ویکیپیدیا:پێویستە ئاماژە بەوە بدەیت کە ئاسمان شینە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕەنگی ئاسمان لە شوێنێک بۆ شوێنێکی تر، لە کاتێک بۆ کاتێکی تر جیاوازی دەبێت.
شیکردنەوەکەی لۆرد رەیلی لەسەر Rayleigh scattering وا لە ئاسمان دەکات کە ڕەنگێکی شینی ھەبێت لە ڕۆژدا، وە ڕەنگێکی سوور ببەخشیت بە سوور لە کاتی ھەڵاتندا

لەھەنێک حاڵەتدا شتێک بۆتۆ ئاشکرایە بەلام بۆ ئەوانی تر نا، بۆ نمونە وتنی "ئاسمان شینە" لەوانەیە بۆ زۆرێک پێویستی بە سەرچاوە نەبێت، بەڵام چەن ھۆکارێک ھەیە وادەکات ئاماژە بە شتە ئاشکراکان بدەت.

یەکەم پێویستە ئاماژە بە شتە ئاشکراکان بدرێت، بۆ نمونە لە وتاری ئاسمان کە باسی ئاسمان و ڕوونکردنەوەی زانیاریە لەسەر ئاسمان و بە ئاماژەدان بە سەرچاوە تۆ زانیاری وتارەکە وردتر و باشتر دەکەیت

تەنانەت ئاشکراترین و ئاسانترین نوسینیش لەوانەیە پێویستی بە ئاماژەدان و ڕوونکردنەوەی زیاتر ھەبێت، وتەی "ئاسمان شینە" پێویستی بە ڕوونکردنەوەی زیاتر ھەیە ئەویش لەبەر حاڵەتی Rayleigh scattering، ئاماژەدان بە سەرچاوە لەسەر ئەوەی بۆچی ئاسمان شینە پێویست و گرنگ دەبێت بۆ ھەنێک لە خوێنەران.

خوێنەران لە شوێن و ژینگەیەکی جیاوازەوە دەژین و دێنە ویکیپیدیا، لەوانەیە ھەنێک زانیاری بۆتۆ زۆر ئاشکرا بێت بەڵام بۆ ئەوانی تر نا، بۆیە ئاماژەدان بە سەرچاوە شیکردنەوە و گرنگی زیاتر بە بابەتەکە دەدات.

ھۆکارەکان[دەستکاری]

  • لە حاڵەتی پێویست دا ھەروەک لە خودی وتاری ئاسمان، ھەنێک بارودۆخی میکانیزمی فیزیکی ھەیە وادەکات ئاسمان شین بێت ئەمە لە وتاری ئاسمان ڕووندەکرێتەوە کە چۆن و بۆچی ئاسمان شینە لەگەل ئاماژەدان بە سەرچاوەکەی
  • ھەنێک لە بەکارھێنەرانی ویکیپیدیا لەوانەیە بە پێویستی نەزانن ڕوونی بکەنەوە بۆچی ئاسمان شینە، بەڵام لەناو خودی وتاری ئاسمان و وتارە پەیوەندیدارەکانی پێویستە ڕوون بکرێتەوە کە چۆن و بۆچی و پێکھاتەکانی چین کە وادەکات وا دەربکەوێت لەگەل ئاماژەدان بە سەرچاوەکەی، ئەمە خوێنەران دڵنیا دەکاتەوە لەسەر چۆنیەتیەکەی و زانیاری گشتی دەبەخشێت.
  • ئاگاداربە خەڵکی وڵاتێک بۆ وڵاتێکی تر دەگۆڕێن و لەوانەیە ھەمان زانیاری و تاقیکردنەوەیان نەبێت لەسەر ئەو زانیاریانەی تۆ بە ئاشکرایان دەزانی، وەک ئەوەی ئاسمان شینە، لەڕاستیشدا چەمکی "شین" لەوانەیە لە زمانێک بۆ زمانێکی تر و لە ژینگەیەک بۆ ژینگەیەکی تر جیاواز بێت و مانای تایبەتی خۆی ھەبێت.

زانیاریە "ئاشکراکان" ھەمیشە ئاشکرا نین[دەستکاری]

کاتێک زانیاریەک بە ئاشکرا دادەنێی دەبێت بزانیت جیاوازی ھەیە، ھەوڵ بدە بیر لەوە بکەیتەوە کەسێک لە دەرەوەی وڵاتی تۆ دەژیت ئەو زانیاریەی بۆتۆ ئاشکرایە و لێرە بەردەست دەکەوێت لەوانەیە لە ژینگەکەی ئەو بەردەست نەکەوێت یاخوود دەکرێت ئەوەی تۆ بە ئاشکرا و دروستی دەزانیت ھەڵە بێت

بۆ نمونە ئاسمان لە نیوەی کاتی ڕۆژێک ئاسمان لەوانەیە بە شینی دەربکەوێت، بەڵام لەھەنێک حاڵەتدا ئاسمان شین نییە و شێوەی جیاواز لەخۆ دەگرێت

  • لەکاتی شەودا ئاسمان بەڕەنگی ڕەش دەردەکەوێت، یاخوود بەبێ ھەبوونی ڕووناکی کە خۆر دروستی دەکات ئاسمان بە شینی دەرناکەوێت، جگە لەو حاڵەتەی کە مانگەشەو زۆر بە ڕووناکی لە دەرەوە دەدرەوشێتەوە
  • ھەورەکان ئەتوانن ڕەنگی جیاواز بۆ ئاسمان دروست بکەن، بۆ نمونە لە ڕۆژێک کە ھەورێکی زۆر بە ئاسمانەوەیە، ئاسمان ڕەنگی سپی دەگرێت یاخوود خۆڵەمێشی (ڕەساسی) یان تەنانەت لەوانەیە ڕەشیش بێت.
  • ھەنێک لە کارەساتە سروشتیەکان، وەک ئاگرکەوتنەوە، ئەتوانێت ڕەنگی ئاسمان بگۆڕێت، بۆ پرتەقاڵی یان سوور
  • حاڵەتی تریتانۆپیا لە مرۆڤەکان ئەتوانێت وا بکات کە ئاسمان بە سەوزی دەربکەوێت لەجیاتی ڕەنگی شین.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]