شکانەوەی ڕووناکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاو لەنێو گڵاسێکدا کەتوشی شکانەوە بووە.

شکانەوەی ڕووناکی (ئینگلیزی: Light Refrection) گۆڕانی ئاراستەی بەرەی شەپۆلە کاتێک بەلاری لەناوەندێکەوە دەچێتە ناوەندێکی تری چڕی جیاواز بەھۆی گۆڕانی خێراییەوە. بەڵام کاتێک لاری لە گۆشەی لێدان (۰) بێت ئەوا شکانەوە ڕونادات.

وێنەیەک لە پردی دەروازەی زێڕینەوە کەلەنێو چەند دڵۆپە ئاوێکدا توشی شکانەوە بووە.

شکانەوە و گۆڕان لە خێرایی[دەستکاری]

"شکانەوەو گۆڕان لەخێرایی ڕوناکیدا" شوشە و ئاو و ھەوا نمونەن لەسەر ناوەندە ڕونەکان کاڕوناکی دەتوانێ پێیاندا تێبپەڕێت، خێرایی ڕووناکی لەناوەندێکەوە کەمترە لەخێرایی ڕووناکی لەھەوادا. ھەروەھا خێرایی ڕوناکی لەشوشەدا کەمترە لەخێرایی ڕوناکی لەئاودا. لەکاتی تێپەڕبوونی ڕووناکی لەناوەندێکەوە بۆ ناوەندێکی تر کەخێرایی تێیدا کەمترە وەک باری تێپەڕبوونی ڕووناکی لە ڕوناکی لەھەواوە بۆ شوشە تیشکەکە لادەدات و نزیک دەبێتەوە لەناوەڕاستی ھێڵ کەبە (ئەستونە کێشراو ناسراوە) دەبێت.