مەولانای ڕۆمی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ڕوومیەوە ڕەوانە کراوە)
مەولانا جەلالەددین محەممەد بەلخی
مولانا جلال‌الدین محمد بلخی
لێدوان=مەولانای ڕومی
لەدایکبوون١٢٠٧ز[١]
پارێزگای بەلخ (ئێستای ئەفغانستان)
مردن١٧ی کانوونی یەکەمی ١٢٧٣ز
قۆنیە (ئێستای تورکیا)
نیشتەجێدەوڵەتی خەوارزمی، میرنشینی ڕومی سەلجوکی
سەردەمسەدەکانی ناوەڕاست
نەتەوەفارس
بواری زانستیسۆفیزم (سۆفیگەری)
ناسراو بە ھۆیمەسنەوی مەعنەوی، دیوانی شەمس، فيه ما فيه، حەوت وتارەکە، مەکتوباتمەسنەوی مەعنەوی، دیوانی شەمس، فيه ما فيه، حەوت وتارەکە، مەکتوبات
کاریگەر بووە بەبەھائەددین زەکەریا، ئەتتار، بایەزیدی بەستامی، شەمسی تەبرێزی، سەنایی غەزنەوی
کاریگەری بووە لەسەرعەبدولکەریم سروش، شا عەبدولەتیف بیتائی، ئیقباڵ لاهوری

جەلالەددین محەممەد بەلخی ھەروەھا ناسراو بە جەلالەددین محەممەد ڕۆمی (بە فارسی: جلال‌الدین محمد بلخی‎)، مەولانا یان مۆلانا (بە فارسی: مولانا‎، بە واتای مامۆستا یان گەورەی ئێمەمەولەوی یان مۆلەڤی (بە فارسی: مولوی‎، بە واتای مامۆستا یان گەورەی من) ھەروەھا لە تورکیا بە مەڤلانا (Mevlānā) ناسراوە و بەگشتی لە جیھانی ئینگلیزیدا بە ڕۆمی ناودەبرێت (لەدایکبووی ٣٠ی ئەیلوولی ١٢٠٧ – مردووی ١٧ کانوونی یەکەمی ١٢٧٣) شاعیر، فەقیھ، ئاییناس و عارفێکی فارسیزمان بوو[٢] لە سەدەی ١٣دا.

فارس، تورک، ئەفغان، تاجیک و موسوڵمانانی تری ناوچەکانی ئاسیای ناوەڕاست ھاوشانی موسوڵمانانی باشووری ئاسیا فێرکارییە بەجێماوە ڕۆحییەکانی ئەو لە ماوەی حەوت سەدەی ڕابڕدوو بەرز دەنرخێنن. گرنگیی ڕۆمی پێدەچێت سنوورەکانی نەتەوە و ڕەگەزی شکاندبێت و چووبێتە ئەودیو ئەوانیشەوە؛ شیعرەکانی بە شێوەیەکی بەرفراوان بۆ چەندین زمانی دنیا وەرگێڕدراون و بۆ چەندین شێوازی جودا وەچەرخێنراون. لە ساڵی ٢٠٠٧دا، بە بەناوبانگترین شاعیر وەسف کرا لە ئەمەریکادا.

کارەکانی ڕۆمی بە فارسی نووسراونەتەوە و مەسنەوییەکانی ئەو یەکێکن لە پاراوترین شاکارەکانی ئەدەبی فارسی، و یەکێکن لە کارە شانازییپێکراوەکانی زمانی فارسی. کارە ڕەسەنەکانی بەشێوەیەکی بەفراوان دەخوێندرێتەوە بە زمانە ڕەسەنەکەی خۆی لە جیھانی زمانی فارسیدا (ئێران، تاجیکستان، ئەفغانستان و ھەندێک بەشی ناوەڕاستی ئاسیا-فارسیزمانەکان). وەرگێڕانی کارەکانی زۆر باوە لە وڵاتانی تردا. کارەکانی کاری کردۆتە سەر ئەدەبی فارسی، ئوردو، پەنجابی، تورکی و ھەندێکی تر لە زمانە ئێرانیی و تورکی و ھیندییەکان کە بە ئەلفبێی فارسی نووسراونەتەوە وەک پەشتۆ، تورکی عوسمانلی، چاتاگی و سیندی. فەلسەفەی سەرەکی مەولانا پێگەی عەشق ە بەلام باوەری بە یەکیتی بوون واتا(وحدة الوجود) نەبووە کە ئیبن عەرەبی فەیلەسوف پێی بەناوبانگە.

