ڕیالیزم
|
|
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێن‌کردن ھەبێت تا بگاتە شێوازی ستانداردی نووسین. (بەکارھێنانی ڕێنوێنیە وردترەکانی خاوێن‌کردن لەبەر چاو بگرە.) تکایە ئەگەر دەتوانی، یارمەتیی پەرەپێدانی ئەم وتارە بدە. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی لە خۆ گرتبێت. |
هه‌ر ڕێبازێكی ئه‌ده‌بی به‌هۆی هۆزانڤانان و نووسه‌رانه‌وه دێته‌كایه‌وه، به‌ڵام به بڕیار یان ڕێككه‌وتنیان دانامه‌زرێت. به‌ڵكو ته‌واوكه‌ری بنیاتنانی ڕۆشنبیری گشتییه كه گوزارشت له قۆناغێك له قۆناغه‌كانی ژیان و شارستانییه‌ت و په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگا ده‌كات، بێگومان هاتنه كایه‌ی یان دروست بوونی هه‌ر ڕێبازێكی ئه‌ده‌بی پێویستییه‌كی مێژووییه، ئیدی له‌و قۆناغه مێژوییه‌دا چه‌ند هۆزانڤانێك هه‌ستی پێ ده‌كه‌ن یان بیری لێده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌ده‌به‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی پێشكه‌وتندا نییه، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه گۆڕان و داهێنان بكه‌ن.
له مێژووی ئه‌ده‌بیاتی جیهاندا كه‌باس له ڕێبازه‌كانی ئه‌ده‌ب ده‌كرێت سه‌ره‌تا له كلاسیزمه‌وه ده‌ست پێ ده‌كرێت، دواتر ڕۆمانسیزم و ڕیالیزم.. پاشان ڕێبازه‌كانی تر، هه‌ر یه‌كێكیشیان ئه‌دگار و سیما و خاسیه‌تی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه، كه به هۆیانه‌وه له یه‌كتر جیاده‌كرێنه‌وه، هه‌ر یه‌كێكیشیان له‌سه‌رده‌مێكی جیاوازدا هاتونه‌ته كایه‌وه، به‌ڵام به ته‌واوی ناتوانین سنوورێك به نێوانیاندا بكێشین.
فاكته‌ری سه‌ره‌كی سه‌رهه‌ڵدانی ڕۆمانسیزم ئه‌وه‌بوو كه ڕۆژ به ڕۆژ هه‌ست به پێویستی ئهوهدهكرا كه واز له دابهكلاسیكیهكان -كه ره‌ونه‌ق و جوانی سیته‌می فیوداڵی و خانه‌دانی بوو- بهێنرێ. تاكه شتێك كه ئارامی و ئیلهامی به هونه‌رمه‌ندی ڕۆمانسیزم ده‌به‌خشی، خه‌مۆكی، ئاڵَۆزی، ئه‌فسانه‌یی، نهێنی ئامێََز، خه‌یاڵاوی، خوماراوی و شێتانه‌یی بوو. ئه‌مه چاوانی هونه‌رمه‌ندی ڕۆمانتیكی له ئاستی لایه‌نه باشه‌كانی شارستانیه‌تی تازه به‌ست و كارگه‌یشته ئه‌وه‌ی ڕۆمانسیزم ببێ به ووشه‌یه‌كی هاو واتای نه‌فره‌ت و ڕاكردن و هه‌ڵاتن، له مه‌ده‌نیه‌ت و شارستانیه‌ت.
