ماتیو پێری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ماتیو پێری

پێری لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٣
لەدایکبوون
ماتیو لانگۆڕد پێری

(١٩٦٩-٠٨-١٩) ١٩ی ئابی ١٩٦٩
ویلیەمستاون، ماساچووسیتس، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
مەرگ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣(٢٠٢٣-١٠-٢٨) (٥٤ ساڵ ژیاوە)
لۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
پەروەردەکۆلێژی ئاشبەری
پیشەئەکتەر، گاڵتەباز
چالاکبوون١٩٧٩–٢٠٢٢
یارلیزی کاپڵن (٢٠٠٦–٢٠١٢)
باوان
  • جۆن بێنت پێری (باوک)
وێبگەmatthewperrybook.com

ماتیو لانگفۆڕد پێری (بە ئینگلیزی: Matthew Perry؛ ١٩ی ئابی ١٩٦٩ – ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣) ئەکتەرێکی کەنەدی- ئەمریکییە کەوا بە ڕۆڵی چاندلەر بینگی زنجیرەی ھاوڕێکان بەناوبانگە کەوا لەسەر کەناڵی ABC لەنێوان ساڵانی ١٩٩٤ بۆ ٢٠٠٤ پەخشکراوە.[١][٢] لە ساڵی ٢٠٠١ەوە بەھۆی ناوبانگە زۆرەکەی زنجیرەکە، ھەریەک لە ئەکتەرە بەشداربووەکانی زنجیرەکە بۆ ھەر ئەڵقەیەک ١ ملیۆن دۆلاری ئەمریکیان پێدەدرا.[٣]

سەرەتای ژیان[دەستکاری]

پێری لە شاری ویلیامزتاون لە ویلایەتی ماساشوستس لە ١٩ی ئابی ١٩٦٩ لەدایکبووە[٤] دایکی ناوی سۆزان ماری مۆریسۆنە (لە ١٩٤٨ لەدایکبووە)[٥]کە ڕۆژنامەنووسێکی کەنەدییە وەک سکرتێری ڕۆژنامەوانی سەرۆکوەزیرانی پێشووی کەنەدا پیێر ترودۆ کاری کردووە. باوکی ناوی جۆن بێنت پێرییە لە ساڵی١٩٤١دایکبووە، پێشتر ئەکتەر بووە.[٦][٧]

دایک و باوکی پێش یەکەم ڕۆژی لەدایکبوونی جیابوونەوە و دایکی ھاوسەرگیری لەگەڵ ڕۆژنامەنووسی پەخشی کەنەدی کیس مۆریسۆن کرد کە لەدایکبووی کەنەدایە. زیاتر لەلایەن دایکییەوە پەروەردە کراوە کە لە ئۆتاوا لە ئۆنتاریۆ ژیاوە، بەڵام بۆ ماوەیەکی کورت لە تۆرۆنتۆ و مۆنتریال ژیاوە.[٨] لە ھەردوو قوتابخانەی گشتی ڕۆککلیف پارک، شانبەشانی سەرۆکوەزیرانی داھاتووی کەنەدا جەستن ترودۆ و لە کۆلێژی ئاشبێری خوێندوویەتی.[٩][١٠] لە کاتی گەورەبوونیدا، گرنگییەکی زۆری بە تێنس دا و بوو بە یاریزانێکی پلە باڵای منداڵان.[١١][١٢]

مردن[دەستکاری]

تەرمی پێری لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە گەرماوی ماڵەکەی لە لۆس ئانجلەس دۆزرایەوە. بەپێی زانیارییەکان، ھۆکاری گیانلەدەستدانی «خنکان» بوو لەناو جاکوزییەکەدا.[١٣][١٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Matthew Perry – Awards & Nominations". Movies.msn.com. Archived from the original on 8ی Novemberی 2009. Retrieved December 24, 2011. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Matthew Perry Credits". Hollywood.com. Archived from the original on January 25, 2013. Retrieved December 24, 2011.
  3. ^ Pomarico, Nicole. "How much the cast of 'Friends' is estimated to be worth today". Business Insider. Retrieved 2019-03-25.
  4. ^ "Matthew Perry Biography, Celebrity Facts and Awards | TV Guide". web.archive.org. 2020-11-27. Retrieved 2023-10-29.
  5. ^ "Matthew Perry", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-10-29, retrieved 2023-10-29
  6. ^ Kennedy, Dana (2002-08-18). "FILM; The Fame He Craved Came, but It Wasn't Enough". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2023-10-29.
  7. ^ "Ottawa Citizen – Google News Archive Search". news.google.com. Retrieved 2023-10-29.
  8. ^ "Friends, Lovers, and the Big Terrible Thing". web.archive.org. 2022-11-13. Retrieved 2023-10-29.
  9. ^ Owoseje, Toyin (2017-03-17). "Is this the playground where Matthew Perry beat up Canadian Prime Minster Justin Trudeau?". International Business Times UK (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-10-29.
  10. ^ "Justin Trudeau challenges actor Matthew Perry to fight rematch". CNN (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-10-29.
  11. ^ Kennedy, Dana (2002-08-18). "FILM; The Fame He Craved Came, but It Wasn't Enough". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2023-10-29.
  12. ^ "Matthew Perry Was Tennis Whiz – tribunedigital-orlandosentinel". web.archive.org. 2018-12-05. Retrieved 2023-10-29.
  13. ^ https://www.latimes.com/california/story/2023-10-28/freinds-star-matthew-perry-dead-at-56
  14. ^ https://www.bbc.com/persian/articles/czq7z5zp6jjo

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]