بێن ئافڵێک
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
بێن ئافلێک | |
---|---|
لەدایکبوون | بینجامین گیزا ئافلێک-بۆڵت ١٥ی ئابی ١٩٧٢ بێرکڵی، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
خوێندنگە | زانکۆی ڤێرمۆنت کۆلێژی ئۆکسیدێنتەڵ |
پیشە |
|
چالاکبوون | ١٩٨١–ئێستا |
ھاوسەر | جێنیفەر گارنەر (ھاوسەرگیری ٢٠٠٥؛ ٢٠١٨) |
یار | جێنیفەر لۆپێز (٢٠٠٢–٢٠٠٤، ٢٠٢١–ئێستا) |
مناڵ(ەکان) | ٣ |
خزمەکان | کەیسی ئافلێک (برا) |
بێن ئافلێک (لەدایکبووی ١٥ی ئابی ١٩٧٢) ئەکتەر، دەرھێنەر، و سیناریۆنووسێکی ئەمریکییە، توانیوویەتی دوو خەڵاتی ئۆسکار و خەڵاتێکی گۆڵدن گڵۆب بباتەوە لە ساڵی ١٩٩٧ بۆ باشترین نووسین بۆ فیلمی Good Will Hunting.
پیشە
[دەستکاری]ئافلێک ژیانی پیشەگەری نواندنی لە تەمەنی منداڵیدا دەستپێکرد، دوای ئەوەی لە زنجیرەی پەروەردەییی The Voyage of Mimiدا دەرکەوت، دواتر لە فیلمەکانی Dazed & Confused, Chasing Amy، و Dogma دەرکەوت. ئافلێک ناوبانگەکەی تەشەنەی کرد دوای ئەوەی لەگەڵ ھاوڕێی منداڵی خۆی مات دەیمن توانیان خەڵاتێکی ئۆسکار و خەڵاتێکی گۆڵدن گڵۆب ببەنەوە بۆ فیلمی Good Will Hunting. دواتر لە ھەندێک فیلمی بەھێزی وەک Armageddon (١٩٩٨)، Pearl Harbour (٢٠٠١)، و The Sum of All Fears (٢٠٠٢) بەژداری کرد. دواتر بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٥ ڕۆڵی پاڵەوانی کۆمیک دێردێڤڵی گێڕا لە فیلمی Daredevil، و دواتر بەھۆی فیلمی HolywoodLand پاڵێورا بۆ خەڵاتێکی گۆڵدن گڵۆب. ئافلێک یەکەم کاری دەرھێنانی لە ساڵی ٢٠٠٧ بوو، ئەویش بۆ فیلمی Gone Baby Gone بوو کە ھەر لە نووسینی خۆشی بوو، و بەلای ڕەخنەگرانەوە فیلمێکی سەرکەوتوو بوو. دواتر فیلمی The Townی نووسی و دەریھێنا، کە ئەویش سەرکەوتنێکی بەرچاوی ھەبوو. دواتر لە فیلمی Argo (٢٠١٢)دا بەژداریکرد، کە فیلمێکی سیاسی بوو و چیرۆکەکەشی لە ڕاستییەوە وەرگیرابوو، توانی خەڵاتێکی گۆڵدن گڵۆب، خەڵاتێکی ئۆسکار، و خەڵاتێکی بافتاش بۆ باشترین فیلمی ساڵ و باشترین دەرھێنەر بباتەوە. لە ساڵی ٢٠١٤دا، بەشداری فیلمی Gone Girlی کرد، کە ڕۆڵگێڕانەکەی بەدڵی ڕەخنەگران بوو. لە ساڵی ٢٠١٦دا، ئافلێک ڕۆڵی باتمانی گێڕاوە لە فیلمەکانی باتمان دژی سوپەرمان: کازیوەی دادپەروەری (٢٠١٣)، دەستەی خۆکوژی (٢٠١٦)، دەستەی دادپەروەری (٢٠١٧)، و دەستەی دادپەروەریی زاک سنایدەر (٢٠٢١).
