەرئەوە پێویستمان بەچەند تۆن لەسووتەمەنی ھەیە بۆ ناردنی کەشتی ئاسمانی بەسەرنشینەوە و ئامێرەکانی (ھاوینج)، بەڵام ئەگەر ھاتوو موشەکی پلازما بەکاربێت کە خێرایی گازەکە دەگاتە ٦٠ km/s کێشی ماددەی پاڵنەر لەڕۆکێتی کیمیایی شایانی باسە کە موشەکی پلازما تەنیا لەئاسمانی دەرەوە بەکاردێت واتە کاتێک کەشتییەکە دەگاتە خولگەی خۆی، چونکە ھێشتا ھێزی پاڵنەری کیمیایی بەکاردێت بۆ ھاویشتنی کەشتی ئاسمانی لەسەر ڕووی زەوی بۆ بۆشایی. بەکارھێنانی ھێزی پاڵنەی پلازما لەخوولگەکان بڕێکی زۆری ماددەی بەکارھاتوو پاڵنان کەم دەکاتەوە ئەمەش بڕی تێچوونی پارەکە کەم دەکاتەوە، چونکە بۆ گەیاندنی ١kg بۆ بۆشایی ئاسمان ٢٠-٢٠٠ ھەزار دۆلار پێویستە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • گۆڤاری زانستی سەردەم
  • www.wikipedia.org
  • www.wikipedia.org
  • www.khayma.com/mtwan/chemecals٢.htm
  • alfrasha.maktoob.com/archive/index.ph
  • studentals.net/stu/t٧٥٣٥.html