ھێزی کاتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان
ھێزی کاتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان | |
---|---|
بە ئینگلیزی: United Nations Interim Force In Lebanon | |
![]() | |
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٨ |
کورتەناو | UNIFIL |
پۆستی سەرۆکی ئەم ڕێکخراوە | سەرۆکی ھێزی کاتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان |
بەڕێوەبەر | ستیفانۆ دێل کۆل |
وڵات | لوبنان |
پۆتانی شوێن | ٣٣°٧′١٢″N ٣٥°٨′٣″E |
دەسەڵاتی دادوەری دەگرێتەوە | لوبنان |
بەشێکە لە کۆمپانیای | بەڕێوەبردنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی ئاشتیپارێزی |
شوێنی بارەگاکان | ناقوورە |
وێبگە | http://unifil.unmissions.org/ |
![]() | |
ھێزی کاتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان (بە ئینگلیزی: United Nations Interim Force in Lebanon) یان ئەوەی بە ھێزەکانی یونیفیل ناسراوە) ھێزە نێونەتەوەیییە فرەنەتەوەییەکانن کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانن بۆ پاراستنی ئاشتی لە باشووری لوبنان. لە ١٩ی ئازاری ١٩٧٨ بە بڕیارنامەی ٤٢٥ و ٤٢٦ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و چەند بڕیارێکی دیکە لە دوای شەڕی ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠٠٦ بۆ سەر لوبنان[١] [٢] بۆ پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای لوبنان و پشتڕاستکردنەوەی کشانەوەی ئیسرائیل لە لوبنان، و دڵنیابوون لەوەی کە حکوومەتی لوبنان دەسەڵاتی کاریگەرانەی خۆی لە ناوچەکەدا بەدەست دەھێنێتەوە.[٣]
بەھۆی لەشکرکێشی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان لە ساڵی ١٩٨٢ و کشانەوەی ئیسرائیل لە لوبنان لە ساڵی ٢٠٠٠، ناچار بوو دەستکاری ئەو بریکارە بکرێت. دوای شەڕی لوبنان لە ساڵی ٢٠٠٦، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان یونیفیلی بەھێزتر کرد و ئەرکی زیاتری بۆ زیاد کرد، وەک ھاوکاریکردنی ئاوارەکان.
ساڵانە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە ئەرکی یونیفیل نوێ دەکرێتەوە؛ لەم دواییانەدا لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٤ بە پەسەندکردنی بڕیارنامەی ٢٧٤٩ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان درێژکرایەوە. ئەو ھێزە لە ١٠ ھەزار سەربازی ئاشتیپارێز لە ٤٦ وڵات پێکھاتووە و ئەرکی ھاوکاریکردنی سوپای لوبنانیان پێسپێردراوە. پارەدارکردنی ساڵانە لەلایەن ئەنجومەنی گشتیەوە پەسەند دەکرێت. بودجەکەی بۆ ماوەی مانگی تەممووزی ٢٠١٨ تا حوزەیرانی ٢٠١٩ ٤٧٤ ملیۆن دۆلار بووە[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ https://web.archive.org/web/20180708071549/http://www.naharnet.com/. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ الجمعية العامة للأمم المتحدة. ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧ https://web.archive.org/web/20171229160250/http://undocs.org/en/a/c.5/71/24. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ ئ ا الجمعية العامة للأمم المتحدة. ٥ی تەممووزی ٢٠١٨ http://undocs.org/en/A/C.5/72/25. لە ٢١ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)