پشکنەری مانگەکانی بارام

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دۆزینەوەکانی مانگەکانی بارامی
جۆری ئەرکلێکۆڵینەوە لەسەر مانگەکانی بارام و ھەسارەی بارام
کارپێکەردەزگای بۆشایی یابان (jaxa)
ماوەی ئەرکلە پرۆژەدایە (٥) ساڵ
تایبەتمەندییەکانی کەشتی ئاسمانی
دروستکەردەزگای بۆشاییی ژاپۆن، ھەروەھا یارمەتی دەدرێ لەلایەن ناسا و ئیسا
کێشی دەرچوونیەکەی دەرچوون: ١٨٠٠ کیلۆگرام

یەکەی گەڕان و دۆزینەوە: ١٥٠ کیلۆگرام

یەکەی گەڕانەوە لۆ سەر زەوی: ١٠٥٠ کیلۆگرام
دەستپێکردنی ئەرک
ڕۆژی دەرچوونکانوونی یەکەمی ٢٠٢٤

کەشتی ئاسمانی گەڕانی مانگەکانی ھەسارەی بارامی (بە ئینگلیزی: Martian Moons Exploration) کورتکراوەی (mmx) گووزارشت لە کەشتیەکی ئاسمانی دەکا لە گەردووندا کە لە ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن ووڵاتی یابانەوە بڕیاری دروستکردنی درا.

زانیاری گشتی لەسەر کەشتیەکە[دەستکاری]

ئەو کەشتیە ئاسمانیە لەلایەن دەزگای بۆشاییی ژاپۆنەوە دروست دەکرێ و سەرپەرشتی دەکرێ، ئەو دەزگایە لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٥ رایگەیاند کە دەستدەکەن بە دروستکردنی ئامێرەکی تایبەت بە مانگەکانی بارام و ھەسارەی بارام وە پاشی لێکۆڵینەوە کەشتیە ئاسمانیەکە بگەرێتەوە سەر ھەسارەی زەوی، ھەروەھا بەرپرسەکانی دەزگاکە و بەرپرسانی یابانی لە ١٩ی شووباتی ٢٠٢٠ رەزامەندیان لەسەر جێبەجێکردنی ئەو کەشتیە ئاسمانیە دەربری.

ھەنگاوەکان[دەستکاری]

ئەو کەشتیە ئاسمانیە سەرەتا لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ دەنێردرێتە دەرێی زەوی، یەکەمین گەڕانی زانستی ئەو کەشتیە چوونە ناو خوولگەی ھەسارەی بارامە پاشی لێکۆڵینەوە لەسەر ژینگە و کەش و ھەوای بارام. ھەسارەکە بەجێدەھێڵێت و بەرەو مانگی فۆبۆس بەرێدەکەوی، لەوێ جارەک یاخوود ٢ جار ھەوڵ دەدا پێکھاتەکەی ھەڵبگرێ وەک: لم بیخاتە ناو تاقیگە تایبەتەکی بە ھۆکاری دەمانچەیەکی ھەوایی سادە، دواتر کەشتیەکە دەنێردرێتە سەر مانگی دیمۆس پێش ئەوەی بگەرێندرێتەوە سەر ھەسارەی زەوی و لەوێش لێکۆڵینەوە دەربارەی مانگەکە دەکا و دواتر لە تەممووزی ٢٠٢٩ دەگەرێندرێتەوە لۆ سەر زەوی.

یەکە تایبەتاکنی کەشتیەکە[دەستکاری]

ئەو کەشتیە ئاسمانیە دروستدەکرێ لە سێ یەکە:

  • یەکەی دەرچوون: ئەو بەشەی کەشتیەکە پێکدێ لە دەرچوون لە زەوی و کێشی تەواوی ئامێرەکانی ئەو بەشە دەگاتە (١٠٨٠٠ کیلۆگرام)
  • یەکەی گەڕان و دۆزینەوە: ئەو بەشەی کەشتیەکە ئاسمێرە تایبەتەکانی کەشتیەکەی لەسەرە و پێوسیتە ئەو ئامێرانە دواتر بگەرێنەوە سەر زەوی ئەوانیش کێشی تەواوی ئامێرەکان دەگات (١٥٠ کیلۆگرام)
  • یەکەی گەڕانەوە: ئەوەش پێکدێ لەو ئامێر و مووشک و وزەی خۆری بۆشاییانەی کە ئامێرەکە دەگەرێنەوە سەر ھەسارەی زەوی ئەوەش کۆی کێشی ئامێرەکانی دەگاتە (١٠٥٠ کیلۆگرام)

ھاوکاریە نێودەوڵەتیەکان[دەستکاری]

ئەو کەشتیە ئاسمانیە لەلایەن وڵاتی یابان و دەزگای بۆشاییی ژاپۆنەوە دروستدەکرێ، بەڵام ھەر یەک لە ئاژانسی فرینناسی نیشتیمانی ئەمریکا ناسا و ناوەندی نیشتمانی بۆ لێکۆڵینەوەی بۆشایی وڵاتی فەرەنسا بەژدار لە یارەمتیدانی ئەو کەشتیە دەکەن.

  • وڵاتی ئەمریکا :بە ئامێری شەبەنگی تیشکی گاما و تیشکی نیۆترۆن بەژداری دەکا
  • وڵاتی فەرەنسا: بە ئامێری تیشکی ژیر سۆر بەژداری دەکا

ھەروەھا فەرەنسا بەژداری دەکا بە ھێلکاری فرین و دابەزنی کەشتیەکە وە خوولانەوە ونیشتنەوە.

ئامێرەکانی سەر کەشتیەکە[دەستکاری]

ھەڵگری ئامێرە زانستیەکان لە بەشی وڵاتی یابان و وڵاتانی نێودەوڵەتی، کاردەکەن بە ھۆکاری وزەی خۆری بۆشایی ئامێرەکان:

  • شەبەنگی تیشکی گاما و نیترۆنات لەلایەن دەزگای بۆشایی ئەمریکا ناساەوە دروستدەکرێ
  • کامێرای گۆشەی فراوان (WAM)
  • شەبەنگی تیشکی ژێر سۆر (MacrOmega) لەلایەن وڵاتی فەرەنساەوە پەرەی پێدەدرێ
  • پێوانی تیشکی بینین کە لە ئامێری ڤیدیۆگری رەنگی (OROCHI) وەردەگیرێ
  • تەلیسکۆبەکی ناوازە لۆ جیۆمۆرفۆلۆجی
  • دۆزینەوەی رووناکی و لێدان ئامێری وەک لێزەر (LIDAR)
  • ئامێری چاودێریکردنی تۆزی بارام (مەریخ) (CMDM)
  • شیکردنەوەی شەبەنگی بارستایی (MSA)

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]