خانە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پێکھاتەی بەشەکانی خانە

خانە (بە ئینگلیزی: Cell)یەکەی پێکھاتن و فرمانی سەرەکی ھەموو لەشی زیندەوەرانانە. بچووکترین زیندەوەرە لە ژیاندا کە وەک شتێکی زیندوو ھەژمار بکرێت و زۆر کاتیش بە بەردی دروستکردنی ژیان ناسراوە. چەند گیانلەبەرێک، وەک زۆربەی بەکتریا، یەکخانەیین (تەنھا لە یەک خانە بێکھاتوون). گیانلەبەرانی دیکە، وەک مرۆڤ، فرەخانەیین. (مرۆڤ زیاتر لە ٥١ ملیارد خانەی ھەیییە، خانەیەکی نموونەیی گەورەیی ١٠ میکرۆمەترە µm، کێشی خانەیەکی نموونەییش ١ نانۆگرامە. گەورەترین خانەی زانراو ھێلکەی پیت نەکراوی وشترمرخە (نەعامە). خانە لەلایەن ڕۆبێرت ھووکەوە دۆزرایەوە.

I == دۆزینەوەی خانە == ھەموو زیندەوەرێک لەوردترین بەکتریاوە تا گیانەوەرێکی گەورەی وەکوو نەھەنگ «لە خانەیەک یان زیاتر پێکدێت» دۆزینەوەی خانە کارێکی ئاسان نەبوو تا سەدەی حەڤدەھەم کە وردبین دروست کرا. لە ساڵی ١٦٦٥دا زانای ئینگلیزی (ڕۆبێرت ھۆک، ئینگلیزی|Robert hooke) ماوەی ژیانی (١٦٣٥–١٧٠٣) وردبینی بەکارھێنا بۆ بینینی توێژاڵێکی تەنک لە تەپەدۆر، ئەم دەستەواژەیەی خووارەوەی نووسی

پاشان بەوە وەسفی کرد کەلەژمارەیەکی زۆۆر ژووری بچووک پێکھاتووە. کاتێک «ڕۆبێرت ھۆک» وردبینەکەی ئاراستەی قەدی ڕوەکە بەتەمەنەکان و ڕوەکی گێزەر و سەرخەسی کرد، بۆی دەرکەوت کەھەموویان لەپێکھاتندا لەیەک دەچن، ئەم ژوورە بچووکانە ئەو ژوورە بچووکانەی بیر (ھۆک)ی خستەوە، کە قەشەکان تیایاندا دەژیان لەبەر ئەوە ناوی لێنان (خانەکان). بەڵام ئەوەی (ھۆک) بینی خانەی مردوو بوون، بەڵام یەکەمین مرۆڤ کەخانەی زیندووی بینیوە، زانای ھۆڵەندا (ئەنتۆن ڤان لیڤنھۆک، ئینگلیزی|Anton van leeuwenhoek) ماوەی ژیانی (١٦٣٢–١٧٢٣) بوو، کە خۆشی دورستکەری وردبین بووە. ھەرچەندە ئەو وردبینەی «ڤان لیڤنھۆک» زۆۆر ساکار بوو، بەڵام ھێندە بەتوانا، بوو بەس بوو بۆ ئەوەی لە ساڵی (١٦٧٣) بتوانێت دەرگایەکی نوێ بکاتەوە بەڕووی جیھانێکی تەواوی تازەدا کە یەکەمین جار بوو کە جیھانی وردبینە زیندەوەراکان ببینرێت.

پێکھاتەی خانەی ناووک ڕاستەقینە[دەستکاری]

خانەی گیانەوەر

  1. ناوک
  2. ناوکۆکە
  3. ڕایبۆسۆم
  4. .
  5. ناوە پلازمەتۆڕی زبر
  6. دەزگای گۆڵچی
  7. پەردەی خانە
  8. ناوەپلازمە تۆڕی لووس
  9. مایتۆکۆندریا
  10. لایسۆسۆم
  11. سایتۆپلازم
  12. .
  13. .
  14. سایتۆسۆڵ