پان ئەڵمانیزم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پان ئەڵمانیزم (بە ئەڵمانی: Pangermanismus یان Alldeutsche Bewegung) کە ھەندێکجاریش بە پان جێرمانیسیزم ناو دەھێندرێت، بیرۆکەیەکی سیاسی پان ناسیۆنالیستە. پان ئەڵمانییەکان لە سەرەتادا ھەوڵیان دەدا ھەموو گەلانی ئەڵمانی زمان یەکبخەن، و لەوانە گەلانی نا جێرمانییش، لە یەک دەوڵەتی نەتەوەیی کە بە ڕیچی ئەڵمانیی گەورە ناسراوە (بە ئەڵمانی: Großgermanisches Reich).

نەخشەی کیشوەری ئەڵمانیای ڕۆژاوا، ساڵی ١٩٠٨ی کە زاراوەکانی ئەڵمانیای ڕۆژاوایی نیشان دەدات

پان ئەڵمانیزم لە سەدەی نۆزدەھەمدا لە کاتی یەکگرتنی ئەڵمانیادا کاریگەرییەکی زۆری ھەبوو لە سیاسەتی ئەڵمانیادا کاتێک ئیمپراتۆرییەتی ئەڵمانیا وەک دەوڵەتێکی نەتەوەیی لە ساڵی ١٨٧١ ڕاگەیەندرا، بەڵام بەبێ ھابسبورگ، نەمسا (ئەڵمانیای بچووک)، ئەمە لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەم لە ئیمپراتۆریەتی نەمسا-مەجارستان و ئیمپراتۆرییەتی ئەڵمانیا. لە کۆتایی سەدەی نۆزدەھەمەوە زۆرێک لە بیرمەندانی پان ئەڵمانی، لە ساڵی ١٨٩١ لە کۆمەڵەی پان ئەڵمانیدا یەکیان گرتبوو، ئایدۆلۆژیای سەنتەری ڕەگەزناسی و ڕەگەزپەرستانەیان بە ئاشکرا ھەڵگرتبوو، و لە کۆتاییدا سیاسەتی دەرەوەی ھێیم ئینس ڕیشیان لێ بەرھەم ھات، و ئەڵمانیای نازی لە سەردەمی ئەدۆڵف ھیتلەر لە ساڵی ١٩٣٨ەوە، بووە یەکێک لە ھۆکارە سەرەکییەکانی سەرھەڵدانی جەنگی جیھانیی دووەم.[١][٢][٣] لە ئەنجامی کارەساتی جەنگی جیھانی دووەمدا، پان ئەڵمانیزم زیاتر وەک ئایدۆلۆژیایەکی تابۆ لە قۆناغی دوای جەنگ لە ھەردوو ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات ئەڵمانیای ڕۆژاوا سەیر دەکرا. ئەمڕۆ پان ئەڵمانیزم بە شێوەیەکی سەرەکی لە ھەندێک گرووپی ناسیۆنالیستی ئەڵمانیا و نەمسادا سنووردارە یان ھەر قەدەغە کراوە.

وشەناسی[دەستکاری]

وشەی پان توخمێکی وشەی یۆنانییە بە واتای "ھەموو، زۆرینە، تەواو، یان بارودۆخێک کە ھەموو شتێک لەخۆدەگرێت". وشەی پاشگری "ئەڵمانیزم" یان "ئەڵمانی" لەم چوارچێوەیەدا لە لاتینی "Germani" وەرگیراوە، کە لە بنەڕەتدا لەلایەن جولیوس سێزار بەکارھاتووە و ئاماژەیە بۆ ھۆزەکان یان تاکە ھۆزێک لە باکووری ڕۆژھەڵاتی گال (ناوچەکانی ڕۆژاوای ئەورووپا). لە کۆتایی سەدەکانی ناوەڕاستدا، مانایەکی ھەڵگەڕاوی تری بەدەستھێنا، وەک ئاماژەدان بۆ قسەکەرانی زمانە جێرمەنییەکان (بە ئەڵمانی و تیتۆینەکانیشەوە) کە زۆربەیان بە زاراوەی باوباپیرانی ئەڵمانی مۆدێرن قسە دەکەن. بۆ یەکەمجار لە زمانی ئینگلیزیدا وشەی "پان ئەڵمانی" لە ساڵی ١٨٩٢دا کەوتە بەر زاری خەڵکی.

