ڕێککەوتنی ئۆسلۆ ١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕێککەوتنی ئۆسلۆ
بەشێکە لەڕێککەوتنی ئۆسلۆ
ناکۆکیململانێی ئیسرائیل و فەلەستین
وڵاتئیسرائیل، دەوڵەتی فەلەستین
لەدوای ئەوOslo II Accord
کورتە ڤیدیۆیەک دەربارەی ڕێککەوتنەکانی ئۆسلۆ لە کۆمپانیای ھەواڵی ئیسرائیلەوە

ڕێککەوتننامەی ئۆسلۆ یان پەیماننامەی ئۆسلۆ، یان ئۆسلۆ ١ کە بە فەرمی بە جاڕنامەی بنەماکانی ڕێکخستنی خۆبەڕێوەبەری کاتی ناسراوە، ڕێککەوتنێکی ئاشتییە لە لایەن ئیسرائیل و ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین لە واشنتۆنی ئەمریکا لە ١٣ی ئەیلوولی ١٩٩٣ بە ئامادەبوونی بیل کلینتۆن سەرۆکی پێشووی ئەمریکا. ئەو ڕێککەوتنە بەناوی شاری ئۆسلۆی نەرویژەوە ناونرا، کە لە ساڵی ١٩٩١ گفتوگۆی نھێنی تێدا ئەنجامدرا، لە ئەنجامدا ئەم ڕێککەوتنە بە کۆنفرانسی مەدرید ناسرا.

ڕێککەوتننامەی ئۆسلۆ کە لە ١٣ی ئەیلوولی ١٩٩٣ واژوو کرا، یەکەم ڕێککەوتنی فەرمی ڕاستەوخۆی نێوان ئیسرائیلە کە شیمۆن پێرێس وەزیری دەرەوەی ئەوکاتی ئیسرائیل نوێنەرایەتی دەکرد و ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین کە یاسر عەرەفات سکرتێری دەستەی کارگێڕی نوێنەرایەتی دەکات. جاڕنامەی بنەماکان و پەیامە ئاڵوگۆڕکراوەکان خاڵی وەرچەرخانی لە پەیوەندی نێوان ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین و ئیسرائیل پێکھێنا، کە بەپێی ئەو خاڵانە لایەنەکان پابەندبوون بەمانەی خوارەوە (بە ڕیز):

  • ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین لە ڕێگەی یاسر عەرەفاتی سەرۆکییەوە، پابەند بووە بە مافی دەوڵەتی ئیسرائیل بۆ ئەوەی لە ئاشتی و ئاسایشدا بژی و لە ڕێگەی دانوستانەوە بگاتە چارەسەرێک بۆ ھەموو پرسە سەرەتاییەکانی پەیوەست بە دۆخی ھەمیشەیی، و ئەم جاڕنامەیە سەردەمێکی دوور لە توندوتیژی درووست دەکات، بەم پێیە ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین سەرکۆنەی بەکارھێنانی تیرۆر و کردەوەی توندوتیژی دەکات، و بڕگەکانی پەیمانی نیشتمانیی ھەموار دەکاتەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییەدا بگونجێت، ھەروەھا پابەندکردنی ھەموو ئەندامانی ڕێکخراوی ڕزگاریخواز دەگرێتە ئەستۆ و ڕێگریکردن لە پێشێلکردنی ئەم دۆخە، و دەستگیرکردنی سەرپێچیکاران.
  • حکوومەتی ئیسرائیل لە ڕێگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلەوە یتزاک ڕابین بڕیاریدا کە لەژێر بەڵێنەکانی ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین، دان بە ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستیندا بنێت وەک نوێنەری گەلی فەلەستین و دانوستانەکانی لەگەڵدا دەستپێبکات.

ھەروەھا یاسر عەرەفات نامەیەکی بۆ وەزیری دەرەوەی ئەوکاتی نەرویژ، یۆھان یۆرگن ھۆڵست نارد و پشتڕاستی کردەوە کە لە لێدوانە گشتییەکانیدا ھەڵوێستێک بۆ ڕێکخراوی ڕزگاریخواز دەخاتە ڕوو کە تێیدا داوای لە گەلی فەلەستین لە کەرتی ڕۆژاوا و کەرتی غەززە کرد بەشداری لە ھەنگاوەکانی بەرەو ئاساییبوونەوەی ژیان، ڕەتکردنەوەی توندوتیژی و تیرۆر، بەشداریکردن لە ئاشتی و سەقامگیری، و بەشداریکردنی کاریگەرانە بۆ گەڕاندنەوەی بیناسازی، گەشەپێدانی ئابووری و ھاریکاری.

جاڕنامەی بنەماکان دامەزرانی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری ئینتیقالی فەلەستینی (کە دواتر بە دەسەڵاتی نیشتمانیی فەلەستین ناسرا)، و ئەنجومەنی یاسادانانی ھەڵبژێردراو بۆ گەلی فەلەستین لە کەناری ڕۆژاوا و کەرتی غەززە، بۆ ماوەی ئینتیقالی کە پێنج ساڵ تێپەڕ نەکات، بۆ گەیشتن بە یەکلاییکردنەوەیەکی ھەمیشەیی لەسەر بنەمای بڕیارنامەی ٢٤٢ و ٣٣٨ی نەتەوە یەکگرتووەکان. کە سەرەتای ساڵی سێیەمی قۆناغی ئینتیقالی تێنەپەڕێنێت.[١]

لە ڕێککەوتنەکەدا ھاتووە کە ئەو دانوستانانە ئەو پرسانەی دەگرێتەوە کە ماونەتەوە، لەوانە ئورشەلیم، پەنابەران، نیشینگەکان، ڕێکخستنی ئەمنی، سنوورەکان، پەیوەندییەکان و ھاوکاری لەگەڵ دراوسێکانی دیکە.

دوابەدوای ئەم ڕێککەوتنانە ڕێککەوتن و پەیماننامە و پرۆتۆکۆڵی زیاتر وەک ڕێککەوتنی غەززە-ئەریحا و پرۆتۆکۆڵی ئابووری پاریس کە لە پەیماننامەیەکی دواتردا بە (ئۆسلۆی دووەم) ناونرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]