بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تۆیۆتا کۆرۆلا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جۆرێکی نوێی مۆدێلی تۆیۆتا کۆرۆلا

تۆیۆتا کۆرۆلا (بە ژاپۆنی: トヨタ・カローラ) ناوی زنجیرەیەک ئۆتۆمبێلی کۆمپاکتە کە لە ساڵی ١٩٦٦ لەلایەن کۆمپانیای تۆیۆتا ناسێندرا و تا ئێستاش بەرھەم دەھێنرێت. تا ساڵی ٢٠٢١ زیاتر لە ٥٠ ملیۆن کۆرۆلا بە مۆدێلی جیاواز فرۆشراون و تا ئێستاش فرۆشتنی ئەم ئۆتۆمبێلە بەردەوامە.[١]

بەناوبانگبوون و قبوڵکردنی ئەم ئۆتۆمبێلە بەجۆرێکە کە بۆ نموونە لە ئەفغانستان کۆرۆلا بووەتە ناوێکی باو، و وشەی کۆرۆلا بۆ ھەموو ئۆتۆمبێلە کۆمپاکت و قەمەرەکان بەکاردێت، بەبێ گوێدانە بەرھەمھێنەرەکەی. تۆیۆتا کۆرۆلا زۆرترین فرۆشی ئۆتۆمبێلە لە جیھاندا.[٢][٣] تا ساڵی ٢٠٢١ زیاتر لە ٥٠ ملیۆن ئۆتۆمبێل فرۆشراون.

ئۆتۆمبێلی کۆرۆلا لە ساڵی ١٩٦٦ ناسێندرا، تا ساڵی ١٩٧٤ زۆرترین فرۆشی ئۆتۆمبێل بوو لە سەرانسەری جیھاندا و لەو کاتەوە یەکێکە لە پڕفرۆشترین ئۆتۆمبێلەکانی جیھان. لە ساڵی ١٩٩٧ ئۆتۆمبێلی کۆرۆلا بووە پڕفرۆشترین تابلۆی ناو لە جیھاندا و پێش ڤۆڵکسواگن بیتڵی کەوت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Toyota Marks 50-Millionth Corolla Sold» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). Toyota USA Newsroom. ٢٦ی ئابی ٢٠٢١.
  2. ^ The Top 5 Best Selling Cars of All Time top5ofanything
  3. ^ «Newest Toyota Corolla's Quiet Evolution; Toyota Sticks with Tradition in Updating World's Best-Selling Car» (بە ئینگلیزی). ١٣ی ئازاری ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.