بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
بیرکردنەوەی ڕەەخنەگرانە بریتییە لە ھەڵسەنگاندنی ڕاستیەکان بۆ گەیشتن بە بڕیارێک و یەقینێک لەسەر بابەتەکان.[١] بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە بابەتێکی ئاڵۆزە و چەند پێناسەیەکی ھەیە کە بە شێوەیەکی گشتی ئەمانە لەخۆدەگرێت (ژیری، ژیربێژی، گومانکاری، ھەڵسەنگاندنی بێ لایەنانە یان ھەڵسەنگاندنێکی زانستی ڕاستەقینە و دروست). ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە خۆ ئاراستەکەر، خۆ ڕێککار، خۆ چاودێریکەر و خۆ ڕاستکەرەوەیە بەو واتایەی کە ھەموو ئەم ھەنگاوانە لەلایەن تاکەکەس خۆیەوە دەست پێشخەری بۆ دەکرێت وە پابەندە لەسەر پێوەری توند بۆ نایابێتی و فەرمانی ژیرانە بۆ بەکارھێنانیان. بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە لەسەر گەیشتن بەم ئامانجانە کار دەکات (پەیوەندی کاریگەر، توانای چاەرسەری کێشە و زاڵبوون بەسەر خۆویستی ڕەسەنی دا.)[٢][٣]
مێژوو[دەستکاری]
یەکەمین و کۆنترین بەڵگەنامەکان لەسەر بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە وانەکانی سوقراتە کە لەلایەن پلاتۆوە تۆمارکراوە. سوقرات ھەستا بە دانانی ئەو ڕاستییەی کە ناتوانرێت پشت بە دەسەڵات ببەسترێت دەربارەی زانیاری و دیدگەیەکی پتەو، پیشانی دا کە چەندەھا کەس ھەن لە دەسەڵات و پلەیەکی بەرزدا کەچی زۆر سەرلێشیواو و ناژیرن. پێ داگیری دەکرد لەسەر گرنگی پرسیارکردنی قوڵ کە وا دەکات تێروتەسەڵی بکەوێتە ناو بیرکردنەوە و تێڕامان پێش ئەوەی بڕیار بدەیت بیرۆکەکان پەسەند بکەیت.
سوقرات ھەستا بە دانانی کارنامەیەک بۆ بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە بەمەبەستی ھێنانەکایەی پرسیارگەلێک دەربارەی باوەڕ و لێکدانەوە باوەکان، بە وریای جیاکردنەوەی باوەڕە ژیر و ژیربێژیەکان لەو باوەڕانەی کە بەڵگەیەکی پێویست و قایلکەریان نییە یاخود خاوەنی بناغەیەکی بەجێ نین (ھەرچەند ئەو باوەڕە نادروستە: گونجاو بێت لەگەڵ خۆویستە ڕەسەنەکانمان دا، خزمەتی بەرژەوەندییە شاراوەکانمان بکات یان ئاسوودەمان بکات).
سەرچاوەی وشەکاری[دەستکاری]
دەستەواژەی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە، وشەی ڕەخنەگرانە (Critical) لە وشەی (Critic = kritikos = κριτικός) یۆنانییەوە وەرگیراوە و بە توانستی مێشک پێناسە دەکرێت بۆ زانیین و بڕیاردان و ھەبوونی توانای درک پێکردنی بابەتگەلێک. مێژووی وشەکە ھێندەی سەرچاوەی وشەکە خۆی کۆنە و دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی وێنا و دیدگەی سوقراتی فەیەسوفی یۆنانی[٤] کە پێش ٢٥٠٠ ساڵ گەیشتە ئەنجامی ئەوەی کە خەڵکی ناتوانن بە یەقینەوە پاساو و سەلماندن بۆ بیربۆچونەکانیان بھێننەوە دەربارەی ڕێژە و توانستی زانینیان.
پێناسەکان[دەستکاری]
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە بە چەند شێوەیەک پێناسەکراوە:
- «ڕێکاری وێنا کردن، جێ بەجێ کردن، شی کردنەوە، پێکەوەڕێکخستن و ھەڵسەنگاندنی زانیاری بە شێوازێکی چالاکانە و بە بەھرەیی بۆ گەیشتن بە وەڵام و دەرئەنجامێک.»[٥]
- «بیرکردنەوەیەکی رێکوپێک کە ڕوون، ژیرانە و مەودا فراوان بێت کە پشت بەستراو بێت بە بەڵگە.»
- «ھەبوونی پابەندێتی بە بەکارھێنانی ژیربێژی بۆ شێوەکردنی بیروباوەڕەکانمان.»[٦]
- «ھەبوونی بەھرە و ویست بۆ بەژداری کردن لە چالاکییە گومانکارییەکان.»[٧]
- «خەمڵاندنێکی پشت بەستوو بە ھەڵسەنگاندنێکی تاقیکاری ورد.»[٨]
ھەندێک لە نووسەر و ڕوناکبیرەکانی سەر بە بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە ئەم پێناسە باوانەیان فراوانتر و قوڵتر کردۆتەوە بە زیادکردنی (داھێنەری، خەیاڵ کردن، دۆزینەوە، ڕەنگدانەوە، ھاوسۆزی، بەژداریکردنی زانیاری، بیردۆزی فێمنیستی «مافخوازی ئافرەتان»، بابەتی بوون و نادیاری). بەڵام لە لایەکی دیەوە ھەندێک پێناسە لەم چەمکانە بەدەرن.[٩]
ئەرکەکان[دەستکاری]
- بەڵگە بەپێی ڕاستی.
- بەھرەیی مەودایی: بۆ جیاکردنەوە و دابڕاندنی کێشەکە لە مەودای بابەتەکە.