ژیان[دەستکاری]

مەولانا لە کاتی کۆکردنەوەی سۆفییەکانی

مەولانا لە گوندی وەخش کە دەکەوێتە شارۆچکەیەکی بچووک لە سەر ڕووباری وەخش لە وڵاتی فارس (ئێستای تاجیکستان) لەدایک بوو. وەخش سەر بە پارێزگای بەلخ بوو و، لەو ساڵەی کە مەولانا تێیدا لەدایک بوو، باوکی بە یەکێک لە زاناکانی ئەو شارە ناسرابوو.[٣] ھەروەھا ئەم دوو شارەش سەر بە کلتووری گەورەتری ئەو کاتەی فارسی خۆراسان بوون لە ڕۆژھەڵاتی وڵاتی فارس. ھەروەھا بەشێک بوو لە دەوڵەتی خەوارزمی.

ھەردوو شوێنی لەدایکبوون و زمانی زگماکیی مەولانا ھەڵقوڵاوی میراتی فارسی بوون. گەورەترین کاریگەری لەسەر مەولانا جگە لە باوکی بریتی بوو لە ھەردوو شاعیری فارس عەتتار و سەنائی.[٤]

ڕۆمی زۆربەی ژیانی لەژێر دەستەڵاتی سەلجوقی فەرمانڕەوای ڕۆم بەسەر بردووە کە شوێنەکەی دەکەوێتە ناوچەی ئەنادۆڵ، و ھەر لەوێیش زۆربەی بەرھەمەکانی نووسیوە و لە ژێر کاریگەریی زمانی فارسیدا بووە.[٥][٦][٧] تا کۆتاییی تەمەنی ھەر لەوێ ماوەتەوە تا کاتی مردنی لە ساڵی ١٢٧٣ز. لە شاری کۆنیای تورکیا نێژراوە و ئێستا خەڵکێکی زۆر سەردانی گۆڕەکەی دەکەن. لە دوای مردنی، کوڕەکەی سوڵتان وەلەد و شوێنکەوتووەکانی (تەریقەتی مەولەوییە)یان دامەزراند کە ناسراوە بە تەریقەتی ئەو دەروێشانەی کە بە دەوری خۆیاندا دەسوڕێنەوە کە ناسراوە بە سەمای سۆفییەکان.

دیوانی شەمس[دەستکاری]

شەمسی تەبریزی یەکێکە لە عارفە ناسراوەکان و بەو کاریگەرییە گەورەیە بەناوبانگە کە لەسەر مەولانا بەجێی هێشت. مەولانا لە خۆشەویستی و لەژێر کاریگەریی شەمسی تەبریزیدا سەدان پارچە شیعری نووسیوە و کۆی دیوانەکەی پێشکەشی شەمسی تەبریزی کردووە. دیوانی شەمس یاخود دیوانی کەبیر بریتییە لە کۆکراوەی غەزەل و چوارینە و تەرجیعبەندەکانی مەولانا، بەپێی چاپی بەدیعوزەمان فروزانفەر، کە لەسەر بنەمای کۆنترین دەستنووسەکانە ئەم دیوانە نو سراوەتەوە، زیاد لە ٤٤٠٠٠ دێڕە.[٨] مەولانا ژمارەیەکی زۆری لە غەزەلەکانی بە وشەی بێدەنگ (خمش) کۆتاییی پێ ھێناوە کە بریتی بووە لە نازناوی خۆی. ھەندێکی تریشی بە ناوی حوسامەدین چەلەبی و سەڵاحەدین زەرکوب کۆتاییی پێ ھێناوە، بەڵام زۆرینەی غەزەلەکان بە ناوی شەمسی تەورێزی تەواو کردووە. دیوانی شەمس ھۆنراوەی تێدایە بە زمانەکانی فارسی و عەرەبی و کەمێکیش تورکی و یۆنانی

نوسراوەتەوە، زیاد لە ٤٤٠٠٠ دێڕە.[٩] مەولانا ژمارەیەکی زۆری لە غەزەلەکانی بە وشەی بێدەنگ (خمش) کۆتاییی پێ ھێناوە کە بریتی بووە لە نازناوی خۆی. ھەندێکی تریشی بە ناوی حوسامەدین چەلەبی و سەڵاحەدین زەرکوب کۆتاییی پێ ھێناوە، بەڵام زۆرینەی غەزەلەکان بە ناوی شەمسی تەورێزی تەواو کردووە. دیوانی شەمس ھۆنراوەی تێدایە بە زمانەکانی فارسی و عەرەبی و کەمێکیش تورکی و یۆنانی.

