ھۆرمۆن
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
ھۆرمۆن مادەیەکی کیمیاییە کە خانەیەک (سلوولێک) یان ئاڵگێک لە بەشێک لە لەشی مرۆڤدا دروستی دەکات و وەکوو پەیامێک دەچێتە بەشێکی تری لەش و دەبێتە ھۆی گۆڕانکارییەک لەوێ. بۆ گۆڕاندنی مێتابۆلیزمی خانەکان، تەنیا نەختێ ھۆرمۆن پێویستە. ھەندێک لە ھۆرمۆنەکانی لەشی مرۆڤ ئەمانەن: تی٣ و تی٤ کە ھیی ئاڵگی تیرۆئیدن، ئەنسۆلین کە ھین پەنکریاسە و ھتد.[١]