ئاڵا

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ئالای کوردستان
ئالای ویلایەتە یێک گرتوەکانی ئامریکا
ئاڵای ئوروپا
ئاڵای ئیتالیا
ئاڵای کاویانی

ئاڵا,به‌ندێر,به‌یاخ,به‌یداخ, یان عالا, بە (فارسی:پرچم) بە (عربی:علم) بە (ئینگلیزی:Flag)، نیشانی پارت ، دەزگا یان وڵاتە، کە زۆرتر لەسەر پەڕۆ یان کاغەز بە شێوەیەکی ڕەنگی درووست دەکرێ. لە کۆن دا ئاڵا نیشانەی یێک ڕێزی و جیا کردنەوە لە شەڕ دا هەژمار دەکرا.

مێژوو[دەستکاری]

پێشوونەی کەڵک وەرگرتن لە ئاڵا لە ناو گەل و ئێلەکان دا، چ لە کاتی شەڕ و چ لە کاتی خۆشی و ئاگر بەس دا، بۆ سەردەمێکی کۆن دەگەڕێتەوە.بەو شێوەی کە لە بەڵگە مێژووییەکان دەردەکەوێ، شارستانێتی جۆراوجۆر لە رۆژهەڵات و رۆژاوای زەوی بە کاریان هێناوە،هەرچەندە بە شێوەیەکی ڕێک دیار نیە یێکەم جار کێ و لە چ کاتێک دا بە کاری هێناوە. جوان دیارە لەبەر وەی ئاڵا نیشانی یێک ریزی لەشکەر بوە، یێکێ لە ئامانجەکانی دووژمن لە ناو بردنی بەیداخدار و خستنە زەوی ئاڵا بۆ شکاندنی هەستی شەڕکەری لەشکەری بەرانبەر بوە.لە زۆرێک لە شەڕەکان دا بەیداخداری (ئاڵا هەڵگری) یێکێ لە پۆستە هەرە گرینگەکان هەژمار کراوە، چما کە ئاڵا نیشانێ بۆ یێک بوون لە کردەوە و یێکێتی لە دروشم دا بوە؛ بەوشێوەیە کە کاتێ بەیداخدار نەماوە و ئاڵا بە زەوی دا کەوتوە جۆرێ لە شکان و شڵەژان بۆ لەشکەرەکە هەژمار کراوە.

ئاڵای کاویانی[دەستکاری]

لە ناو کورد ئاڵا بە ناوی ئاڵای (کاوە)ش ناسراو،ئەوەش بە هۆی ئەوەیە کە کاوەی ئاسنگەر لە کاتی شۆرشی خۆی دژ بە زوحاک پێش بەندەکەی خۆی کە لە چەرمێکی سوور دروست کرابوو بەسەر گۆپالێک وە کرد و شۆرشەکەی هەڵگیرساند، لەو کاتەوە ئاڵا بە ناوی ئاڵای کاویانیش ناسراوە، ناوی ئاڵای کاوەیی لە نوسراوە مێژووییەکان و لە ئاست شەری عەڕەب و ئێرانیەکان دا ئاماژەی پێ کراوە.