هونه‌رمه‌ندانی دیكه‌ش كه به زه‌بری بلیمه‌تی و جیهانبینی و هونه‌ری خۆیان، بۆیان ده‌ركه‌وت كه گه‌ڕانه‌وه بۆ ساڵانی پڕشادی و خه‌یاڵی منداڵی و ڕابردووی به ڕواڵه‌ت ئاسووده‌یی به‌خش، مه‌حاڵه و خه‌یاڵێكی بێ هوده‌یه. ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه له بری ئینكاركردن له واقیعی ناهه‌موار (كه‌كاری ڕۆمانسیزمهكان بوو) كه‌وتنه به‌رجه‌سته‌كردنی بابه‌تیانه‌ی واقیع و ڕووداوه‌كان و ڕخنه‌گرتنی بوێرانه له‌و واقیعه ناهه‌مواره‌ی هه‌بوو. ئه‌مه‌ش (لێكدانه‌وه‌ی واقیع بینیانه‌ی ژیان) هه‌میشه له قازانجی چینی ژێرده‌ست و به زیانی چینی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌شكێته‌وه.
پێرست |
ڕیالیزم وه‌ک ڕێبازێکی ئه‌ده‌بی [دەستکاری]
ڕیالیزم وه‌كو زاراوه به‌رله‌وه‌ی له ئه‌ده‌ب و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیدا ده‌ركه‌وێت له‌نێو فه‌لسه‌فه‌دا بڵاوبوویه‌وه. پاشان زاراوه‌كه هاتووه‌ته ناوه‌وه و بووه به یه‌كێك له ڕێبازه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌ده‌ب.
زاراوه‌ی ڕیالیزم له‌دوو وشه پێكهاتووه: isme , Real:
ڕیال: واتا واقیع
یزم: واتا ڕێژه
ڕیالیزم = بینینی واقع به‌و شێوه‌یه‌ی كه هه‌یه.
ڕیالیزم ڕێبازێكی ئه‌ده‌بیه، له‌ڕووی مێژووی سه‌رهه‌ڵدانیه‌وه ده‌كه‌وێته دوای ڕێبازی ڕۆمانسیه‌ت. له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا له فه‌ڕه‌نسا سه‌ریهه‌ڵدا.
وێڕای ئه‌وه‌ی كه بیركردنه‌وه‌ی ڕیالیستانه (به‌بۆچوونی هه‌ندێ له مێژوونوسانی ئه‌ده‌ب) مێژوویه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ڕێنیسانس(1)، به‌ڵام خودی ڕیالیزم یه‌كه‌مجار له‌ساڵی 1843 ڕۆماننوسی فه‌ڕه‌نسی شامپفلۆری(1821-1889) له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌ناوی (مانیفێستی ڕیالیزم) ئه‌و زاراوه‌ی به‌كاریهێنا و تێیدا ده‌ڵێت: (سیفه‌تی ڕیالیزم ده‌درێته پاڵ من). كه تێیدا بنچینه‌كانی ڕێبازێكی نوێی بڵاوكردبوویه‌وه.
ناوه‌ڕۆكی ئه‌ده‌بیاتی ئه‌م ڕێبازه پێشاندانی ژیانی مرۆڤایه‌تی و تۆماركردنی ڕووداوه‌كانی سه‌رده‌م و دیاریكردنی خودی واقیعه‌كه‌یه، ڕاستگۆیی و ڕاستی ژیان و واقعی خسته‌ڕوو. له‌سه‌رتادا بریتی بوو له چاره‌سه‌ركردنێكی بابه‌تیانه‌ی واقع و به‌مشێوه‌یه ئاڵای شۆڕشی دژ به ڕۆمانسیزمهكان هه‌ڵكرد. هه‌روه‌ها ئه‌ده‌بی ڕیالیزمی هه‌وڵێكه بۆ ڕووناككردنه‌وه‌ی ڕێگا تاریكه‌كان و ڕێنیشاندانی كۆمه‌ڵگایه به‌ره‌و گه‌یشتن به‌ئامانج وگۆڕانی ئه‌و باروودۆخه ناله‌باره‌ی كه له‌ئارادایه.
