نیھاڵ ئاتسز
نیھاڵ ئاتسز | |
---|---|
لەدایکبوون | مەحمەت ناییل ئۆغلو حوسێن نیھاڵ ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩٠٥ قازیکۆی، قوستەنتینە، ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی[١][٢][٣][٤] |
مردن | ١١ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٥ ئیچەرەنکۆی، ئەستەمبوڵ, تورکیا | (٧٠ ساڵ ژیاوە)
گۆڕ (گڵکۆ) | گۆرستانی قەراجائەحمەت، ئەستەمبوڵ |
پیشە | نووسەر و ڕۆماننووس و شاعیر و فەیلەسوف |
زمان | تورکی |
نەتەوە | تورکی |
پەروەردە | مێژووی ئەدەب |
دەرچووی زانکۆی | ئامادەیی ئەستەنبوڵ |
ھاوسەر | مەھپارە ھانوم (1931–35) بەدڕییە ئاتسز (1936–75) |
مناڵەکان | ٣ (١ بەخێوکردن) |
نیھاڵ ئاتسز (١٢ی کانوونی دووەمی ١٩٠٥ – ١١ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٥)[٥] نووسەر و ڕۆماننووس و شاعیرێکی ناسراوی سەروو نەتەوەیی تورک بووە. نیھال ئاتسیز خۆی وەک ڕەگەزپەرست و پان تورکیست و تورانیست ناساندووە.[٦][٧][٨] لە ژیانی ڕەخنەگری ئیسلام بووە، و ئیسلامی بەجێھێشت تا ببێتە تەنگریست.[٩][١٠]
ژیانی تایبەتی
[دەستکاری]نیھال ئاتسیز لە ١٢ی ژانویەی ١٩٠٥ لە شاری ئەستەنبوڵ لەدایک بووە. باوکی فەرماندەی ھێزی دەریایی مەھمەت نایل بەی بوو، لە بنەماڵەی چیفتچیئۆغڵوی تۆرول، گوموشانێ؛ و دایکی فاتمە زێھرا، کچی فەرماندەی ھێزی دەریایی عوسمان فێڤزی بەی، لە بنەماڵەی کادیئۆغڵوی شاری ترابزۆن. نیھال ئاتسیز دوو کوڕی لە ھاوسەری دووەمی بەدرییە ئاتسیز بووە، کە لە ساڵی ١٩٣٥ ھاوسەرگیری لەگەڵدا کردووە.[١١] یاغمور ئاتسیز، ڕۆژنامەنووس و نووسەری چەپ و دکتۆر بوغرا ئاتسیز، ئەکادیمیست و نووسەری ناسیۆنالیست؛ ھەروەھا کچێکی بەخێوکراوی ھەبووە: کانییە ئاتسیز. ھاوسەرگیرییەکە لە ساڵی ١٩٧٥ جیابووەتەوە.[١١]
پەروەردە و ژیانی پیشەیی
[دەستکاری]لە دوو قوتابخانەی فەرەنسی و یەکێکیان ئەڵمانی و یەک قوتابخانەی تورکی خوێندوویەتی.[١٢][١٣] لە ساڵی ١٩٢٢ دەستی بە خوێندن کرد لە قوتابخانەی پزیشکی سەربازی بەڵام بەھۆی ڕەگەزپەرستییەکەیەوە دەرکرا، چونکە ڕەتیکردەوە سڵاو لە سەربازێکی تورکی بەڕەچەڵەک عەرەب بکات کە لە ساڵی ١٩٢٥دا پلەیەکی باڵای ھەبوو لە چاو ئەو.[١٤] لە کۆلێژی مامۆستایان لە ئەستەنبوڵ و قوتابخانەی ئەدەبی زانکۆی ئەستەنبوڵ دەستی بە خوێندن کردووە و لە ساڵی ١٩٣٠ لە ھەردوو زانکۆکە دەرچووە، بووەتە پرۆفیسۆر بەڵام لە ساڵی ١٩٣٢ بەھۆی گۆڕینی مێژوو و زیاتر ڕەگەزپەرستانەی کردووە، دەرکراوە.[١٥] لە ساڵی ١٩٦٩ خانەنشین بوو.[١٦]
سیاسەت
[دەستکاری]نیھال ئاتسیز ئایدیۆلۆگێکی گرنگ بوو کە لە ساڵانی سەرەتای کۆماری تورکیادا ژیاوە. ئاتسیز ڕقی لە ئەتاتورک بوو، چونکە ئەتاتورک «بە ڕادەی پێویست ڕەگەزپەرست و ناسیۆنالیستی نەبوو».[١٧]
