بانگەشە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بانگەشە لەسەر دیواری هۆڵی سێر لەشاری لەندەن.

لە کاسبیدا، بانگەشە (لەوە ئەچێت لە بانگ و ئەشیاوە هاتبێت)[١]، ڕیکلام (لە فەڕەنسیدا: réclame) یان تەبلیغات (لەفارسیدا: تبلیغات) ھەوڵ و تەقەلایەکە بریتی لە ئاگادارکردنەوە و بەرھەمھێنانی زانیاریی پێویست لە لایەن فرۆشیارانی شتومەک و خزمەتەوە بۆ ئەوەی خەڵک ھان بدەن ھەرچی زۆرتر شتیان لێ بکڕن و بەم شێوەیە فرۆشیان زیاتر بکەن.[٢] لە کۆندا، بانگەشە بەو بانگ و ھاوارە ئەوترا کە فرۆشیاری ھەندێ کاڵای لادێیی و کشتوکاڵی لە ئاواییدا ئەیکرد بۆ ئەوەی خەڵک بزانن کە ئەو کاڵایە ھاتووەتە ناو دێیەکەیان.[٣] بەڵام ئەمڕۆکانێ بانگەشە زیاتر لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە بڵاو ئەبێتەوە، لەوانە تەلەڤیزیۆن، گۆڤار، ڕۆژنامە، ڕادیۆ و ... .

سه‌رچاوه‌كان[دەستکاری]

  1. ^ نانەوازادە, عەلی (2016). فەرهەنگی ڕیشەی وشەی کوردی، بەرگی یەک. تاران: هەمسەدا. pp. ٣٢٩.
  2. ^ "پێناسەی advertising لە businessdictionary.com". Archived from the original on 5ی Decemberی 2018. Retrieved 7ی Augustی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ زەبیحی, عەبدوڕڕەحمان. قامووسی زمانی کوردی، ب ٢. pp. ٥٧.