بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سوپای باشووری لوبنان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سوپای باشووری لوبنان
جيش لبنان الجنوبي
پەڕگە:Flag of the South Lebanon Army.png
ئاڵای سوپای باشووری لوبنان
Active١٩٧٦–٢٠٠٠
وڵاتلوبنان
دڵسۆزی ئیسرائیل
جۆرنیمچە سەربازی
ڕۆڵئاسایشی ناوخۆ، دژە یاخیبوون
قەبارە~٢.٥٠٠ (زیاتر لە )
بنکەمەرجیعون
شەڕەکانLebanese Civil War, South Lebanon conflict (1985–2000)
فەرماندەکان
Notable
commanders
ئەنتۆنی لەحەد, سەعەد حەداد

سوپای باشووری لوبنان یان سوپای لەحەد میلیشیایەکە بە پشتیوانی ئیسرائیل لە دانیشتوانی گوندەکانی باشوور و یەکە ناڕازی و جیابووەکانی سوپای لوبنان پێکھاتووە. ئەم میلیشیایە لە ساڵی ١٩٧٦ لەلایەن ئەندامانی سوپای لوبنان لە شاری مەرجیعون دامەزراوە. زۆربەی ئەندامەکانی مەسیحی لوبنانی و ژمارەیەکی کەمی موسڵمان بوون، کە کێشەیان لەگەڵ لایەنەکانی بەرخۆدانی فەلەستین ھەبوو کە لەو کاتەدا باشووری لوبنانیان کۆنترۆڵ کردبوو. دوای لەشکرکێشی ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٧٨ کە بە ئۆپەراسیۆنی لیتانی ناسرابوو، ناوچەی کۆنترۆڵکردنی ئەم پێکھاتە لە بریکارەکانی ئیسرائیل فراوانتر بوو بەھۆی کۆنترۆڵی مەیدانی سوپای ئیسرائیل. ئەم میلیشیایە شەڕی لەگەڵ دووژمنانی ئیسرائیل کرد، ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین، بەرخۆدانی لوبنان (بزووتنەوەی ئەمەل، حیزبی شیووعیی لوبنان، و بزووتنەوەی موورابیتوون)، و دوای ساڵی ١٩٨٢، دووژمنی نوێ ، حیزبوڵڵا.

یەکەم فەرماندەی سوپای باشووری لوبنان ڕائید سەعد حەداد بوو، دوای ئەوەی حەداد لە ساڵی ١٩٨٤ بەھۆی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد، ئەنتۆنی لەحەد شوێنی گرتەوە. ژمارەی ئەندامانی ئەم میلیشیایە گەیشتە شەش ھەزار سەرباز.

لە لێپرسینەوەیەکی زارەکیدا لە کینێسێتی ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٨٥ لە وەزیری بەرگریی ئیسرائیلی ئەوکاتەی ئیسحاق ڕابین ڕوونیکردەوە کە حکوومەتی ئیسرائیل لە یارمەتیدەرانی سوپای باشووری لوبناندایە، ھەروەھا ڕوونیکردەوە کە سەربازانی ئیسرائیل ڕاھاتوون لەسەر سەرکەوتنی ئۆتۆمبێلەکانی سوپای باشووری لوبنان.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «ג€36. ׳"׳¢׳¡׳§׳× ׳©׳›׳™׳¨׳™ ׳—׳¨׳' ׳'׳¦׳""׳». knesset.gov.il. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «جيش لبنان الجنوبي»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤.