مستەفا پوورمحەممەدی
| مستەفا پوورمحەممەدی مصطفی پورمحمدی | |
|---|---|
| پوورمحەممەدی لە ساڵی ٢٠٢٤ | |
| وەزیری داد | |
| لە پۆستدا بووە ١٥ی ئابی ٢٠١٣ – ٢٠ی ئابی ٢٠١٧ | |
| سەرۆک کۆمار | حەسەن ڕۆحانی |
| پێشینە | مورتەزا بەختیاری |
| پاشینە | عەلیڕەزا ئاوایی |
| سەرۆکی ڕێکخراوەی پشکنینی گشتی وڵات | |
| لە پۆستدا بووە ٢ی تەممووزی ٢٠٠٨ – ١٥ی ئابی ٢٠١٣ | |
| دەستنیشان کراوە لەلایەن | مەحموود ھاشمی شاھروودی |
| پێشینە | محەممەد نیازی |
| پاشینە | ناسر سیراج |
| وەزیری ناوخۆ | |
| لە پۆستدا بووە ٢٤ی ئابی ٢٠٠٥ – ١٥ی ئایاری ٢٠٠٨ | |
| سەرۆک کۆمار | مەحموود ئەحمەدینەژاد |
| پێشینە | عەبدولواحید مووسەوی لاری |
| پاشینە | سەید مەھدی ھاشمی (کاتی) |
| وردەکاریی تاکەکەسی | |
| لەدایکبوون | ٩ی ئازاری ١٩٦٠ قوم، ئێرانی پەھلەوی |
| پارتی سیاسی | کۆمەڵگای ئایینییەکانی خەباتکار |
| منداڵ(ەکان) | ٤ |
| خوێندن لە | زانکۆی مەشھەد |
| واژوو | |
| ماڵپەڕ | وێبگەی فەرمی |
مستەفا پوورمحەممەدی (بە فارسی: مصطفی پورمحمدی؛ لەدایکبووی ٩ی ئازاری ١٩٦٠) سیاسەتوانێکی ئێرانییە کە تائێستا لە کابینە جۆراوجۆرەکانی حکوومەتی ئێران خاوەنی چەندین پۆستی جیاواز بووە. لە ساڵی ٢٠٠٥ ھەتا ٢٠٠٨، وەزیری ناوخۆ و لە ٢٠١٣ ھەتا ٢٠١٧، وەزیری داد بووە. دەوترێت پوورمحەممەدی دەستی لە داسەپاندنی سزای مەرگ بەسەر زیندانییە سیاسییەکانی ساڵی ١٩٨٨دا ھەبووە.[١]
ژیانی سەرەتایی و پەروەردە
[دەستکاری]پوورمحەممەدی لە ساڵی ١٩٦٠ لە شاری قوم لەدایک بوو.[٢] [٣] بەڵام ئیرنا ڕێکەوتی لەدایکبوونی بە ساڵی ١٩٥٩ ڕاپۆرت کردووە.[٤] لە قوتابخانەی حەقانی لە شاری قوم، بنەماکانی فیقھی ئیسلامی و فەلسەفەی خوێند.[٢][٥] پوورمحەممەدی خوێندنی لە دەرەوەی فیقھ و بنەماکان لە مەشھەد، قوم و تاران تەواو کرد.[٢] ئەو خاوەنی بڕوانامەی ئاستی چواری فیقھ و یاسای ئیسلامییە کە لەگەڵ دکتۆرا ھاوتایە.[٢]
ژیانی کەسی
[دەستکاری]پوورمحەممەدی ژیانی ھاوسەرگیریی پێکھێناوە و خاوەنی چوار منداڵە.[٦]
تووشبوون بە کۆڤید-١٩
[دەستکاری]لە درێژەی گشتگیریی کۆڤید-١٩ لە ئێران، چەندین ڕاپۆرت لەبارەی گواستنەوەی پوورمحەممەدی بۆ نەخۆشخانە بەھۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو کرایەوە. دوای ئەوەی پشکنینی بۆ کرا، پشتڕاست کرایەوە کە تووشی سارس-کۆڤی-٢ بووە کە دەبێتە ھۆی توشبوون بە کۆڤید-١٩.[٧][٨] دوای ئەوەی چارەسەری بۆ کرا نەخۆشخانەی جێھێشت.[٩]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Interior Minister Pour-Mohammadi and Iranian Human Rights Abuses U.S. State Department 11 October 2006
- 1 2 3 4 «Who's Who in Iranian Politics. Mostafa Pourmohammadi». IRD Diplomacy. ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢. لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ھێنراوە."Who's Who in Iranian Politics. Mostafa Pourmohammadi". IRD Diplomacy. 12 December 2012. Retrieved 19 June 2013.
- ↑ Yonah Alexander؛ Milton M. Hoenig (٢٠٠٨). The New Iranian Leadership: Ahmadinejad, Terrorism, Nuclear Ambition, and the Middle East. Greenwood Publishing Group. لاپەڕە ٢٦٥. ژپنک ٩٧٨-٠-٢٧٥-٩٩٦٣٩-٠. لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ↑ «Biography of Pour-Mohammadi, nominee for post of interior minister». IRNA via Global Security. ١٤ی ئابی ٢٠٠٥. لە ١٦ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ↑ David E. Thaler؛ Alireza Nader؛ Shahram Chubin؛ Jerrold D. Green؛ Charlotte Lynch؛ Frederic Wehrey (٢٠١٠). «Factionalism and the Primacy of Informal Networks». Mullahs, Guards, and Bonyads (PDF). Santa Monica: RAND Corporation. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ↑ «Iran's newly elected president nominates cabinet». CNN. ٥ی ئابی ٢٠١٣. لە ٢٩ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ↑ «More Iranian officials infected with coronavirus». Al Arabiya English. ١ی ئازاری ٢٠٢٠.
- ↑ «More Members of Iran's Political Elite Fall Victim To Coronavirus». Radio Farda. ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٠.
- ↑ «Iranian regime figures infected and killed by coronavirus». Al Arabiya English. ١٠ی ئازاری ٢٠٢٠.