ڕیالیزم بریتییه له دووركه‌وتنه له ته‌م و مژ‌و و ئاڵۆزی و خهیاڵڕێسی و نواندنی ژیان وه‌كو چۆن له واقیعدا هه‌یه بێ ئه‌وه‌ی بیكاته نمونه‌یی. یان هه‌موو شتێك چۆن دێته به‌رچاو، له چ بار و وێنه‌یه‌كدا بێت به‌و جۆره ده‌ربخرێت، بێ ئه‌وه‌ی له ده‌ریای ئایدیالیزم و ئه‌ندێشه‌دا بخنكێنرێت. ئامانجی ڕیالیزم تاقیب و ده‌ربڕینی چۆنیه‌تی واقیعی هه‌ر شتێك و پێوه‌ندی ده‌روونی نێوان دیارده‌یه‌ك و دیارده‌كانی تره.
نووسه‌ری ڕیالیست، ژیان به گشتی و رووداو و خه‌سڵه‌ته مرۆییه‌كان به‌تایبه‌تی، وه‌ك ڕه‌وتێكی یه‌كه یه‌كه‌ی به‌رده‌وام و ته‌واوكه‌ری یه‌كتر ره‌چاو ده‌كات و له‌به‌ر چاو ده‌گرێ.
گرنگترین تایبه‌تمه‌ندی ئه‌ده‌بیاتی ریالیستی، وه‌سفكردنی مرۆڤه به‌شێوه‌ی بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی. به گوته‌یه‌كی دی ریالیزم له‌زه‌مینه و هه‌لومه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌خت دا بۆ ڕه‌گوڕیشه‌ی ڕه‌فتاری مرۆڤ ده‌گه‌ڕێ. ئه‌م شێوازه سیفه‌ته (چاك) و (خراپ)ـه‌كانی مرۆڤ به دیارده‌ی سروشتی خودی مرۆڤ نازانێ.
نووسه‌ری ڕیالیست وێنه‌گری كۆمه‌ڵه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته بنه‌ڕه‌تیه‌كان به شێوه‌یه‌كی ته‌واو له قاڵبی هونه‌ریدا به‌رجه‌سته‌بن، بێ گومان پێویست نییه كه ئه‌ندێشه‌و بیر ڕه‌نگده‌ره‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هه‌موو نێوه‌ڕۆك و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی بابه‌تی خواستراوبێ. مانای واقیعبینی و واقیعنووس ئه‌وه‌نیه كه هونه‌رمه‌ند هه‌رچییه‌ك بدینێ بێ ڕتوش و ده‌ستكاری یان هه‌قیقه‌ته به‌رجه‌سته‌كان هه‌ڵبژێرێ و وه‌ك خۆی وێنهیبگرێ.
"هه‌ڵبژاردنی بابه‌تی زیندوو" یه‌كێكی تره له بنه‌ڕه‌ت و بنه‌ما گرینگه‌كان كه په‌ره‌سه‌ندنی ڕیالیزم پێوه‌ی به‌نده. به‌و حوكمه‌ی كه ڕیالیست، به پێی سروشته‌ی خۆی، ده‌ربڕی ئه‌و دژواری و كامهرانیانهیه كه لایه‌نی گشتییان هه‌یه واته گشتگیرن، هونه‌رمه‌ندی ڕیالیست ناتوانێ ته‌نیا به‌و ئه‌زمونه تاكه‌كه‌سیانه‌ی كه خۆی له ژیاندا لای كه‌ڵه‌كه بوون قه‌ناعه‌ت بكات. واتا بۆ ئاشكراكردن و به‌رجه‌سته‌كردنی واقیعبینیانه‌ی بارودۆخه كۆمه‌ڵایه‌تیه گرنگه‌كان، هونه‌رمه‌ند ده‌بێ خاوه‌نی روئیای هونه‌ری واقیعی بێت.
خاسیه‌ته‌کانی ڕێبازی ڕیالیزم [دەستکاری]
1- به تێڕوانینێکی گشتی و هه‌مه لایه‌نی سه‌یری ژیانی مرۆڤ ده‌کات، واتا هه‌ردوو لایه‌نی خودی و بابه‌تی به باش و خراپه‌وه باس ده‌کات.
2- ژینگه و بارودۆخه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و ده‌وروبه‌ر کار له ژیانی مرۆڤ ده‌که‌ن.
3- ئه‌و جیهانه‌ی ئه‌ده‌بیاتی ڕیالیزم باسی ده‌کات بوونێکی بابه‌تی په‌یوه‌ست به که‌تواری مرۆڤه‌وه هه‌یه.
4- گرنگی دانی نوسه‌رانی ڕیالیزم به په‌خشان، به‌تایبه‌ت هونه‌ری ڕۆمان و چیرۆک و شانۆگه‌ری و به پله‌یه‌کی که‌متر گرنگی به هۆزان دراوه.
5- خۆگونجاندن و شاره‌زابوون له هه‌موو چینه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، بۆیه ڕه‌هه‌ندی فره‌بابه‌تی له ڕێبازی ڕیالیزمدا دیاره. 6- به زمانێکی ڕوون و ئاشکرا گوزارشتی له دیارده‌کانی ژیان کردووه.
پۆلێنكردنی ڕیالیزم [دەستکاری]
یه‌كێك له كێشه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕێبازی ڕیالیزم، كه به‌ر له هه‌موو شتێك ڕووبه‌ڕووی لێكۆڵه‌ر ده‌بێته‌وه، زۆری ژماره‌ی جۆر و ڕووگهكانیهتی. ته‌نانه‌ت هه‌ندێ كه‌س زیاد له (30) جۆریان لێ ده‌ستنیشان كردوه.
به‌ڵام ئێمه لێره‌دا به‌گشتی ته‌نها به پێنج جۆر ڕیالیزم وه‌رده‌گرین:
1- ڕیالیزمی فۆتۆگرافی: ئه‌م جۆره‌یان هه‌ر له ناوه‌كه‌یه‌وه دیاره واته: وێنه‌گرتنی واقیعه وه‌كو خۆی به‌بێ هیچ ده‌ستكاری و ڕوتوشێك، ته‌نیا تۆماری ڕووداو و به‌سه‌رهاتی ژیانی كۆمه‌ڵگا ده‌كا، به‌زمانێك نزیك زمانی خه‌ڵك، بێ كه‌م و زیاد ده‌خرێته‌ڕوو.
2- ڕیالیزمی ڕه‌خنه‌گری: هۆزانڤان له‌م جۆره‌دا، ڕِِِهخنه له ڕه‌وشتێكی نابه‌جێی ناو كۆمه‌ڵگا یان هه‌ندێ له كار و ڕه‌فتاری ده‌سه‌ڵاتداران یان هه‌ڵه‌ی مرۆڤه دیاره‌كانی ناو كۆمه‌ڵ ده‌گرێ. به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش ڕاستییان پێ پیشان ده‌دا و داوایان لێ ده‌كات كه به‌دوای ڕاستیدا بگه‌ڕێن و ئاگایان له ڕووداوه ڕاسته‌قینه‌كانی سه‌رده‌م هه‌بێت، ڕاستی مه‌سه‌له و ڕووداوه‌كان ده‌ربخه‌ن و بچه‌سپێنن.
3- ڕیالیزمی شۆڕشگێڕانه: بنه‌مای ئه‌م ڕێبازه له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی بیری گۆڕین و به‌ره‌و پێشخستنی بارودۆخی مرۆڤ و کۆمه‌ڵگا په‌یدابووه، که پێویسته نوسه‌ر به گیانێکی شۆڕشگێڕانه له‌گه‌ڵ ده‌ستنیشانکردنی ڕه‌خنه ڕێگای گۆڕینی به‌ره‌و باشتربۆ کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی ببینێت.
