پێپسی مان (یاریی ڤیدیۆیی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بیبسی مان
پەرەپێدەرKID
بڵاوکەرەوەKID
بەرھەمھێنەرھیسایۆشی ئیشیکاوا[١]
شێوەساز
  • نۆباکی ئمیدا[١]
  • نۆزۆمی تاکیچی[١]
  • کایسوکی ئیتۆو[١]
بەرنامەساز
ھوونەرمەندکۆتارۆ ئۆشیکۆشی
سەکۆپلەی ستەیشن
بڵاوبوونەوە
  • ٤ی ئازاری ١٩٩٩
چەشنئاکشن
شێوازیاریزان-تاک

بیبسی مان یان پیاوی بیبسی (بە ئینگلیزی: Pepsiman)یارییەکی ڤیدیۆییی ژاپۆنییە. لە پلەی ستەیشن کاردەکات، لە ساڵی ١٩٩٩ دەرھێندراوە. بۆ کۆمپانیای خواردنەوەی غازی بیبسی خستیانە بازارەوە، بەرنامەکەی لەلایەن کۆمپانیای (KID) ژاپۆنی داندرابوو، سەرەتا لە سیگا لە ژاپۆن نیشاندرا، دواتر بۆ زمانی ئینگلیزی، ئیسپانی، مسڕی وەرگێڕدرا، بیبسی مان سەرەتا وەک کارەکتەرێکی (یاری شەڕکڕدنی مار) ھەڵبژێردا.

یارییەکە لەگەڵ بوودجەیەکی کەم دروست کرا، دواتر بڕیاریاندا، کە یارییەکە بکەنە نێوان قۆناغ، و پیاوێک نیشانبدات کە بیبسی بخواتەوە. ھەروەھا سەرەتا یارییەکە بەشێوەی 3D منداڵانە بوو، نووسەری یارییەکە «کۆتارۆ ئۆشیکۆشی» بوو، کە شارەزای لە دروستکردنی مۆدێلەکانی 3D ھەیە. کاتێک دەزگای پەخشکردنی ئەمریکی بۆ ئەوەی ڕێ بە یارییەکە بدات، کە بڵاوبکرێتەوە تەماشایی کرد، دواتر لە ئەمریکا بڵاوکرایەوە.

یاریکردن[دەستکاری]

بیبسی مان یارییەکی ئەکشنییە،[٢] بریتییە لە چوار قۆناغ، ھەریەکە بۆ بچووکترین بەش دابەشکراوە،[٣] سێ یەکی قۆناغەکان لە شوێنی ڕاستەقینەن وەک سانفرانسیسکۆ، نیۆڕک، تێکساس. دوایین قۆناغ لە شاری بیبسی گیراوە،[٤] بیبسی مان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بە قۆناغەکاندا ڕادەکات، ھەندێک کات بە ژووری خەڵک کە تێیدا دەژین ڕادەکات،[٣] یاریزان لەبەردەم بەربەستەکانی باز دەدات، وەک ئۆتۆمبێل، کرێن، پاسکیل، خەڵک، ھەندێک کات بەسەر لۆری بیبسی باز دەدات، یاریزان ئەم جووڵانە بەکاردەھێنێت وەک بازدان، ڕاکردن، بازی بەرزتر، یاریزان خاڵی دەستدەکەوێت، لەلایەن قوتوی بیبسی کە کۆی دەکاتەوە. لە ھەندێک قۆناغ، بیبسی مان سەری دەکەوێتە ناو تەپڵی ئەلەمنیۆم، لەوکاتەدا سووڕانی یارییەکە لای یاریزان پێچەوانە دەبێتەوە، لە ھەندێکی تر تەختەخلیسکێنە بەکاردەھێنێت. ئەگەر یاریزان خاڵی زۆر کۆبکاتەوە، لە قۆناغەکاندا بەربەستی زیاتر ڕووی تێدەکات. لە ھەندێک قۆناغ بیبسی گەورە یان شتی تر بە دوای دەکەوت،[٥] لە نێوان قۆناغەکاندا پیاوێکی ئەمریکی بەناوی «مایک بەترێس» بیبسی دەخواتەوە، یان جبس، یان پیزا.

پەرەسەندن[دەستکاری]

بیبسی مان لەسەر بنەمایی بیبسی بەختدار ھەمان ناوە، بەڵام بۆ لقی بیبسی ژاپۆنی دروست کرا، کەسایەتییەکە لە بازرگانی ژاپۆن نیشاندرا، لەسەر نوسخەی یاری ژاپۆنی (مارە ژەھراوییەکان شەڕ دەکەن) دروست کراوە، دواتر لە ژاپۆن بەناوبانگ بوو. کۆمپانیای بیبسی بڕیاریدا، کە بەھۆی یاریی ڤیدیۆیی بەرەوپێشەوە بڕوات. یارییەکە لەلایەن گەشەپێدەری یاریی ڤیدیۆییی KID دەرکەوت، لەسەر بوودجەیەکی نزم دروست کرا، لەبەر ئەم خەرجییە کەمە دیمەنێکیان لە یارییەکە زیادکرد، کە مایک بەترێس بیبسی دەخواتەوە. یارییەکە دیمەن و ڕووداوەکانی بە 3D بەکاردەھێنرێت، کە مۆدیلێک بوو، لەلایەن کۆتارۆ ئۆشیکۆشی، ئەمە یەکەم کاری ئۆشیکۆشی بوو، سەرەتا ویستی بیبسی مان لەسەر تەختە بێت، بۆ گونجاندنی یارییەکە، بەڵام دواتر لەوەنە بەش بیبسی مان پەرەیسەند. کاتێک یارییەکە لە١٩٩٨ بۆ KID گواسترایەوە، بەرەو پێشەوە چوو، یارییەکە لە ژاپۆن لە ٤ی ئازاری ١٩٩٩ بۆ پلەی ستەیشن بڵاوکرایەوە. دوای بڵاوکردنەوەکە، ئەمریکا بڕیاریدا، بۆ بڵاوکردنەوەی یارییەکە لە وڵاتەکەی، سەرەڕای ئەوە یارییەکە ھەمووی بە ئینگلیزی بوو، نەک بە ژاپۆنی.

پێشوازی[دەستکاری]

یاری بیبسی مان لەسەر چەند یارییەکی ترەوە سەری ھەڵداوە، یان لەسەر ئەو نوسخەیە دروست کراوە، یان ھاوشێوەی ئەوانە وەک «فامیتسو» کە یارییەکی سادە و نایابە، «میترۆ کڕۆس»، «کوڕی کاغەز»، بەتایبەتی «کڕاش باندیکووت».[٢] ڕەخنەگران بۆ IGN وتیان، یارییەکە بەراوردە لەگەڵ کڕاش باندیکووت، ھەروەھا یاریکردنی بیبسی مان سادەیە و بێتامە، بەڵام ئەوان ھەر ھەستیان دەکرد، کە یارییەکە خراپ نییە،[٣] و شایەنی نرخە، ھەرچۆنێک بێت لە داھاتوودا یارییەکی سەرکەوتوو دەرچوو.

نوسخەی ژاپۆنی[دەستکاری]

یارییەکە لە ژاپۆن بڵاوکرایەوە، دەنگدان و دەنگی ڕۆڵی ئەکتەری ئەمریکیش تۆمارکرا، یارییەکە لە ھەموو جیھان ناوبانگێکی تەواوی بەدەست ھێنا، سەرەڕای بڵاوبونەوەی لە ژاپۆن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب پ ت ج KID (1999). Pepsiman (PlayStation). Scene: Credits.
  2. ^ ئ ا "ペプシマン まとめ (PS)". Famitsu (بە ژاپۆنی). Enterbrain. Archived from the original on 2015-11-29. Retrieved 2015-11-29.
  3. ^ ئ ا ب "Pepsiman: PlayStation's Strangest Moment?". IGN. Ziff Davis. 1999-03-09. Archived from the original on 2015-11-25. Retrieved 2015-11-29.
  4. ^ Nakamoto, Shinsuke (July 1999). "PS版ペプシマン". colawp.com (بە ژاپۆنی). Retrieved 2019-05-11.
  5. ^ Pinsof, Allistair (2011-03-11). "It Came from Japan! Pepsiman". Destructoid. Modern Method. Archived from the original on 2015-09-07. Retrieved 2015-11-29.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]