لە زمانی ئەڵمانیدا، بە وەرگێڕانێکی ئەڵمانی بەندە بە مانای: alldeutsch یانgesamtdeutsch Alldeutsch وەک لە بزووتنەوەی شۆڤێنی "Alldeutsche Bewegung"دا، ئاماژەیە بۆ بەرنامەیەکی سیاسی،[٤] کە ھەموو خەڵکی ئەڵمانی زمان لە یەک وڵاتدا یەکدەخات (تەنانەت بە خەڵکی ھۆڵەند زمانیشەوە).[٥]

ڕەچەڵەک (پێش ساڵی ١٨٦٠)[دەستکاری]

کۆنفیدراسیۆنی ئەڵمانیا لە ساڵی ١٨٢٠. خاکەکانی شانشینی پرووسیا بە ڕەنگی شین و خاکەکانی ئیمپراتۆریەتیی نەمسا بە ڕەنگی زەرد و دەوڵەتە سەربەخۆکانی کۆنفیدڕاڵی ئەڵمانیاش بە ڕەنگی خۆڵەمێشی. سنوورە سوورەکان سنووری کۆنفیدراسیۆنەکە نیشان دەدات.

سەرچاوەی پان ئەڵمانیزم لە لەدایکبوونی ناسیۆنالیزمی ڕۆمانسی لە کاتی جەنگەکانی ناپلیۆن دەستی پێکرد، کە فریدریش لودڤیگ یان و ئێرنست مۆریتز ئارنت لایەنگری سەرەتایی بیرۆکەکە بوون. ئەڵمانییەکان لە زۆربەی کاتەکاندا لە سەردەمی چاکسازییەوە گەلێکی پەرش و بڵاو و نایەکگرتوو بوون، بەتایبەت کاتێک ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی پیرۆز لە دوای کۆتایی ھاتنی شەڕی سی ساڵە لەت لەت بوو و کەوتە ناو چەند دەوڵەتێکەوە.

پان ئەڵمانیزم لە نەمسا[دەستکاری]

جۆرج ڕیتەر ڤۆن شۆنرەر کاریگەرترین کەسایەتی پان ئەڵمانیزم بوو لە نەمسا لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا.

دوای شۆڕشەکانی ساڵی ١٨٤٨ لە ناوچەکانی ھابسبورگ، کە تێیدا شۆڕشگێڕانی ناسیۆنالیستی لیبڕاڵ بانگەشەیان بۆ چارەسەری کێشەی ئەڵمانیای گەورە دەکرد، شکستی نەمسا لە جەنگی نەمسا و پڕووسیا (١٨٦٦) کاریگەری خستە سەر دوورخستنەوەی نەمسا لە ئەڵمانیا، و بووە ھۆی زیادبوونی ململانێ نەتەوەیییەکان لە پاشایەتی ھابسبورگ، لێرە بزووتنەوەیەکی نیشتمانی ئەڵمانی لە نەمسا فراوان بوو؛[٦] ڕێکخراوەکانی وەک کۆمەڵگەی پان ئەڵمانی بە سەرۆکایەتی ناسیۆنالیستی توندڕەوی ئەڵمانی و دژە جوولەکە نەمسایییەکان، جۆرج ڕیتەر ڤۆن شۆنرەر، داوای لکاندنی ھەموو خاکە ئەڵمانییەکانیان دەکرد، کە لەژێر دەسەڵاتی پاشایەتی ھابسبورگدا بوون بە ئیمپراتۆرییەتی ئەڵمانیاوە، و ناسیۆنالیزمی نەمساییان ڕەتکردەوە و دژی ھەر بیر و بۆچوونێکی پان نەمسایی بوون. جووڵانەوەی ڤۆلکیش (Völkisch) و ناسیۆنالیزمی ڕەگەزپەرستانەی ئەڵمانی شۆنرەر، کاریگەری خستە سەر بیرۆکەی نازیزمی ئەدۆڵف ھیتلەر.[٧]

پان ئەڵمانیزم لە وڵاتانی ئەسکەندەناڤیا[دەستکاری]

بیرۆکەی خستنە ناوی ئەسکەندەناڤییە باکوورییەکانی زمانی جێرمانی لە دەوڵەتێکی پان ئەڵمانیدا، کە ھەندێکجاریش بە پان ئەڵمانیزم ناودەبرێت،[٨] شانبەشانی بیرۆکە سەرەکییەکانی پان ئەڵمانی پەرەی پێدرا.[٩] جەیکۆب گریم، پان ئەڵمانیزمی دژە دانیمارکی، ئاماژەی بەوە داوە کە تەواوی نیمچە دوورگەی یوتلاند پێش ھاتنی دانیمارکییەکان، دانیشتووی ئەڵمانییان ھەبووە و بەم شێوەیە دەتوانرێت لەلایەن ئەڵمانیاوە ئەو خاکانە وەربگیرێنەوە، لەکاتێکدا سەرجەم خاکی دانمارک پێویستە بخرێتە سەر سوێد. مەیلی پان ئەڵمانی بە تایبەتی لە نێو بزووتنەوەی سەربەخۆیی نەرویجدا بەربڵاو بوو. لایەنگرانی دیار بریتی بوون لە پیتەر ئەندرێس مۆنچ، کریستۆڤەر بروون، کنوت ھەمسون، ھێنریک ئیبسن و بیۆرنستێرن بیۆرنسۆن.[٢][١٠][١١] بیۆرنسۆن کە تێکستی سروودی نیشتمانی نەرویجی نووسیوە، لە ساڵی ١٩٠١دا ڕای گەیاند:

من پان ئەڵمانیزمم، و گەورەترین خەونی ژیانم ئەوەیە کە گەلانی ئەڵمانیای باشوور و گەلانی ئەڵمانیای باکوور و براکانیان لە وڵاتێکدا یەکبگرن.

لە سەدەی بیستەمدا پارتی نازی ئەڵمانی ھەوڵیدا ڕێچی ئەڵمانی گەورە دروست بکات کە زۆربەی گەلانی جێرمانی ئەورووپا لەژێر سەرکردایەتی ئەڵمانیادا لەخۆبگرێت، لەنێویاندا گەلانی دانیمارکییەکان، ھۆڵەندییەکان، سویدییەکان، نەرویژییەکان و ھەتا دوایی.[١٢]

دژە ئەڵمانی سکاندیناڤیزم لە ساڵانی ١٩٣٠ و ١٩٤٠ لە دانیمارکدا سەریھەڵدا، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ خواستە پان ئەڵمانییەکانی ئەڵمانیای نازی.[١٣]

دابەشبوونی کارگێڕی ئەڵمانیای نازی، دوای لکاندنی نەمسا و سودتەنلاند و ناوچەکانی دیکە، بۆ پێکھێنانی ڕیچی ئەڵمانیای گەورە لە ساڵی ١٩٤٤
نەخشەیەک کە پلانەکانی ئەڵمانی نازی پیشان دەدات
سنوورە پلان بۆ داڕێژراوەکانی «ڕیچی ئەڵمانیی گەورە» لەسەر بنەمای پێشبینییەکان[١٤]

١٩١٨ تا ١٩٤٥[دەستکاری]

جەنگی جیھانی یەکەم بووە یەکەم ھەوڵ بۆ جێبەجێکردنی ئایدۆلۆژیای پان ئەڵمانی بە کردەوە و بانگەشە، لەلایەن بزووتنەوەی پان ئەڵمانییەکان، ئەمەش بۆ یەکگرتن و سوودی فراوانخوازی ئەڵمانیا بوو.[١٥]

دوای شکستی جەنگی جیھانیی یەکەم، کاریگەری گەورەی خستە سەر ئەڵمانی زمانەکان، و لە ئەورووپای ناوەند و ڕۆژھەڵاتدا ئەڵمانییەکان زیاتر سنووردار کران. لە پەیمانی ڤێرسایدا، ئەڵمانیا قەبارەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو کەمکرایەوە، نەمسا و ھەنگاریا بە ھەمان شێوە دابەش بوون، نەمسا وەک وڵاتێکی سەربەخۆ دروست بوو، کە سەر بە ناوچە ئەڵمانی زمانەکانی نەمسا-مەجارستان بوو، ناوی «نەمسای ئەڵمانی» (بە ئەڵمانی: Deutschösterreich)یەکێتی لەگەڵ ئەڵمانیا یان ناوی «نەمسای ئەڵمانی» بەپێی پەیمانەکان قەدەغە کران، و بۆیە دەسەڵاتداران ناچار بوون بیگۆڕن بۆ نەمسا یاخود ئوستریش.[١٦][١٧]

لە ساڵی ١٩٤٥[دەستکاری]

