ئامار

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان

ئامار زانستی بەکارگرتنی کاریگەری دراوە ژمارەکییەکانە. دراوەکان ڕەنگە بەرھەمی کۆمەڵێک تاقیکردنەوە بن، یان بە پرسیارکردن لە تاکەکەسان بەدەست ھاتبێتن. ئامار لەگەڵ ھەموو لایەنەکانی ئەمەدا سەروکاری ھەیە، لە کۆکردنەوەی دراوەوە بگرە ھەتا شیکردنەوە و شرۆڤەی ئەو دراوانە.

[دەستکاری] تێتیمۆلۆژی

ئامار واتە ھەژمار. لە بنەڕەتدا ھامار و ھەمار و ھەژمار بووە. ھەژمار دوو پاژە: ھەژ + مار؛ ھەژ ھەرئەو ھش و ھۆشەیە. مار ژی دەچێتەوە سەر وشەی ئاڤێستاییی "مەر" کە بە واتای "شتێک لە بیری خۆدا ھێشتنەوە" دێتەوە. سەرنجی وشەکانی merken و merkbar لە زمانی ئاڵمانیاییدا بدە، کە یەکەمیان مانای سەردەرچوون لە شتێک و دووھەمیان مانای شتێک بەئاسانی لە بیردا بمێنێتەوە دەدا؛ ھەروەھاشە وشەی لاتینیی memoria کە مانای بیرەوەری دەدا.[١]

[دەستکاری] سەرچاوەکان

  1. جامال نەبەز؛ وشەنامەی ئێتیمۆلۆژیای زمانی کوردی.
ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر