پێکەنینی گەدا
ڕواڵەت
| نووسەر | حەسەن قزڵجی |
|---|---|
| وڵات | کوردستان |
| زمان | کوردیی ناوەندی |
| بابەت | چیرۆک |
| چەشن | ڕیالیزمی کۆمەڵایەتی |
پێکەنینی گەدا یەکەمین کۆمەڵەچیرۆکی کوردیی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە[١]؛ لە نووسینی حەسەن قزڵجی، کە چاردە کورتەچیڕۆکی لەخۆ گرتووە و بۆ یەکەم جار ساڵی ١٩٧٢ لە بەغدا چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
ناوەرۆک
[دەستکاری]پێکەنینی گەدا ڕەنگدانەوەی زوڵم و زۆریی ناو کۆمەڵگای ئەو سەردەمەیە کە لەلایەن ئاغا و دەرەبەگ و دارەدەست و جاش و پیاوی دەوڵەت لە خەڵکی چەوساوە کراوە؛ کەسایەتی و چیرۆکەکان نامۆ نین و لەناو کوردستاندا بەدی کراون و بەدی دەکرێن.[٢] ھێمن موکریانی لە پێشەکیی کتێبەکەدا نووسیویەتی: «بخوێننەوە تا پتر شاییتان بە زمانەکەتان بێت؛ تا نەخوێننەوە نازانن قەڵەمی سێحراوی مامۆستا قزڵجی چ شوێنەوارێکی بە نرخ و بێوێنەی خوڵقاندووە».[٣]
چیرۆکەکان
[دەستکاری]- پێکەنینی گەدا
- عادەتی بازاڕ
- بیھێنە، ئەمما ناوی مەبە
- تاج و تەختی کوێخا ھۆمەر
- ئاغا وەجاخی ڕۆشنە
- خەمڵی پەمۆ
- سەرفیترە
- کەشکۆڵی جادوویی
- شەھیدی زوڵمە، کفن و شۆردنی ناوێ
- نووشتەکەی ئامینە خان
- ھێلکەی ھادی خانی
- قورئان خوێندن لەجیاتی پارەی بەرتیل
- نە دیداری حاجی، نە خەوی مزگەوت
- چای دیواخان
چاپەکان
[دەستکاری]وەرگێڕانەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «ڕەوت و قۆناغەکانی چیرۆکی کوردی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان». کولتور مەگەزین.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ «حەسەن قزڵجی؛ خۆری ھەرمانی ئەدەب و نموونەی کەسایەتیی شۆڕشگێڕ». ناوەندی نووچە و شرۆڤەی ڕۆژ (بە کوردی). لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی ئابی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ پێکەنینی گەدا، چاپەمەنیی خانی، ٢٠٢٠
- ↑ «کانوونی نووسەرانی کوردستان: کۆبەرھەمی حەسەن قزڵجی لە ھەولێر چاپ و بڵاو کرایەوە». کانوونی نووسەرانی کوردستان.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)