شکستی ئەڵمانیا لە جەنگی جیھانیی دووەمدا بووە ھۆی دابەزینی لایەنگرانی پان ئەڵمانیزم، ھەروەک چۆن جەنگی جیھانیی یەکەم بووە ھۆی لەناوچوونی زۆربەی لایەنگرانی پان سلاڤیزم. بەشێکی تەواو لە ئەڵمانیا وێران بوو و وڵاتەکە دابەش بوو، سەرەتا بەسەر ناوچەکانی سۆڤیەت، فەرەنسی، ئەمریکی و بەریتانیا و دواتر بەسەر ئەڵمانیای ڕۆژاوا و ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات. نەمسا لە ئەڵمانیا جیا بووەوە و شوناسی ئەڵمانییەکانیش لە نەمسا لاواز بوو. کۆتایی ھاتنی جەنگی جیھانی دووەم لە ئەورووپا زیانێکی گەورەی لە خاکی ئەڵمانیا دا لەچاو جەنگی جیھانی یەکەم. بەشێکی زۆری ڕۆژھەڵاتی ئەڵمانیا ڕاستەوخۆ لەلایەن یەکێتیی سۆڤیەت و پۆڵەندا خرایە سەر ئیدارەی فەرمیی دەوڵەتەکانی خۆیان. قەبارەی شکستی ئەڵمانییەکان بێ وێنە بوو؛ پان ئەڵمانیزم بوو بە تابۆچونکە لەلایەن پارتی نازییەوە بەسترابووەوە بە چەمکە ڕەگەزپەرستەکان؛ بەڵام یەکگرتنەوەی ھەردوو ئەڵمانیاکە لە ساڵی ١٩٩٠ مشتومڕە کۆنەکانی دەربارەی پان ئەڵمانیزم و ڕێچی ئەڵمانی گەورە، زیندوو کردەوە.[١٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Origins and Political Character of Nazi Ideology Hajo Holborn Political Science Quarterly Vol. 79, No. 4 (Dec. 1964), p.550
  2. ^ ئ ا "Slik ble vi germanersvermere – magasinet". Dagbladet.no. 7 May 2009. Retrieved 2012-01-24. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «dagbladet.no» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  3. ^ Mees, Bernard (2008). The Science of the Swastika. Central European University Press. ISBN 978-963-9776-18-0.
  4. ^ Kruse, Wolfgang (2012-09-27). "Nation und Nationalismus". Bundeszentrale für politische Bildung. Retrieved 2023-04-21.
  5. ^ Toni Cetta; Georg Kreis: "Pangermanismus", in: Historisches Lexikon der Schweiz (HLS), Version of 23.09.2010. Online: https://hls-dhs-dss.ch/de/articles/017464/2010-09-23/, last seen 21.04.2023.
  6. ^ Bauer, Kurt (2008), Nationalsozialismus: Ursprünge, Anfänge, Aufstieg und Fall (بە ئەڵمانی), Böhlau Verlag, p. 41, ISBN 978-3-8252-3076-0
  7. ^ Wladika, Michael (2005), Hitlers Vätergeneration: Die Ursprünge des Nationalsozialismus in der k.u.k. Monarchie (بە ئەڵمانی), Böhlau Verlag, p. 157, ISBN 978-3-205-77337-5
  8. ^ Thomas Pedersen. Germany, France, and the integration of Europe: a realist interpretation. Pinter, 1998. P. 74
  9. ^ Ian Adams. Political Ideology Today. Manchester, England, UK: Manchester University Press, 1993. P. 95.
  10. ^ NRK (20 January 2005). "Drømmen om Norge". NRK.no. Retrieved 2012-01-24.
  11. ^ Larson, Philip E. (1999). Ibsen in Skien and Grimstad: His education, reading, and early works (PDF). Skien: The Ibsen House and Grimstad Town Museum. p. 143.
  12. ^ Germany: The Long Road West: Volume 2: 1933–1990. Digital version. Oxford, England, UK: Oxford University Press, 2007.
  13. ^ Stephen Barbour, Cathie Carmichael. Language and Nationalism in Europe. Oxford, England, UK: Oxford University Press, 2000. P. 111.
  14. ^ "Utopia: The 'Greater Germanic Reich of the German Nation'". München – Berlin: Institut für Zeitgeschichte. 1999. Archived from the original on 14 December 2013. Retrieved 24 January 2012.
  15. ^ World fascism: a historical encyclopedia, Volume 1 Cyprian Blamires ABC-CLIO, 2006. pp. 499–501
  16. ^ Kohn, Hans (1949). "Eastern Europe, 1948". Current History. 16 (90): 72–78. ISSN 0011-3530.
  17. ^ "History". konsul.kg. Retrieved 2023-12-21.
  18. ^ Zeilinger, Gerhard (16 June 2011). "Straches "neue" Heimat und der Boulevardsozialismus". Der Standard (بە ئەڵمانی). Retrieved 28 June 2011.