وتووێژ:چەوساندنەوەی ئێزیدییەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو @Keenîî، سوپاس بۆ تێڕوانینەکانت لەسەر وتارەکان. لێرە لە ناوی وتارەکە وشەی کوردەکانت لابردوە، بێگومان ھەموومان دەزانین ئێزیدییەکان کوردن و بنەچەیان کوردییە، بەڵام بەداخەوە ناوەڕۆکی وتارەکە زۆرداری کوردەکانی تر بەرامبەر ئێزیدییەکان باس دەکات، واتا گەر بە کورد بانگ نەکرێن ئەوکات وەک شەڕی نێوان دوو نەتەوەی جیاواز دەبیندرێت، پێم باشە لێرە کوردەکانی لە پاڵ بێت تا بزانرێت ئەمانە تەواو کوردن، ئەگەر چی لە ڕابردووشدا کورد، ئێزیدییە کوردەکانی کوشتبێت. سپاس زەمەنCefayî (لێدوان) ‏٢٢:٥٥، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Zamand Karim سڵاو لە ئێوەش بەڕێزم. ببوورن کە بێ گفتوگۆ وتارەکەم گواستەوە لە ڕاستیدا شتەکە بۆم زۆر ڕوون بوو چون خۆشتان سەرەتای وتارەکە هەر نووسیوتانە چەوساندنەوەی ئێزیدییەکان. بەڕای من چەوساندنەوەی ئێزدییە کوردەکان ئەو ئامانجە ناپێکێت وا ئێوە وتتان کە یانی کورد ئەوانی چەوساندووەتەوە؛ ئینجا نێوی دوو وتارەکە بە زمانەکانی دیکەش باسی کوردبوونیانی نەکردووە. چون باسەکە هەستیارە دەبێ گرینگییەکی زیاتری پێ بدەین. با بزانین ڕای دۆستانی تر کە ئەم وتووێژە دەبینن چییە. سپاس Keenîî (لێدوان) ‏٢٣:١٥، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی چەوساندنەوەی ئێزیدییەکانم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٣:٣٢، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]