ژیانی تایبەتی
[دەستکاری]ئافلێک ئەندامی حیزبی دیموکراتی ویلایەتە یەکگرتووەکانە، و برا بچووکەکەشی، کەیسی ئافلێک، ئەکتەرە و لە ھەردوو فیلمی Good Will Hunting و Gone Baby Goneدا پێکەوە کاریان کردووە. سەبارەت بە پەیوەندییە خۆشەویستییەکانی بێن ئافلێک، سەرەتا لەگەڵ گوێنیت پاڵترۆ پەیوەندی خۆشەویستی ھەبووە و دواتر جێنیفەر لۆپێز، ئافلێک لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٠٥دا، لەگەڵ ئەکتەر جێنیفەر گاڕنەردا ژیانی ھاوسەرگیری پێکھێناوە و دوو منداڵیشیان بووە، دواتر لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٥دا، لە یەکتری جوودا بوونەوەتەوە. ئێستا پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ جێنیفەر لۆپێزدا ھەیە. لە پاش هاوسەرگیری، لە ساڵی ٢٠٢٤ لەیەکتر جیابونەوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Ben Affleck»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بێن ئافڵێک تێدایە. |
ویکیوتە، وتەی پەیوەندیداری بە بێن ئافڵێک تێدایە. |
- بێن ئافڵێک لە فەیسبووک
- بێن ئافڵێک لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
- بێن ئافڵێک لە ئۆڵمووڤی
- بێن ئافڵێک لە تویتەر
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی کالیفۆڕنیا
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی ئەکتەران
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ھونەرەکان
- دەروازەی کۆمیدیا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بێن ئافڵێک تێدایە. |
- Twitter username جیاواز لە ویکیدراوە
- ئەکتەرەکانی پیاوی ئەمریکیی سەدەی ٢٠ەم
- ئەکتەرەکانی پیاوی ئەمریکیی سەدەی ٢١ەم
- ئەکتەرەکانی تەلەڤیزیۆنی پیاوی ئەمریکی
- ئەکتەرەکانی فیلمی پیاوی ئەمریکی
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئاڵمانی
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئیری
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئینگلیز
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز سکۆتلاندی
- چاکەکارانی ئەمریکی
- دەرھێنەرانی فیلم بە زمانی ئینگلیزی
- دەرھێنەرانی فیلمی ئەمریکی
- زیندووان
- فیلمەکانی ١٩٧٥
- لەدایکبووانی ١٩٧٢
- نووسەرانی ئەمریکیی سەدەی ٢١ەم
- چالاکوانانی کالیفۆڕنیا
- بەرھەمھێنەرانی فیلم لە کالیفۆڕنیا
- براوەکانی خەڵاتی ڕاسپبێری زێڕین
- سیناریۆنووسەکانی کالیفۆرنیا
- سیناریۆنووسە کوڕە ئەمریکییەکان
- براوەی باشترین دەرهێنەری گۆڵدن گڵۆب
- براوەکانی خەڵاتی گیڵد ئۆف ئەمریکا
- بەرهەمهێنەرانی خەڵاتی گۆڵدن گلۆب
- بەرھەمھێنەرانی فیلمی ئەمریکی
- مناڵە کوڕە ئەکتەرە ئەمریکییەکان
- خێرخوازە ئەمریکییەکان
- براوەی باشترین دەرھێنەری گۆڵدن گڵۆب
- دەرھێنەرانی فیلم لە کالیفۆرنیا
- بەرھەمھێنەرانی خەڵاتی گۆڵدن گلۆب
- ئەکتەرە پیاوە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢٠ەم
- ئەکتەرەکانی فیلمە پیاوە ئەمریکییەکان
- نووسەرە کوڕە ئەمریکییەکانی سەدەی بیستەم
- سیناریۆنووسانی ئەمریکی سەدەی ٢٠ەم
- نووسەرە پیاوە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢١ەم
- ئەکتەرانی دەنگیی پیاوە ئەمریکییەکان
- براوەکانی جامی ڤۆڵپی بۆ باشترین ئەکتەر
- نووسەرە پیاوە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢٠ەم
- ئەکتەرە نێرەکانی کالیفۆڕنیا