4- ڕیالیزمی سۆشیالستی(2): به‌مانا قوڵه‌كه‌ی بریتییه له ئه‌ده‌بی خه‌بات و داهێنان، ئه‌ده‌بێك كه به‌و په‌ڕی چالاكی و هوشیارییه‌وه تێ ده‌كۆشێ بۆ ئه‌وه‌ی ئایدیاله گهنجینییهكانی ئاده‌میزاد بكات به هه‌قیقه‌تێك كه هه‌موو كه‌س له‌ژیانا هه‌ستی پێ بكات. به‌ڵام ڕیالیزمی سۆشیالیستی به‌رپه‌رچی ڕیالیزمی فۆتۆگرافی ده‌داته‌وه، چونكه شاره‌زاكانی ڕیالیزمی ئیشتراكی دژی سه‌یركردنی هونه‌ر وه‌كو وێنه‌كێشانێكی ڕووت و تۆماركردن وه‌ستاون، بووه‌ته ڕاستییه‌كی گومان لێ نه‌كراو كه هونه‌ر نابێ ته‌نها گۆڕانه‌كانی ژیان ده‌ست نیشان بكات، به‌ڵكو ده‌بێت پشگیریشیان لێ بكات، بۆ ئه‌مه ده‌بێ له‌گه‌ڵ ژیاندا ڕاست بێ و له پێناوی وه‌ده‌ست هێنانی چالاكی ستاتیكی تێ بكۆشێت، هونه‌ری ئهمڕِۆ پێویسته هونه‌رێكی ژیاندار و كاریگه‌ر بێت و مرۆڤی نوێ په‌روه‌رده بكا. تاكو ئاینده‌یه‌كی گه‌ش مسۆگه‌ر بكات.
5- ڕیالیزمی جادویی (سیحری): بنه‌مای ئه‌م ڕیالیزمه به‌کارهێنان و تێکه‌ڵکردنی خه‌یاڵ و ئه‌فسانه و دابونه‌ریت و کلتوری نه‌ته‌وه‌ییه له‌ناو داهێنانه ئه‌ده‌بیه‌کاندا. ئه‌م ڕیالیزمه له داهێنانی نوسه‌رانی ئه‌مریکای لاتینه به‌تایبه‌تیش (گابریل گارسیا مارکیز) که چه‌ندین ڕۆمانی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م ڕیالیزمه نووسیوه.
ڕیالیزم له ئه‌ده‌بی کوردی‌دا [دەستکاری]
ئاوڕێکی مێژووی
میلله‌تی کورد وه‌ک هه‌ر میلله‌تێکی تری جیهان خاوه‌ن ئه‌ده‌بی تایبه‌ت به خۆیه‌تی که له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوون و گۆڕانکاریه‌کانی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و جوگرافی گۆڕانکاری له ڕووخسار و ناوه‌ڕۆکی ئه‌م ئه‌ده‌بیاته‌دا دروستبووه.
هه‌ڵبه‌ت له‌به‌ر لاوازی و جێگیر نه‌بوونی به‌رده‌وامی میلله‌تی کورد، ئه‌وه له‌سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌کانی هۆزانڤانه کورده‌کان تێبینی ده‌کرێت که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی که‌توار(واقع) له ناوه‌ڕۆکی هۆزانهکانیاندا له هه‌ردوو ڕێبازی کلاسیک و ڕۆمانسیزم شتێکی ئاشکرایه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه ڕیالیزم ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له ئه‌ده‌بیاتی فۆلکلۆریشدا هه‌بووه، به‌ڵام ڕیالیزم وه‌ک ڕیبازێکی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری زیاتر له‌گه‌ڵ بزاڤی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی ده‌ستپێده‌کات و ماوه‌ی نیوان هه‌ردوو جه‌نگی جیهانی به‌تایبه‌ت له نێوان (1920 - 1940) له‌لایه‌ن نوسه‌رانی وه‌ک( جه‌میل صائب، ئه‌حمه‌د مختار جاف، عهلئهدین سجادی، شاکر فه‌تاح، حسێن حزنی موکریانی…هتد) هۆزانڤانانی وه‌ک(گۆران، دڵدار، جهگهرخین، قه‌دری جان…هتد) به ته‌واوی ڕێبازی ڕیالیزم له ئه‌ده‌بیاتی کوردی چه‌سپاو پێشکه‌وتنێکی زۆری به‌خۆوه بینی.
