کۆمەڵکوژیی شەنگال

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆمەڵکوژیی شەنگال
بەشێکە لەشەڕی عێراق (٢٠١٤–٢٠١٧)، کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان لەلایەن داعش
وڵاتعێراق
جێشنگال
پۆتانی شوێن٣٦°٢٢′٠″N ٤١°٤٣′١٩″E
کاتی ڕوودان٣١ی تەممووزی ٢٠١٤
تاوانباردەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام
Map

کۆمەڵکوژیی شەنگال کۆمەڵکوژییەکە لە مانگی ئابدا لەلایەن داعش دژی کەمینەی ئێزیدی لە عێراق لە پارێزگای نەینەوا لە شاری شەنگال و دەوروبەری ئەنجامدرا، ھەندێک خەمڵاندن بۆ قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکە گەیشتە نزیکەی ٢٠٠٠–٥٠٠٠ کەس، ڕێکخراوەکە بەم کۆمەڵکوژییە ڕازی نەبوو، بۆیە کچانی ئێزیدی وەک کۆیلە لە بازاڕەکانی مووسڵ و ڕەققە و ناوچەکانی دیکە کە لەلایەن ڕێکخراوەکەوە کۆنتڕۆڵکرابوون فرۆشران. ئەم کۆمەڵکوژییە لەدوای کشانەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە بوو لە شارەکانی شەنگال و دەوروبەری لەگەڵ فراوانبوونی ڕێکخراوەکە بۆ ناو ھەرێمی کوردستان، دواتر دانیشتووانی شارەکە ھەڵھاتن بۆ چیای شەنگال بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن، چەند ھەفتەیەک لەوێ مانەوە، و زۆرێکیان بەھۆی برسێتی و نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا تا ھێزەکانی یەپەگە و پەکەکە و پێشمەرگە بە پاڵپشتی نێونەتەوەیی ھاوپەیمانی نێونەتەوەیی باقی ئێزیدییەکانیان لەسەر چیای شەنگال ڕزگار کرد و گواستیانەوە بۆ ناوچە ئارامەکان. بە وتەی نووری عەبدولڕەحمان، بەرپرسی بەشی ھەماھەنگی و بەدواداچوون لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕێکخراوەکە ویستوویەتی گۆڕانکاری لە دیمۆگرافیای ناوچەکەدا بکات و زۆربەی کوردەکان لە ناوچە ستراتیژییەکان دوور بخاتەوە و عەرەبە گوێڕایەڵەکانی داعش بھێنرێت.[١][٢][٣][٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]