- بابەت و پێوەری پەیوەست بۆ بڕیاردانێکی دروست.
- شێواز و ڕێی کردەیی بۆ شێوەکردنی بڕیارەکان.
- بیردۆزی کردەیی بۆ تێگەیشتن لە کێشەکە و پرسیارە بەردەستەکە.
سەرەڕای ھەبوونی بیرکردنەوەیەکی ڕەخنەگرانەی بەھێز، بەڵام تاک دەبێت بتوانێت ڕووبەروی کێشە و بڕیارەکان ببێتەوە بەسوودبینن لەم بەھرە باسکراوانە. بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە تەنھا بنیاتنەری ژیربێژی نییە بەڵکو پێوەرێکی فراوانی ڕوناکبیری و ڕۆشنبیری دەھێنێتە کایەوە وەک: ڕوونی، ڕاستگۆی، وردی، قوڵی، فراوانی، گرنگی و دادپەروەری.[١٠]
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە دەبێتە ھۆی پێگەیاندنی ئەم توانایانە:
- ناساندنی کێشەکان بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو و کردەیی بۆ ڕووبەروبوونەوەی ئەو کێشانە.
- تێگەیشتن لە گرنگی پێشینەیی و ڕیزبەندی ھەنگاوەکان بۆ چارەسەری کێشەکان.
- کۆکردنەوە و ڕێک کرنی زانیاری پەیوەست بە کێشەکەوە.
- دیاریکردنی گریمانە و نرخە نەناسراوەکان.
- بەکارھێنان و تێگەیشتنی زمان بە وردی و ڕوونی.
- لێکدانەوەی زانیارییە دراوەکان بۆ ھەڵسەنگاندنی بەڵگە و مشتومڕەکان.
- ناساندنی بوون و نەبوونی پەیوەندی ژیربێژیانە لەنێوان پێشنیارکراوەکان دا.
- شێوەکردنی دەرئەنجام و گشتگیرکردنی دڵنیاکەرەوە.
- خستنە ژێر تاقیکردنەوەی دەرئەنجام و گشتگیرکردنە بەدەست ھاتووەکان.
- دروستکردنەوەی شێوە باوەڕێک کە بەندبێت لەسەر ئەزموونێکی فراوانتر.
- دابین کردنی بڕیاری ورد دەربارەی بابەتی دیاریکراو و جۆرێتی ژیانی ڕۆژانە.
توێژینەوە[دەستکاری]
ئێدوارد م. گلەیزەر پێشنیاری کرد کە توانای بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە لە سێ بەش پێکدێت:
- توانای بیرکردنەوە بە شێوەیەکی وریاییانە دەربارەی ئەو کێشە و بابەتانەی تووشی ئەزموونی یەکێک دەبێت.
- زانینی شێوازەکانی ناوەڕۆکی بەدواداچون و ژیربێژی.
- چەند بەھرەیەک بۆ جێبەجێ کردنی ئەو شێوازانە.
ئامانجی بەرنامە پەروەردەیەکان گەشەسەندنی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەیە لە منداڵان و فێرخوازە پێگەیشتووەکان چ بە شێوەی تاکەکەسی یان بە شێوەی کۆمەڵە بن بۆ فێربوون دەربارەی چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەکان، بڕیاردان و بەکارھێنانی ئەو سێ خاڵە سەرەکییەی لەسەرەوە باسکراوە. پرۆژەی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە لە تاقیگەی زانستی مرۆڤایەتی لەندەن بەشدارە لە لێکۆڵینەوەی زانستی بەمەبەستی ھەڵسەنگاندنی سیستەمە پەروەردەییە گەورەکان کە چۆن ھان و پشتگیری بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە دەکەن لە ناوەندەکانی فێرکردن.[١١]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Edward M. Glaser. "Defining Critical Thinking". The International Center for the Assessment of Higher Order Thinking (ICAT, US)/Critical Thinking Community. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٧ی نیسانی ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی ٢٠١٧-٠٣-٢٢ ھێنراوە.
- ^ "Piaget's Stages of Cognitive Development". www.telacommunications.com (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٩ی ئایاری ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی ٢٠١٨-٠٤-٠٣ ھێنراوە.
- ^ "It's a Fine Line Between Narcissism and Egocentrism". Psychology Today (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی ٢٠١٨-٠٤-٠٣ ھێنراوە. [بەستەری مردوو]
- ^ "A Brief History of the Idea of Critical Thinking". www.criticalthinking.org (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٧ی نیسانی ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی ٢٠١٨-٠٣-١٤ ھێنراوە.
- ^ Elkins، James R. "The Critical Thinking Movement: Alternating Currents in One Teacher's Thinking". myweb.wvnet.edu. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٨. لە ڕێکەوتی ٢٣ی ئازاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ "Critical Thinking Index Page". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٧ی نیسانی ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی ٢٧ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ "Defining Critical Thinking". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٧ی نیسانی ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی ٢٧ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Brown, Lesley. (ed.) The New Shorter Oxford English Dictionary (1993) p. 551.
- ^ "Lexical Investigations: Critical Thinking - Everything After Z by Dictionary.com". Everything After Z by Dictionary.com (بە زمانی ئینگلیزی). ٢٠١٣-٠٦-٢٥. لە ڕێکەوتی ٢٠١٨-٠٤-٠٣ ھێنراوە.
- ^ "Socrates". Biography (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٨ی ئازاری ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی 2018-04-03 ھێنراوە.
- ^ Facione، Peter A. (٢٠١١). "Critical Thinking: What It is and Why It Counts". insightassessment.com. پەڕە ٢٦. لە ڕەسەن (PDF)ەوە ئەرشیڤ کراوە لە 29 July 2013. لە ڕێکەوتی ٠٤ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.