بۆ ناوەڕۆک بازبدە

لۆژیک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ژیربێژیەوە ڕەوانە کراوە)

لۆژیک (لە یۆنانییەوە: λογική؛ دەخوێنرێتەوە "لۆگیکی")[١] بیرسا یان ژیربێژی ھونەر و زانستی بەکارھێنانی ئاوەزە.[٢] لۆژیک لە زۆربەی چالاکییە ژیرانەکاندا بەکار دەبردرێت، بەڵام لە پلەی یەکەمدا لە بوارەکانی فەلسەفە و ماتماتیک و زانستی کۆمپیوتەردا توێژینەوەی لەسەر دەکرێت. لۆژیک شێوازەکانی بەڵگەھێنانەوە تاوتوێ دەکات و، وەڵامی ئەوە دەداتەوە کە کام شێوازگەل دەگونجێن و کام شێوازگەل ھەڵەوێژین. دەکرێت بڵێین لۆژیک چەشنێک بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەیە.

لۆژیک سەرەتاکانی لە چەندین ژیاری کەونارا وەکوو ھیندستان، چین، و یۆناندا دەبینێتەوە. بەڵام وەکوو گۆڕەپانێکی زانستی یەکەمجار ئەرەستوو لە فەلسەفەدا دایمەزراند.[٣]

زیاتر لۆژیک دەکرێتە دوو بەشەوە، ئیستیقرا و قیاس. یەکەمیان لە نموونەگەلی تاکەوە دەگات بە ئاکامێکی تێکڕایی (لە تاکەوە بەرەو تێکڕایی دەچێت)، دووەمیان لە پێناسەکان و بەڵگەنەویستەکانەوە ئاکامەکان دەردەکێشێت (لە تێکڕایییەوە بەرەو تاک دەچێت).

پێناسە

[دەستکاری]

وشەی لۆژیک لە وشەی یۆنانیی لۆگۆس کەوتۆتەوە، کە گەلێ مانای جۆراوجۆری ھەیە، وەک ئاوەز، وتار، یا زمان.[٤][١] لۆژیک، ھەر لە کۆنەوە، ئاوەھا ناسێنراوە: کۆڵینەوە لە یاساکانی بیرکردنەوە یا بەکاربردنی ئەقڵ لە جێگای خۆیدا؛[٥] یا بە زمانێکی تر، تاوتوێکردنی یاساکان و ڕێساکانی ئاوەزانی[٦] دروست و بێھەڵە. زۆربەی جارەکان لۆژیک لە ڕوانگەی بەڵگەھێنانەوە[٧] و ئاکامگرییەوە[٨] چاوی لێ دەکرێ.[٥] ئاوەزان جموجووڵی ئەقڵە بۆ ئاکامگری و، پاشان ڕێکوپێککردن و دەربڕینی بە بەڵگە. مەبەست لە بەڵگە کۆمەڵێ پێشەکییە وێڕای ئاکامێک کە لەو پێشەکییانە گیراوە. ئەوەی لۆژیک تامەزرۆیەتی، ئەوەیە کە بزانێ ئاخۆ بەڵگەکە یا ئاکامگرییەکە ساغ و بەبڕستە یا نا؟ یانی ئاخۆ ئاکامەکە دەتوانێ شوێنھاتی پێشەکییەکان بێ یا نا؟

لۆژیکی شێوەیی

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا فەرھەنگی ئێتیمۆلۆژیی سەرھێڵ (Online etymology dictionary)
  2. ^ وێڵتۆن، جەیمز (١٨٩٦). بەردەستنامەیەک بۆ لۆژیک (A manual of logic)
  3. ^ Antoniou, Grigoris, and Frank Van Harmelen. A semantic web primer. MIT press, 2004, p12.
  4. ^ «Logos | Encyclopedia.com». www.encyclopedia.com. لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. ^ ئ ا «Philosophy of logic | Definition, Problems, & Facts | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  6. ^ reasoning
  7. ^ argumentation
  8. ^ inference

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]