مەولانا لە غەزەلی ٤٢٧دا دەربارەی بۆ پێغەمبەری ئیسلام دەڵێت:

لە دڵ و گیاندا ماڵت کرد ئاخریھەردووکیت دێوانە کرد ئاخری
ھاتبوویت تا گڕ لە جیھان بەربدەیتنەڕۆشتی تا وات نەکرد ئاخری
ئەی کە لە عیشقت جیھان وێران بووەسەرت لەم وێرانەیەش دا ئاخری
من تۆم سەرقاڵ دەکرد ئەی دڵی ھەژاریادی ئەو ئەفسانەیەت کردەوە ئاخری
عیشقت بەبێ خود بردە ناو حەڕەمئەقڵیشت بێگانە کرد لێم ئاخری
ئەی پێغەمبەری خودا پایەی خۆڕاگری منتھەروەکو پایەی حەننانە لێکرد ئاخری
مۆمی جیھان بوو لوتفی [عەقڵی] چارەسازمۆمت وەک پەروانە لێکرد ئاخری

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ ماڵپەڕی مەولانا - مەولانا کێیە؟
  2. ^ Annemarie Schimmel, “The Mystery of Numbers”, Oxford University Press,1993. Pg 49: “A beautiful symbol of the duality that appears through creation was invented by the great Persian mystical poet Jalal al-Din Rumi, who compares God's creative word kun (written in Arabic KN) with a twisted rope of 2 threads (which in English twine, in German Zwirn¸ both words derived from the root “two”) ”.
  3. ^ Annemarie Schimmel, "I Am Wind, You Are Fire," p. 11. She refers to a 1989 article by the German scholar, Fritz Meier:Quote|Tajiks and Persian admirers still prefer to call Jalaluddin 'Balkhi' because his family lived in Balkh, current day in ئەفغانستان before migrating westward. However, their home was not in the actual city of Balkh, since the mid-eighth century a center of Muslim culture in (Greater) Khorasan (Iran and Central Asia). Rather, as the Swiss scholar Fritz Meier has shown, it was in the small town of Wakhsh north of the Oxus that Baha'uddin Walad, Jalaluddin's father, lived and worked as a jurist and preacher with mystical inclinations. Franklin Lewis, Rumi Past and Present, East and West: The Life, Teachings, and Poetry of Jalâl al-Din Rumi, 2000, pp. 47–49.
  4. ^ Maqsood Jafrī, "The gleam of wisdom", Sigma Press, 2003. p. 238: "Rumi has influenced a large number of writers while on the other hand he himself was under the great influence of Sanai and Attar.
  5. ^ Grousset, Rene, The Empire of the Steppes: A History of Central Asia, (Rutgers University Press, 2002), 157; "…the Seljuk court at Konya adopted Persian as its official language.".
  6. ^ Aḥmad of Niǧde's "al-Walad al-Shafīq" and the Seljuk Past, A. C. S. Peacock, Anatolian Studies, Vol. 54, (2004), 97; With the growth of Seljuk power in Rum, a more highly developed Muslim cultural life, based on the Persianate culture of the Great Seljuk court, was able to take root in Anatolia
  7. ^ Carter Vaughn Findley, “The Turks in World History”, Oxford University Press, Nov 11, 2004. p. 72: Meanwhile, amid the migratory swarm that Turkified Anatolia, the dispersion of learned men from the Persian-speaking east paradoxically made the Seljuks court at Konya a new center for Persian court culture, as exemplified by the great mystical poet Jelaleddin Rumi (1207–73).
  8. ^ Furuzanfar, Badi-uz-zaman. Kulliyat-e Shams, 8 vols. , Tehran: Amir Kabir Press, 1957–66. Critical edition of the collected odes, quatrains and other poems of Rumi with glossary and notes., بەدیعوزەمان فروزانفەر (1957–1966). کلیات شمس. تهران، امیر کبیر پریس.{{cite book}}: CS1 maint: multiple names: پێرستی نووسەران (link)
  9. ^ Furuzanfar, Badi-uz-zaman. Kulliyat-e Shams, 8 vols. , Tehran: Amir Kabir Press, 1957–66. Critical edition of the collected odes, quatrains and other poems of Rumi with glossary and notes., بەدیعوزەمان فروزانفەر (1957–1966). کلیات شمس. تهران، امیر کبیر پریس.{{cite book}}: CS1 maint: multiple names: پێرستی نووسەران (link)

سەرچاوەکان[دەستکاری]