بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وتووێژ:مەولانای ڕۆمی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گواستنەوە ناوی ئەم شاعیرە پایەبەرزە حەتمەن دەبوا لێدوانی لەسەر کرابا. لە ئێران (و ھەروەھا ڕۆژھەڵاتی کوردستان) کەس نییە ئەم شاعیرە نەناسێ بەڵام باوەڕ ناکەم ئەگەر لە یەک لە سەدیان پرسی ڕوومی کێیە وەڵامت دەنەوە. ئەمە ناوێک نییە کە خودی ئێرانیەکان لەسەر ئەم شاعیرەیان نابێ. ئەم شاعیرە ھەر بە ناوی مەولەوی ناسراوە. لەخۆوە نییە بە مەولەوی تاوەگۆزی وتراوە مەولەوی کورد؛ چون مەولەوی بەتەنیا ھەر بە جەلالەددین محەممەدی بەلخی وتراوە. سپاس.--چالاک وتووێژ١٨:٠٨، ١٥ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مامە چالاک چی لەفارس بکەین؟ ئێرە ویکیپیدیای کوردییە. ئەوەی دێتە ئێرە کوردن. کوردانیش کە پێیان دەوترێت مەولەوی تەنها یەک دانە دێتە مێشکیان: مەولەوی کورد. ئیدی چی بکەین فارس بە ڕوومی دەڵێ مەولەوی؟ من هەرگیز نەمبیستووە لەغەیری ڕوومی بەم پیاوە بڵێن لێرە. ئیدی فارس کەیفی خۆیەتی. --◂ برووسک وتووێژ▸ ‏١٨:١٠، ١٥ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە گیان خۆی فارس بووە چۆن گرنگ نییە؟! ئێمە ناڵێین ڕوومی، ئەمەش گرنگ نییە؟!--چالاک وتووێژ١٨:٢٣، ١٥ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە چالاک فارس بووە بەڵام فارس خۆی بەجۆرێکی تر بانگی دەکات و ئێمەش بەجۆرێکی تر. ئەوان بۆ کۆمەڵگای خۆیان بەو جۆرە پێیان خۆشە. باوێتیش گرنگە کاکە چالاک. بشنۆڕە ویکیپیدیاکانی تر، بەدەر لە ویکی فارسی هیچی تریان نەیاننوسیوە مەولەوی. لای ئێمە مەولەوی یانی مەولەوی شاعیری کورد. ئەی ئەو لێ تێک چوونە چی لێ بکەین؟ لای ئێوەش زۆر گرنگە کاکە چالاک، بەڵام من دەڵێم باوێتی لەهەموو لایەنەکان گرنگترە. --◂ برووسک وتووێژ▸ ‏١٨:٣٢، ١٥ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بە باوبوون بێ لای ئێمە مەولەوی ھەر بە ھی فارسی دەڵێن و بەوەی کورد ھەر دەڵێن مەلەوی کورد (ئەمەش پەیوەندی بە ڕەگەزپەرستی و کوردایەتی و فارسایەتی نییە؛ مەولەوی فارسان شەش سەدە زووتر بە دنیا ھاتووە) . بە بڕوای من پەڕەی مەولەوی دەبێ ببێتە پەڕەی ڕوونکردنەوە. بەڵام ئەوەی کە ناوی ئەم وتارە و وتاری مەولەوی کورد ببیێتە چی پێویست بە لێدوانی زیاترە. ھەر ئەوەندە بڵێم لای ئێمە ڕوومی باو نییە. داوا لە بەڕێزان Aza و Aminijian دەکەم ڕای خۆیان بنووسن. سپاس.--چالاک وتووێژ١٩:١٣، ١٥ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەی چی بەو هەموو ویکییەی تر دەڵێ مامە چالاک؟ ئەدی ئەوانیش نووسیویانە ڕوومی. پێم وایە وەک وتت لێدوانی زیاتر دەوێت. لای ئێمە بە پێچەوانەوەیە. ئەگەر مەسەلەکە ئەوەیە ڕوومی ٦ سەدە زووتر هاتۆتە دنیاوە، کە وابێ ئەو یاسایە لادەبەین کە دەڵێت باوێتی لەبەرچاو دەگیرێت. کێشەی ئێمە لەسەر ئەوە نییە ڕوومی مەولەوییە یان مەولەویی کوردی. ئەوە ڕاستییەکە و حاشاهەڵنەگرە کە ڕوومی پێی دەوترێت مەولەوی و ئەمەی ئێمە دوای ئەو دێت. بەڵام باس لەوە دەکەین ئەوەی کە فارس بە ڕوومی دەڵێت مەولەوی کەلتوور و فەرهەنگی فارسە و ئێمە پێویستمان نییە دوای بکەوین. --◂ برووسک وتووێژ▸ ‏٢٠:٢٠، ١٥ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
فارس بە ڕوومی دەڵێ مەولەوەی؟! نا کاکە گیان لە زمانی ئینگلیزیدا بە مەولەوی دەڵێن ڕوومی؛ جنابت بە پێچەوانە تێگەییشتووی. ئەم شاعیرە لە وڵاتی ئەمڕۆی ئەفغانستان بە دنیا ھاتووە، بە فارسی شیعری وتووە و لە تورکیای ئەمڕۆ کۆچی دوایی کردووە. گرنگە بزانین لەم زمانانەدا چییان پێ وتووە. لە ویکی ئینگلیزیدا ھاتووە:

He is widely known by the sobriquet Mawlānā/Molānā in Iran and Afghanistan, and popularly known as Mevlânâ in Turkey

ڕوومی ناوێکە لە ئینگلیزیدا لەسەریان ناوە و لە زمانەکانی تریش بڵاو بۆتەوە:

more popularly in the English-speaking world simply as Rumi

ناوی ئەم شاعیرە تەواو پەیوەندی بە چاندی و فەرھەنگی فارسەوە ھەیە نەک وڵاتانی ئەورووپی. ئەوەی جنابت دەڵێی دەبێ لە ڕووی ئینگلیزی ناوی ئەم شاعیرە ڕوومی بنێین وەکوو ئەوەیە یەکێک بڵێ من ناوی سەلاحەدین ئەیووبی دەگوێزمەوە بۆ سەلەدین چون لە ئینگلیزی و ھەموو زمانەکاندا Saladin ھاتووە!
بە ھەر حاڵ دەبێ لەسەر ناوی ئەم وتارە وا پێک بێین وەک فارسی دەڵێ نە سیخ بسووتێ نە کەباب؛ ھەم بۆ ناوی ئەم شاعیرە و ھەم بۆ ھی شاعیری کورد. سپاس.--چالاک وتووێژ٢١:٢٨، ١٥ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تێناگەم کاک چالاک ئەم دەلیلانەت بۆچی بۆهێناومەتەوە؟ وا قسە دەکەیت حاڵی نەبووبم. ئەو قسانەی نووسیوتە ئەوە پیشان نادات کە من هاوڕا نەبووبم لەگەڵت، من پێش ئەزیزت نووسیومە کە بەڵێ ڕاستە فارس پێی دەڵێت مەولەوی و کێشەمان نییە. هەموو ئەم مەسەلەیە ئەوەیە کە لای ئێمە لەباشوور کە دەڵێین مەولەوی ئیشارەتە بۆ مەولەوی کورد نەک ڕوومی. من دەڵێم ئەمەی کە ئێمە دەیکەین دووبارە شوێنکەوتنەوەی ڕێبازی فارسەکانە چوونکە ئێمەش بۆخۆمان مەولەوی ـمان هەیە. ئەو مەولەوییەی لای ئەوان باوە ڕوومییە و ئەوەی لای ئێمە باوە کەسێکی ترە. من پرسیارەکەم هەر ئەوەیە بۆ ئێمە دوای ئەوەی ئەوان بکەوین؟ چوونکە مەولەوییەکەی ئەوان کۆنترە؟ دەی سا لای ئێمە ئەو مەولەوییەی ئەوان کەس بەو ناوە نایناسێت. ئەگەر ئەوە بەتەنیا کێشەی ئێمە بوایە قەینا، بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە لێرە دەڵێیت مەولەوی خەڵک وا تێ دەگا باسی مەولەوی کورد دەکەیت. --◂ برووسک وتووێژ▸ ‏٢١:٣٨، ١٥ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من پێم وایە مەولەوی تەعبیر لە هەر دوو شاعیر دەکات. یەکیان مەولەوی کوردە ئەویتریان مەولەوی ڕوومییە . کەوابوو مەولەوی بەتەنیا ڕوونکردنەوەی دەوێ. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بەشێکی زۆری موخاتبانی ویکی کوردی دەگرێتەوە بە مەولانا جەلالەدینی ڕوومی ناڵێن ڕوومی و دەڵێن مەولەوی و بە مەولەوی کوردیش هەر دەڵێن مەولەوی، مەولەوی نازناوی هەردوو شاعیرە و بۆ جیا کردنەوەشیان لە وشەی کورد و فارس یان ڕوومی کەڵک وەردەگرن. پەڕەی ڕوونکردنەوە بۆ مەولەوی خوێنەری هەردوولا لەم هاوناوییە دەردێنێ.Aminijian (لێدوان) ‏٢١:١٤، ١٥ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر باشە، وا ئەوەیان چارەسەر بوو. ئەی بۆ ناوی ئەم وتارە؟ خۆ نانووسین مەولەوی فارس --◂ برووسک وتووێژ▸ ‏٢١:٢٢، ١٥ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من پێم باشە مەولەوی کورد و مەولەوی ڕوومی ببێتە پەڕەی سەرەکی و "مەولەوی"ش پەڕەی ڕوونکردنەوەی بۆ دابنرێ و "ڕوومی"ش ئیرجاع بدەینە سەر مەولەوی ڕوومی .Aminijian (لێدوان) ‏٢٢:٠٥، ١٥ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
داوای من کاک برووسک لەم وتووێژە گرنگانەدا ئەمەیە لانی کەم یەک دوو ڕۆژ ڕاوەستی ھەتا ھەموو بیروڕای خۆیان بنووسن و پەلە نەکەی. ڕەنگە کاک ئازا (کە بۆ ئەم وتووێژە داوەت کراوە) یان یەکی تر بێت و شتێک بنووسە ئێمە ھەموومان پێمان باش بێ و ئەو پەسند بکەین. یان دەنا شتێک کە ئێستا بە مێشکماندا نایا دوایی بە فکرمان بگا. دەبێ ھەموو شتێک بە جوانی تاوتوێ بکرێ. لە کۆنەوە وتوویانە ھەر کەس لەسەر سەبرانە لەسەر خێرانە. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ٢٣:٤٦، ١٥ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە چالاک بەسەر چاوان. بەڵام لەکوێدا پەلەم کردووە؟ مەبەستت پەڕەی ڕوونکردنەوەکەیە؟ ئەوە بەبێ ئەم وتووێژەش دەبوو درووستمان بکردایە. بەهەرحاڵ، ببورە گەر شتێکم لێ تێک دابن! --◂ برووسک وتووێژ▸ ‏٠٠:٠٢، ١٦ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نا ھەر وەک دەزانی لە ویکیپیدیادا ھیچ شنێک تێک ناچێ، تەنیا دووبارەکاریەکە ناخۆشە و کاتکوژە. سپاس.--چالاک وتووێژ٠٠:١٥، ١٦ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕوومی ناوێکە ئەورووپایییەکان لەسەر مەولانای ناوە، من خۆم بەم پیاوە ئەڵێم مەولانا و ھەموو کەسیش لە دەوروبەری مندا ئەڵێن مەولانا. بە کوردەکەش ئەڵێن مەولەویی کورد یا مەولەویی تاوەگۆزی.--Aza (لێدوان) ‏٠٥:٥٥، ١٦ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza، Aminijian، و Broosk: بۆ چارەسەر کردنی گرفتەکە جۆڕێک ھەم بۆ ڕۆژھەڵات و ھەم بۆ باشوور باش بێ پێتان چۆنە ئاوای لێ بکەین:

  • وشەی مەولەوی ناوی وتاری شاعیری کورد بێ بەڵام لە سەرەتای وتارەکەدا ئاماژە بەوە بکرێ ئەم وتارە لەسەر شاعیری کورد نووسراوە بۆ شاعیری فارسی سەیری فڵان وتار بکەن.
  • وتاری شاعیر فارس بکەین بە مەولەوی ڕوومی یان مەلانای ڕوومی. ھەم ئەوەی ڕۆژھەڵاتی تێدایە ھەم ھی باشوور. جا مەولەوی یا مەولانا ڕای دۆستان دەزانێ. کاک ئازا وتی مەولانا منیش لەگەڵ مەولانام. مەولانام پێ باشترە چون ئەگەر بڵێین مەولانا لەگەڵ ھی شاعیری کورد تێکەڵ ناکرێ. ناوی وتارەکەش سەرەتا ھەر مەولانای ڕوومی بوو.
  • پەڕەیەکیشمان دەبێ بە ناوی مەولەوی (ڕوونکردنەوە) ببێت و شتەکە ڕوون بکەینەوە. ڕەوانەکەری پەیویستیش دروست بکەین.

تکایە ڕای خۆتان بنووسن. سپاس.--چالاک وتووێژ١٤:٥٢، ١٦ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ و ئەوەی کە گووتت بەشێکیم ئەنجام دا دوێنێ. لەسەرەوەی وتارەکان نامەی ڕوونکردنەوەم نووسیوە. ئەوەی ماوە ئەوەیە ئەم وتارە بگوازینەوە بۆ مەولانای مەولەوی یان مەولانای ڕوومی یان هەر شتێک کە کۆکن لەسەری و پەڕەی مەولەوی بگوازننەوە بۆ مەولەوی (ڕوونکردنەوە) و پاشان مەولەوی کوردی بکرێت بە مەولەوی. سەرکەوتوو بن. --◂ برووسک وتووێژ▸ ‏١٥:٠٧، ١٦ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: لەگەڵ --- Aminijian (لێدوان) ‏١٥:٥٥، ١٦ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ پێشنیاری کردنی ناوی وتارەکەش بە (مەولانای ڕۆمی یان مەولەوی ڕۆمی) زۆر دروستە. Ku&Kurdistan (لێدوان) ‏١٩:٥٤، ١٦ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز Ku&Kurdistan ئاماژەی بە خاڵێکی باش کرد کە دەمەویست باسی بکەم. ڕۆمی دروستە نەک ڕوومی. ڕوومی ئینگلیزیە و بە کوردی ھەر وتوویانە ڕۆمی. بۆ زانیاری زیاتر سەیری وتووێژ:ڕۆم بکەن. منیش وەک Ku&Kurdistan لەگەڵ ڕۆمیم. سپاس.--چالاک وتووێژ٢٢:٥٣، ١٦ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ ڕۆمی؟ فارس چی دەبێژن؟ ڕوومی یان ڕۆمی؟ --◂ برووسک وتووێژ▸ ‏١٤:٢٠، ١٧ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چون لە کوردیدا بەو شتەی فارس دەڵێ ڕووم لە کۆنەوە وتوویانە ڕۆم.--چالاک وتووێژ١٤:٥٤، ١٧ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوە مانای وایە دەبێت بە ڕوومی ـیش بڵێین ڕۆمی؟ --◂ برووسک وتووێژ▸ ‏١٥:١٦، ١٧ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
جوان حاڵی نەبووم. دەڵێن ڕوومی (بە فارسی) چون لە لە ڕۆم بووە. ڕووم و ڕۆم خۆ جیاواز نین. بە فارسی دەڵێن ڕوومی، بە کوردی ڕۆمی.--چالاک وتووێژ١٦:١٨، ١٧ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کەواتە تەواوە. من لەگەڵ مەولانای ڕۆمی ـیم. ئەمەش با ڕەوانەکەر بێ. --◂ برووسک وتووێژ▸ ‏١٧:١٤، ١٧ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 کرا. سپاس.--چالاک وتووێژ٢١:٤٢، ١٨ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیم کرد لەسەر مەولانای ڕۆمی. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستتە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە)٢٢:٥٤، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]