کۆلۆنیالیزم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە ئیستێعمارەوە)
Jump to navigation Jump to search
نەشەی موستەعمەرەکان لە ساڵی ١٩٤٥دا

کۆلۆنیالیزم یان ئیستیعمار بە واتای دەستتێوەردانی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی وڵاتێکی خاوەن دەسەڵاتە لە وڵاتێکی دیکەدا بە بەھانەی ئاوەدانی.[١]

کۆلۆنیالیزمی کلاسیک دوای شەڕی دووھەمی جیھانی شوێنی خۆی بە کۆلۆنیالیزمی نوێ داوە کە بە شێوازی نوێی سیاسی، ئابووری، کولتووری و کۆمەڵایەتی لە خۆ دەگرێ. ھاتنە سەرکاری بەکرێگیراوانی خۆماڵی کە لە ڕواڵەتدا داکۆکی لە دابینکردنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان دەکەن؛ دەستێوەردان لە ھەڵبژاردە نەتەوەییەکان و بەلارێدابردنی حکوومەتە یاساییەکان؛ برەودان بە ئاڵۆزییە نێوخۆییەکان و ھاوکاریی تەکنیکیی سنووردار بۆ بە ئاراستەدابردنی ئابووری وڵات بەرەو بوارە دڵخوازەکان و فرۆشتنی چەکو چوڵی سەربازی بە نرخێکی زۆر گران لە نموونەکانی شێوازی ئیستیعماری نوێیە کە لە لایەن داگیرکەرانەوە پیادە دەکرێ. [٢]


سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ http://www.collinsdictionary.com/dictionary/english/colonialism Archived ٣١ی تەممووزی ٢٠١٧, لە وەیبەک مەشین.
  2. ^ فەرھەنگی سیاسی ئارەش، زاھیر محەممەدی-یاسین حاجی زادە