پێشەکی (لۆژیک)
لە ئاکامگریدا، پێشەکی قسەیەکی ڕاست یان درۆیە کە لە دەسپێکی بەڵگەیەکی لۆژیکیدا ھاتووە بۆ ئەوە پێشەنگایەتیی زەین بکات بەرەو ئاکامی ڕاست یان درۆی بەڵگەکە.[١] ئەرەستوو دەیگوت لە لۆژیکدا بچووکترین بەڵگە دەبێ خاوەنی دوو پێشەکی و یەک ئاکام بێ. مرۆڤ ھەندێکات پێشەکییەکان بەبێ دەربڕین و ڤەگۆتن دەھێڵێتەوە کە لەو حاڵەتەدا پێیان دەوترێ پێشەکیگەلی ونبوو، بۆ نموونە:
- سوقرات بمرە (= نەمێنە، فانییە)، چونکە ھەموو مرۆڤەکان بمرن.
ئاشکرایە کە ڕستەیەک بەڕاشکاوی نەتراوە ئەوەش ئەمەیە: سوقرات مرۆڤێکە. ئەمە پێشەکییە ونبووکەیە. ئەگەر بەتەواوی بگوترێ ئەوە دەبێتە:
- لەبەر ئەوەی کە ھەموو مرۆڤەکان بمر و فانین و سوقراتیش مرۆڤێکە، ئەمە وای لێ دەکەوێتەوە کە سوقرات بمرە.
لەم نموونەیەدا، ڕستەکانی «ھەموو مرۆڤەکان بمرن» و «سوقرات مرۆڤێکە» پێشەکییەکانن، لەگەڵ ئەوەدا «سوقرات بمرە» کۆتایییەکە یان ئاکامەکەیە.
سەلماندنی کۆتایییەک بەستراوەتەوە بە: ١) ڕاستیی پێشەکییەکان و ٢) ئەوەی کە بیانووکە جێگای متمانە بێ.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Audi, Robert, ed. (1999). The Cambridge Dictionary of Philosophy (2nd ed.). Cambridge: Cambridge University Press. p. 43. ISBN 0-521-63136-X.
Argument: a sequence of statements such that some of them (the premises) purport to give reasons to accept another of them, the conclusion
![]() | ئەم «فەلسەفە» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |