شەمسی تەورێزی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە شەمسی تەبرێزیەوە ڕەوانە کراوە)
شەمس تەبرێزی

لەدایکبوون١١٨٥
مەرگ١٢٤٨
شوێنی حەوانەوەخۆی، ئێران

شەمسی تەورێزی ناوی تەواوی شەمسەددین محمد کوڕی ملک دادی تەورێزی لەدایکبووی (١١٨٥ز لە تەبرێز) وەفاتی (١٢٤٨ ز لە خۆی)، (٥٨٢-٦٤٥ ک) شەمس عارف و شاعیر و سۆفییەکی - سونی گەورەی موسڵمانە، بەئەسڵ بەخەڵکی تەبرێز دادەنرێت. ھەندێک کەس شەمس بە مامۆستای ڕۆحی مەولانای ڕۆمی دادەنێن بەڵام خۆی ئەوە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت ھەم ئەو مامۆستای من بوو ھەمیش من مامۆستای ئەو.

بەو پێیەی شەمسی تەورێزی دەروێشێکی گەریدە بووە، سەفەری زۆرێک لە شارانی کردووە و سەردانی کردوون وەکوو حەلەب و بەغدا و قۆنیە و دیمەشق و زۆرانی تر..

شەمس و مەولانا جەلالەددینی ڕۆمی چل ڕۆژی ڕەبەق لە شاری قۆنیەدا و لە مزگەوت و سوختەخانە و ماڵی مەولانادا ئیعتیکافیان کرد، دواتر شەمس لە قۆنیە خۆی بزر دەکات و دەڕوات بۆ دیمەشق و لە مەولانا جیا دەبێتەوە، دواتریش ھەمدیسان دەگەڕێتەوە.
لەسەر شوێنی وەفاتی و چۆنیەتی وەفاتی ڕای زۆر و باسی زۆر ھەیە لە ڕایە سەرەکیەکان بەشێکیان دەڵێن لە قۆنیە کوژراوە و بەشێکیان دەڵێن لە شاری خۆی لە ئێران مردووە لە ساڵی ٦٤٥ کـ، یانیش ساڵی ٦٤٤ ک. گلکۆیەکی ھەیە لەشاری خۆی، و ناوی گلکۆکەشی چۆتە ناو بەشی شارستانیەتی جیھانی لە یوونێسکۆ.

ژیانی[دەستکاری]

شەمسی تەورێزی دەروێشێکی گەڕیدە بووە، ئەو خەونێکی سەیری بینیوە لە تەمەنی دە ساڵیدا ئەویش دەچێت بۆ باوکی دەگێرێتەوە بەڵام ئەو بڕوا بە کوڕەکەی ناکات بۆیە ئەویش ماڵ جێدێڵێ و گەڕیدەیی ھەڵدەبژێرێت دەگوترێت کە شەمسی تەبرێزی ھیچ کات زیاتر لە شەوێک لە ھیچ جێگایەک نەماوەتەوە لە کاتی دەروێشایەتی خۆیدا. شەمس پارەی بە تەفسیری خەون و خوێندنەوەی دەست وەدەست دێنا، و بەم جۆرە بەشێکی ژیانی بەسەر برد.

شەمس بەیەکگەیشت لەگەڵ پیاوێک بەناوی مەولانا جەلالەددینی ڕۆمی لە ساڵی ١٢٤٤ز، ئەم بەیەکگەیشتنە ڕێڕەوی ژیانی ھەردووکیانی گۆڕی لەوەی کە مەولانای لە زانایەکی ئایینی ئاسایی کرد بە شاعیر و کەسێکی نقومبووی نێو تەسەوف و عاتیفە و بابگبێژێک بۆ عەشق و خۆشەویستی خودا. بۆیە ڕۆیشتنی شەمس و جیابوونەوەی لە مەولانا دوای ٣ ساڵ کاریگەرێکی گەورەی کردە سەری و ئەو جیابوونەوەی بەکارەساتێکی دڵتەزێن وەسف دەکرد.

وەفاتی[دەستکاری]

گلکۆی ش‏‏‏ە‏‏‏مسی ت‏‏‏ە‏‏‏ورێزی ل‏‏‏ە‏‏‏ خۆی - پێشبینیکراو

بەپێی سەرچاوەکان شەمس لە بارودۆخێکی سەیر و تەمومژاوی و نادیاردا بزر بوو. وەکوو پێشتر باسکرا ھەندێک دەڵێن کە لەسەر دەستی قوتابیانی مەولانادا کوژراوە ئەویش بەھۆکاری ئیرەیی پێبردن بە پەیوەندی شەمس و مامۆستاکەیان و ھەر لە قۆنیە نێژراوە ھەندێکیش دەڵێن کە شەمسی تەبرێزی قۆنیەیی بەجێھێشت و لە شاری خۆی وەفاتی کردووە و ھەر لەوێ نێژراوە و گلکۆشی لەوێیە.

مەقالات[دەستکاری]

مەقالاتی شەمس کۆکراوەی وتە و ئامۆژگاری و بۆچووکەنای شەمسە. لە ڕواڵەتی پچڕاو و ناڕێکوپێکیی گوفتارەکانەوە دیارە کتێبەکە نووسراوی خودی شەمس نییە، بەڵکو تاداشتگەلێکی ڕۆژانە بووە کە موریدەکانی مەولانا نووسیویانەتەوە.[١] بە گوتەی فروزانفەر "لە مەسنەویی مەولانادا زۆرێک لەو گوفتارانە دووبارە بوونەتەوە کە لە مەقالاتدا هەن."[٢] شەمس خۆی دەربارەی نووسین گوتویەتی، "من عادەتی نووسینم نییە، لەبەرئەوەی گوفتارەکانم نانووسمەوە لە مندا دەمێننەوە و هەر ساتێک ڕوویەکی نوێم دەدەنێ."[٣] مەقالات پڕە لە بۆچوونەکانی شەمس دەربارەی بابەتە جیاوازەکان و سۆفییەکانی تر. ئەو باسی ئەبوحامد غەزالی و ئەحمەد غەزالی و ئیبن عەرەبی و مەنسووری حەلاج و بایەزیدی بەستامی و مەولانای ڕۆمی و زۆر کەسی دیش دەکات.

ئیبن عەرەبی لە ڕوانگەی شەمسەوە[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ بدیع‌الزمان فروزانفر، زندگانی مولانا جلال‌الدین محمد بلخی، ص ۸۹. ژیانی مەولانا لە نووسینی فروزانفەر. pp. ٨٩.
  2. ^ بەدیعوزەمان, فروزانفر. سەرچاوەی پێشوو. pp. ٩٠.
  3. ^ مقالات شمس، پیشگفتار مصحح، ص ۱۸. مەقالاتی شەمس. pp. ١٨.
  1. کتێبی چل رێساکەی عەشق / ئەلیف شەفەق / وەرگێڕ: جەلیل کاکەوەیس
  2. کتێبی مەولانا.. تۆزی بەرپێی خۆشەویست / نووسینی: د. زانا ئەحمەد
  3. RUMI and his sufi path of love.
  4. نامیلکەی :- "کەسایەتیە مەزنەکانی نێو دونیای تەصەوف"لە نوسینی:-یاد نورسی