له‌ناو به‌رهه‌می نوسه‌ر و هۆزانڤانه کورده‌کان ڕیالیزم زیاتر شێوه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه و شۆڕشگێڕانه و ڕیالیزمی شۆسیالیستی له‌خۆگرتووه، که ڕه‌خنه له لایه‌نه لاواز و دواکه‌وتووه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری گرتووه، وه‌ک لایه‌نی نه‌خوێنده‌واری به‌تایبه‌تیش بۆ ئافره‌تان و هه‌روه‌ها یه‌کڕیزی میلله‌تی کورد. ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی داڕشتنه‌وه‌یه‌کی نوێ به کێشی خۆماڵی و سه‌روایه‌کی سه‌ربه‌ست و زمانێکی په‌تی و ڕه‌سه‌ن گوزارشت له ئێش و ئازاره‌کانی مرۆڤ ده‌کرا، له ئه‌نجامدا وێنه‌یه‌کی هونه‌ری نوێ له که‌توار(واقع) و لۆژیکی مرۆڤ به‌رهه‌م ده‌هێنرا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه‌گرتندا به گیانێکی شۆڕشگێڕانه به ده‌ربڕینی هێما خه‌مخۆری خۆیان به‌رامبه‌ر بارودۆخی میلله‌تی کورد به گشتی دیاری ده‌کرد.
گرنگترین هۆکاره‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی ڕێبازی ڕیالیزم له ئه‌ده‌بی کوردی‌دا [دەستکاری]
1- گۆڕانکاریه ڕامیاری و ئابوورییه‌کانی بارودۆخی میلله‌تی کورد، به‌تایبه‌ت دوای جه‌نگی جیهاتی دووه‌م.
2- دامه‌زراندنی کۆماری مهاباد به پشتیوانی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت، که ده‌رئه‌نجامی ئه‌مه بووه هۆی گرنگیدان به خوێندن و زمانی کوردی و فراوانبوونی ئاسۆی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی و به‌رهه‌مهێنانی په‌رتووکی کوردی.
3- بێزاربوون له‌و جیهانه نموونه‌یی و خه‌یاڵیه‌ی ڕێبازی ڕۆمانسیزم.
تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ڕێبازی ڕیالیزم له ئه‌ده‌بی کوردی‌دا [دەستکاری]
1- ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خاسیه‌ته‌کانی شۆڕشگێڕی و ئه‌و بارودۆخه ئاڵۆزه‌ی میلله‌تی کورد تێیدا ژیاوه له تێکستی ئه‌ده‌بیدا.
2- مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئافره‌ت له هه‌ردوو ڕێبازی کلاسیزم و ڕۆمانسیزم ته‌نها بۆ لایه‌نی جوانی و خۆشه‌ویستی بووه، به‌ڵام له ڕێبازی ڕیالیزمدا هۆزانڤان و نوسه‌ران به‌ره‌و به‌رجه‌سته‌کردن و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ که‌موکورتیه‌کانی واقعی ئافره‌ت و گۆڕینی بۆ ئاستی بڵندتر ده‌چوون.
3- ڕه‌نگدانه‌وه‌ی چه‌مکی ڕیالیزم له ئه‌ده‌بی فۆلکلۆری کوردی‌دا پێش په‌یدابوونی وه‌ک ڕێبازێکی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری.
4- ڕیالیزم ڕێبازی ڕه‌سه‌نایه‌تی وشه و به‌کارهێنانی هێمایه به شێوه‌یه‌کی فراوان له هۆزانی کوردی‌دا.
په‌راوێزه‌کان [دەستکاری]
(1) چونكه (ڕێنیسانس) مرۆڤی له‌ده‌ست لێكدانه‌وه‌ی ئایدیالیست و هێزه میتافیزیكیه‌كان ئازادكرد و كردی به مرۆڤێكی دنیایی.
(2) به‌ڵام خۆی له‌خۆیدا سۆشیالیزم Socialisme په‌یڕه‌و و ڕژێمێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ئابووریه. له ئه‌نجامی ڕووخانی ڕژێمی سه‌رمایه‌داری دێته‌كایه‌وه. سۆشیالیزم له وشه‌ی (Social)ی فه‌ڕه‌نسیه‌وه وه‌رگیراوه، به واتای (دهستهكۆمهڵی) دێت.
له ڕاستیدا هه‌ر له سه‌ره‌تاكانی سه‌رهه‌ڵدانی فه‌لسه‌فه‌وه، فه‌یله‌سوفان باسیان له‌م ڕێبازه كردووه، به‌ڵام (كارڵ ماركس) به دامه‌زرێنه‌ری سۆشیالیزمی زانستی داده‌نرێت و هه‌ندێك ئه‌م ڕێبازه به (ماركسیزم) ناوده‌به‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م ڕێبازه ده‌ڕۆن ژماره‌یان له هه‌موو په‌یڕه‌وكه‌رانی ڕێبازه‌كانی تری جیهان زیاتره.
به‌پێی بیروباوه‌ڕ و ئامانجه‌كانی ئه‌م ڕێبازه، چینه‌كانی كۆمه‌ڵگه له‌ناو یه‌كتریدا ده‌توێنه‌وه(یه‌كسانی به‌رپا ده‌بێت)، به گشتی دژی زۆرداری كۆمه‌ڵایه‌تیه. له كۆمه‌ڵگای سۆشیاستیدا هیچ جۆره چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و چینایه‌تی و ڕه‌گه‌زی نیه. ئازادی و یه‌كسانی بۆ هه‌موو خه‌ڵك دابینده‌كرێت. په‌یوه‌ندی به‌رهه‌مهێنه‌كان هاوشانن، ئه‌م هاوشانیهش ده‌بێته هۆی بنچینه‌ی به خێرا گه‌شه‌كردن و به‌رده‌وامی ئابووری.
سه‌رچاوه‌كان [دەستکاری]
1- د. فه‌رهاد پیرباڵ، ڕێبازه ئه‌ده‌بیه‌كان، چاپی دووه‌م، هه‌ولێر 2008.
2- د. هیمداد حسێن، ڕێبازه ئه‌ده‌بیه‌كان، چاپی دووه‌م، هه‌ولێر 2010.
3- یاسین صابر صالح، ئینسایكلۆپیدیای گشتی، چاپی یه‌كه‌م، سلێمانی 2005.
4- عه‌باس محه‌مه‌د قادر، ریالیزم له شعری هاوچه‌رخی كوردیدا(1946-1970)، چاپی یه‌كه‌م، سلێمانی 2010.
5- (سیروس پرهام)د.میترا، ڕیالیزم و دژه ڕیالیزم له ئه‌ده‌بیاتدا، و: حه‌مه‌كه‌ریم عارف، چاپی یه‌كه‌م، دهوك 2004.
6- فه‌همی شوكر عه‌بدوڵڵا، ڕه‌گه‌زی نوێی شیعری لای قه‌دری جان(1911 - 1972)، چاپی یه‌كه‌م، هه‌ولێر 2006.
7- گوڵستان به‌ده‌ل محمد، کۆوانه‌کانی 2011، بۆ خوێندکارانی قۆناغی 2، به‌شی زمانی کوردی زانکۆی دهۆک.