ڕۆژی جیھانیی کرێکاران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە ڕۆژی جیهانیی کرێکارانەوە)
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ڕێپێوانی کرێکاران لە ڕۆژی کرێکاران لە ژاپۆن ساڵی ١٩٢٠
ڕێپێوانی پارتی سۆشیالدیموکراتی سوید لە ستۆکهۆڵم لە ڕۆژی کرێکاران
پارتی کۆمۆنیستی میسر لە گۆڕەپانی تەحریر لەڕۆژی کرێکاران

ڕۆژی کرێکارانی جیھان یان ڕۆژی ئایار (بە ئینگلیزی:International Workers' Day) ڕۆژی جێژنی کرێکاران ناسراوە و دەکەوێتە ١ی ئایاری ھەموو ساڵێک ئەو ڕۆژە لە نزیکەی ھەشتا ووڵاتی جیھانی پشووی ڕەسمییە، لەم ڕۆژەدا کرێکاران و بزووتنەوە کرێکارییەکان لەوانە سۆسیالیزمەکان و کۆمۆنیستەکان و ئانارکیزم بەڕێپێوان و چالاکی و ڕێپێوان یادی ڕۆژەکە دەکەنەوە.

بنچینەی ڕۆژی کرێکاران[دەستکاری]

لەساڵی ١٨٥٦ دا کرێکارانی ئۆسترالیا لە پێناوی چەسپاندنی ٨ سەعات کار لە ڕۆژێک دا کۆبوونەوە. ئەم ڕۆژەی ئەو مەراسیمەیان تێیدا بەرپاکرد ٢١ ی نیسان بوو. لە سەرەتادا کرێکارانی ئوسترالیا بە تەنھا ساڵی ١٨٥٦ یان لە بەر چاو گرتبوو، بەڵام مەراسیمی یەکەمین ساڵ کاریگەری گرنگی دانا لە سەر جەماوەری پرۆلیتاریای ئوسترالیا، ھەربۆیەش وابڕیاردرا ھەموو ساڵێک بکرێتەوە.

ڕووداوەکەی شیکاگۆ[دەستکاری]

لە یەکی ئایاری ١٨٨٦دا، زیاتر لە ٣٤٠٫٠٠٠ کرێکار لە ئەمریکا دەستیان لەکار کێشایەوە، تەنیا لە شیکاگۆدا ھەژماری کرێکارانی مانگرتوو ٤٠٫٠٠٠ کەس بوو. چەند ڕۆژ دواتر پۆلیس لە مەیدانی ھایمارکت دەستیان بە ڕەشەکوژی کرد. سەرەنجام لەو پێکدادانەدا زیاتر لە ٧ کەس کوژران، لەلایەکی دیکەوە لە راگەیاندنەکانی دەوڵەتدا ڕاگەیێنرا، کە ئەفسەرێکی پۆلیس بەھۆی بۆمبی دەستی ئەنارکیستێکەوە کوژراوە.

ئەنجام[دەستکاری]

دوای ماوەیەکی زۆر لە شەڕ و تووندتیژی دواجار کۆنگرەی دامەزراندنی "ڕۆژنامەی نێونەتەوەیی" سۆشیالدێمۆکرات لە ساڵی ١٨٨٩دا بڕیاری دا ١ی ئایاری بکرێتە "ڕۆژی خەباتی کرێکارن" ساڵانەی بزووتنەوەی کرێکاری و لەو کاتەوە ئەم ڕۆژە بە کۆبوونەوەی جەماوەری و مانگرتن دەستی پێکردووە. بەڵام ھەروەھا ھەر لە دەستپێکەوە لەناو بزووتنەوەکەدا ڕەخنەش لە١ی ئایار ھەبوو لە فەرەنسە لە ساڵی ١٨٩٢دا ھەژمارێکی زۆر لە ئەنارکیستەکان ڕەخنەیان لەو کەمپەینە گرت، لەوانە سیباستیان فۆرێ، وتی "چیتر ئەمە ڕۆژێکی شۆڕشگێڕانە نییە، بەڵکو سەکۆیەکی دەستەمۆکراوە بۆ ھەڵبژاردنی دەسەلاتخوازان، تا لەڕێگەی دەنگی کرێکارانەوە بۆ پارلەمان ھەڵببژێردرێن”. ساڵی ١٨٩٣ لە کۆنگرەی یەکێتییە کرێکارییەکاندا لە فەڕەنسا لەشاری مارسێلیا جارێکی دیکە ئاراستەی خەباتکارانی ١ی ئایار وەک ڕۆژی مانگرتنی گشتی پێداگری لەسەر کرایەوە، شتێک کە زیاتر دابڕانی لە پارتی سۆشیا دێمۆکرات واوەتر بەرەوپیش برد. دواتر ساڵی ١٨٩٦ کاتێک کە ئەندامانی ئەنارکیست لە نێونەتەوەیی دووەمدا لە لەندەن لەبەر ڕەتکردنەوەی پارلەمانتاریزم دەرکران، ئەو لێکدابرانە فراوانتر بوو.

سەرچاوە[دەستکاری]