لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دێردێڤڵ (بە ئینگلیزی: Daredevil) ئەو سووپەرھیرۆیەکە لەو چیرۆکە نەخشێندراوانەی کە مارڤڵ کۆمیکس بڵاوی دەکاتەوە دەردەکەوێت. هەر یەکێک لە ستان لی و بێڵ ئیڤێرێت دروستیان کردووە لەگەڵ هەندێک یارمەتی جاک کیربی.[١] هەروەها بۆ یەکەم جار لە ساڵی ۱۹٦٤ دا دەرکەوت. لە چیرۆکە ڕاستەقینەکەدا مات مردۆک تووشی کوێری دەبێت بە هۆی ماددەیەکی ڕووناک کە لە ئۆتۆمبێلێک کە بە ئاڕاستەی پێچەوانە هاتووە بەردەبێتەوە. لەگەڵ ئەوەی توانای بینی لە دەست دەدات بەڵام بە هۆی بەرکەوتنی تیشکەکە هەستەکانی تری بۆ دەرەوەی سنووری مرۆڤی ئاسایی بەهێز دەبن و شتێکی هاوشێوەی سۆنەر شوێنی بینی دەگرێتەوە.