بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پەیوەندی ئیسرائیل–لوبنان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و لوبنان ھەیە لە ڕووی ئابووری یان دیپلۆماسییەوە، بەڵام لوبنان یەکەم وڵاتی عەرەبی بوو کە ئاماژەی بە خواستی خۆی کرد بۆ واژووکردنی پەیماننامەی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٤٩. لوبنان ژمارەیەک پەنابەری فەلەستینی وەرگرت کە لە کاتی شەڕی فەلەستین لە ساڵانی ١٩٤٧-٤٨ و جەنگی ١٩٤٨ ئاوارە بوون، ئەمەش بەھۆی سنوورە درێژخایەنەکانی لەگەڵ باکووری فەلەستینی مێژوویی و پەیوەندییە نزیکەکانی نێوان دانیشتوانی جەلیل و باشووری لوبنان و کەناراوەکانی فەلەستینی مێژوویی و لوبنان. لوبنان بەشداری شەڕەکانی ١٩٦٧ و ١٩٧٣ی نەکرد و تا سەرەتای حەفتاکان سنووری لوبنان لەگەڵ ئیسرائیل بێدەنگترین بوو لە نێوان وڵاتانی دیکەی عەرەبی دراوسێدا.

لوبنان گۆڕەپانێکی بۆ ئۆپەراسیۆن و دژە ئۆپەراسیۆنەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکان پێکھێنا لە ساڵی ١٩٧٨ دا ئیسرائیل ھەڵمەتێکی سەربازی دژی باشووری لوبنان دەستپێکرد کە بە ئۆپەراسیۆنی لیتانی ناسراوە، لەو ماوەیەدا خاکی لوبنانی تا ڕووباری لیتانی داگیرکرد لە نێوان ١١٠٠ بۆ دوو ھەزار چەکداری فەلەستینی و ھاووڵاتی لوبنانی و ئاوارەبوونی ١٠٠ بۆ ٢٥٠ ھەزار ھاووڵاتی لوبنانی لە ماڵ و گوندەکانیان. ئیسرائیل سەرکەوتوو بوو لە گەیشتن بە ئامانجەکانی لەم ھەڵمەتە سەربازییەدا ھێزەکانی ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین کشایەوە بۆ باکووری ڕووباری لیتانی و بەھۆی سکاڵاکانی حکوومەتی لوبنان یوونیفیل لە باشووری لوبنان دامەزرا، و ئیسرائیل لە بەشێکی لە خاکی لوبنان کشایەوە. لە ساڵی ١٩٨٢ ئیسرائیل ھێرشی کردە سەر لوبنان و بەیرووتی گەمارۆدا و بە کردەوە کۆتایی بە بوونی چەکداری ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین لە لوبنان ھێنا. دوای کشانەوەی چەکدارەکان لە لوبنان، سوپای ئیسرائیل ئاسانکاری بۆ جێبەجێکردنی کۆمەڵکوژی سەبرا و شاتیلە لە دژی فەلەستینیەکانی کەمپەکان لەسەر دەستی گرووپە لوبنانییەکان کە لەلایەن حیزبی کەتیبەکانی لوبنان و[١] سوپای باشووری لوبنان [٢] و سوپای ئیسرائیل نوێنەرایەتی دەکران. [٣]

ئیسرائیل کۆنترۆڵی باشووری لوبنان و میلیشیا ھاوپەیمانەکانی کە بە سوپای باشووری لوبنان ناسراوە، تا کشانەوەی تاکلایەنە لە ساڵی ٢٠٠٠دا پاراست.

دوای واژووکردنی ڕێککەوتنی سنووردارکردنی سنوورەکانی نێوان لوبنان و ئیسرائیل لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، یایر لاپید ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕای گەیاند، لوبنان دان بە ئیسرائیلدا ناوە، ھاوکات میشل عەون، سەرۆکی لوبنان ئەو بانگەشەیەی ڕەتکردەوە و ڕای گەیاند، «ڕێککەوتنەکە بەرز نابێتەوە بۆ ئاستی دان پێدانان».[٤] [٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ الحياة الجديدة. «الذكرى التاسعة والعشرون لمذبحة صبرا وشاتيلا». لە ڕەسەنەکە لە 15 يناير 2014 ئەرشیڤ کراوە. لە 14 يناير 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |archive-date= (یارمەتی)
  2. ^ العربية نت (21 مايو 2010). «قدامى "جيش لبنان الجنوبي" يشعرون بـ"الخديعة" في إسرائيل». لە ڕەسەنەکە لە 2 أكتوبر 2018 ئەرشیڤ کراوە. لە 14 يناير 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  3. ^ القدس دوت كوم (16 سبتمبر 2013). «اليوم الذكرى الـ31 لمجزرة صبرا وشاتيلا». لە ڕەسەنەکە لە 16 يناير 2014 ئەرشیڤ کراوە. لە 14 يناير 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  4. ^ سكاي نيوز عربية (بە عەرەبی) https://web.archive.org/web/20221109223202/https://www.skynewsarabia.com/middle-east/1566288-%D9%84%D8%A8%D9%8A%D8%AF-%D9%84%D8%A8%D9%86%D8%A7%D9%86-%D8%A7%D8%B9%D8%AA%D8%B1%D9%81-%D8%A8%D8%A7%D9%95%D8%B3%D8%B1%D8%A7%D9%8A%D9%94%D9%8A%D9%84-%D8%A7%D9%84%D8%A7%D8%AA%D9%81%D8%A7%D9%82-%D8%A7%D9%84%D8%A8%D8%AD%D8%B1%D9%8A. لە ڕەسەنەکە لە 2022-11-09 ئەرشیڤ کراوە. لە 2022-11-9 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  5. ^ CNN Arabic (بە عەرەبی). 2022-10-27 https://web.archive.org/web/20230206165742/https://arabic.cnn.com/middle-east/article/2022/10/27/israel-and-lebanon-finalize-mediterranean-border-agreement. لە ڕەسەنەکە لە 2023-02-06 ئەرشیڤ کراوە. لە 2022-11-09 ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)