ڕێککەوتنی ئۆسلۆ ٢
ڕێککەوتنی ئۆسلۆ ٢ | |
---|---|
بەشێکە لە | ڕێککەوتنی ئۆسلۆ |
لە پێش | ڕێککەوتنی ئۆسلۆ ١ |
کاتی ڕوودان | ٢٨ی ئەیلوولی ١٩٩٥ |
ڕێککەوتنی ئینتیقالی لەسەر کەناری ڕۆژاوا و کەرتی غەززە کە بە ڕێککەوتنی ئۆسلۆی دووەم یان ڕێککەوتنی دووەمی ئۆسلۆ ناسراوە، ڕێککەوتنێکی سەرەکی و ئاڵۆزە لە پرۆسەی ئاشتی ئیسرائیل و فەلەستیندا. لەبەر ئەوەی ڕێکەوتنەکە لە تابا واژوو کراوە ھەندێک جار پێی دەوترێت ڕێککەوتنی تابا لە ڕێککەوتنەکەدا پێشبینی دامەزراندنی خۆبەڕێوەبەرییەکی ئینتیقالی فەلەستینی لە ناوچەکانی فەلەستین کرابوو، بەڵام بەڵێنی دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستینی لەخۆ نەگرتبوو. ئۆسلۆی دووەم ناوچەی ئەی و بی و جی لە کەناری ڕۆژاوا دامەزراند. دەسەڵاتی فەلەستین ھەندێک دەسەڵات و بەرپرسیارێتی سنووردار لە ناوچەکانی ئەی و بی پێبەخشرا، لەگەڵ ئەگەری ئەنجامدانی دانوستان لەسەر یەکلاییکردنەوەی کۆتایی بەپێی بڕیارنامەی ٢٤٢ و ٣٣٨ی ئەنجومەنی ئاسایش. ڕێکەوتنەکە لە ٢٨ی ئەیلوولی ١٩٩٥ بە فەرمی لە واشنتۆن واژوو کرا و پێش ئەو ڕووداوە خوێناوییانەی لێکەوتەوە کە کاریگەری لەسەری بەجێھێشت و پێش ئەم ڕێککەوتنە کۆمەڵکوژیی مزگەوتی ئیبراھیمی و چەندین ئۆپەراسیۆنی خۆکوژی ئەنجامدرا کە قووڵایی ئیسرائیلی ھەژاند، دواتر تیرۆرکردن لە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئیسحاق ڕابین.
چوارچێوەی مێژوویی
[دەستکاری]ئۆسلۆی دووەم سەرەتا لە تابا (لە نیمچەدوورگەی سینا لە میسر) لەلایەن ئیسرائیل و ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستینەوە لە ٢٤ی ئەیلوولی ١٩٩٥ و چوار ڕۆژ دواتر لە ٢٨ی ئەیلوولی ١٩٩٥ لەلایەن ئیسحاق ڕابین سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و یاسر عەرەفات سەرۆکی ڕێکخراوەکە بە شایەتی سەرۆکی ئەمریکا بیل کلینتۆن و نوێنەرانی ڕووسیا، میسر، ئوردن، نەرویج و یەکێتیی ئەورووپا لە واشنتۆن دی سی.
ڕێککەوتنەکە لەسەر بنەماکانی ڕێککەوتنی سەرەتایی ئۆسلۆی یەکەم بنیات دەنرێت، کە بە فەرمی بە جاڕنامەی بنەماکانی ڕێکخستنەکانی خۆبەڕێوەبەری کاتی ناسراوە، کە لە ١٣ی ئەیلوولی ساڵی ١٩٩٣ بە فەرمی لەلایەن ئیسرائیل و ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستینەوە واژوو کرا و ڕابین و عەرەفات تەوقەیان کرد لە واشنتۆن دی سی و بە شایەتی فەرمی ئەمریکا و ڕووسیا.
سێ ڕێککەوتنەکەی پێشووی ھەڵوەشاندەوە:
ڕێککەوتنی غەززە و ئەریحا یان ڕێککەوتنی قاھیرە، ٤ی ئایاری ١٩٩٤.
ڕێککەوتنی گواستنەوەی دەسەڵات و بەرپرسیارێتی لە نێوان ئیسرائیل و ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین، ٢٩ی ئابی ١٩٩٤.
پرۆتۆکۆڵی گواستنەوەی دەسەڵات و بەرپرسیارێتی زیادە، ٢٧ی ئابی ١٩٩٥.
ڕێککەوتنی ئۆسلۆی دووەم بە ڕێککەوتنی ئینتیقالی ناودەبرێت، چونکە پێشنیاز کرابوو کە ببێتە بنەمایەک بۆ دانوستانەکانی دواتر، ھەروەھا پێشەکییەک بێت بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی ھەمەلایەنەی ئاشتی. لە دوای ئۆسلۆی دووەم، ڕێککەوتنی جۆراوجۆری زیادە کرا، بەڵام دانوستانەکان ڕێککەوتنی کۆتایی ئاشتیی لێنەکەوتەوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]بەشداربووانی ویکیپیدیا، «اتفاقية أوسلو 2»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤.