ھێنریک ئیبسن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھێنریک ئیبسن

ھێنریک یۆھان ئیپسن ناسراو بە ھێنریک ئیبسن (٢٠ی ئازاری ١٨٢٨ - ٢٣ی ئایاری ١٩٠٦)، شانۆ نووسێکی نەرویژی بووە و بە باوکی شانۆی نوێ ناسراوە و ناوبانگی لەدوای شکسپیرەوە دێت، لە ٢٠ی ئازاری ١٨٢٨ لە نەرویژ لەدایکبووە، دوای بەرھەمھێنانی دووەم شانۆی بەناوی جەنگاوەر ناوبانگی دەرکردووە، وەکو بەڕێوەبەری سەرنووسەری شانۆی نەرویژی لە شاری بورجن کاری کردووە، لەمەزنترین شانۆ نووسەکانی جیھانە، بەتێکڕایی و بە قووڵی سەیری ژیانی کردووە و شانۆکانی خۆی لە نێوان تراژیدیا و نەھامەتییەکی ڕاستەقینەدا دەبینێتەوە.

ھێنریک ئیپسن ساڵی ١٨٥٠ یەکەم شانۆی خۆی لەژێر ناونیشانی کاتالینا نووسیوە، دواتر شانۆی میلۆدرامای بڵاوکردووەتەوە کە ئەو سەردەمە شانۆی وای بەخۆوە نەبینیبوو، ساڵی ١٨٥١ ئیبسن وەکو یاریدەدەر لە شانۆی بیرجین کاری کردووە پاشان بەمەبەستی خوێندنی شانۆ گەشتی کردووە بۆ دانیمارک و ئەڵمانیا، ساڵی ١٨٦٢ بووەتە بەڕێوەبەری ھونەری شانۆی نەرویژ لە ئۆسلۆ و سەردانی ئیتاڵیا و ئەڵمانیای کردووە، ساڵی ١٨٦٠ دوای ئەوەی شانۆگەری براندی بڵاوکردووەتەوە لەلایەن دەوڵەتەوە مووچەی مانگانەی بۆ بڕدراوەتەوە.

ھێنریک ئیپسن نازناوی باوکی شانۆی نوێی لێنراوە و لە بەرھەمە ئەدەبییەکانی دەستی خستووەتە سەر ئەو بابەتە ڕاستەقینانە و مەترسیدارانەی دووچاری کۆمەڵگای ئەورووپی دەبنەوە، ھەروەھا بابەتەکانی بانگەشەیەک بوون بۆ ھاوسەنگی و ئاشکراکردنی دەمامکی کۆمەڵگا و دوور کەوتنەوە لە دووفاقی و دژ بە توندوتیژی بووە.

ھێنریک ئیپسن دوای ئەوەی ناوی خۆی لەپەرتوکی ناودارترین شانۆ نووسەکانی جیھان تۆمارکردووە و ڕەخنەی لە زوڵمَ و ستەمکاری گرتووە کە دژ بە کۆمەڵگا دەکرێت، بەھۆی نەخۆشییەوە لە ٢٣ی ئایاری ١٩٠٦ و لەتەمەنی ٧٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]