ڕەگەزپەرستییەکەی بە شێوەیەکی سەرەکی دژی عەرەب، کورد، ئێرانی، یۆنانی، ئەرمەنی، جوولەکە، ڕەشپێست، چینی، و موسڵمانەکان بوو. ئەو ئیلھامبەخش بوو بۆ دروستکردنی گەنجانی ئاتسز.[١٨][١٩]
ئەو بە تێڕوانینی ناسیۆنالیستی و ھەڵمەتی چالاکانەی دژی ئیسلام و کۆمۆنیستەکان و ئەو کەسانە ناسرابوو کە بە خیانەتکاری تورکیای دەزانی. ھەروەھا بە گۆڕینی ئایینی تەنگرییەت و زیاتر بەناوبانگکردنی ناسرابوو.[٢٠] ئاتسیز ئاماژەی بەوەشکرد، ھەر تورکێک موسڵمان بێت، ئیتر تورک نییە.[٢١]
ئەو پێی وابوو کە نابێت تورک و غەیرە تورک ھاوسەرگیری بکەن و ناسیۆنالیزم لە خۆشەویستی گرنگترە.[٢٢]
نووسەری زیاتر لە ٣٠ کتێب و چەندین وتار بووە و دژایەتییەکی توندی لەگەڵ حکوومەتی عیسمەت ئینۆنو کردووە، کە ڕەخنەی لێگرتووە بەھۆی ھاوکاری لەگەڵ کۆمۆنیستەکان. تۆمەتبار کرا بەوەی کە ھاوسۆزی حکوومەتی نازییە[٢٣][٢٤] و پیلانی ڕووخاندنی حکوومەتی تورکیا دادەڕێژێت.[٢٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Hüseyin Nihal Atsız'ın hakkında».
- ^ «Nihal Atsız Kimdir? Hayatı, Edebi Kişiliği, Eserleri».
- ^ «Hüseyin Nihal Atsız – Türkçe Bilgi».
- ^ «Eskişehir Milli İrade Gazetesi – Eskişehir Haberleri».
- ^ «Ölüm yıl dönümünde Hüseyin Nihal Atsız kimdir?». Haberler.com (بە تورکی). ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ Landau، Jacob M. (1981). Pan-Turkism in Turkey. London: C. Hurst & Company. p. 94. ژپنک ٠-٩٠٥٨٣٨-٥٧-٢.
{{cite book}}
: نرخی|ژپنک=
بپشکنە: invalid form (یارمەتی) - ^ «İçimizdeki Şeytanlar (Hüseyin Nihal Arsiz)». bilgicik.com (بە Turkish). ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧. لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوت=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ Guttstadt، Corry (2013-05-20). Turkey, the Jews, and the Holocaust (بە ئینگلیزی). Cambridge University Press. p. 40. ژپنک ٩٧٨-٠-٥٢١-٧٦٩٩١-٤.
- ^ Cenk Saraçoğlu, Nihal Atsız's World-View and Its Influences on the Shared Symbols, Rituals, Myths and Practices of the Ülkücü Movement
- ^ «Yobazlık Bir Fikir Müstehasesidir (Hüseyin Nihal Atsiz)». bilgicik.com (بە Turkish). ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧. لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوت=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ ئ ا Uzer, Umut (2016),p.129
- ^ Atsız, Türkçülüğün Mistik Önderi (بە تورکی). 2018. pp. 25–27. ژپنک ٩٧٨٦٠٥٢٢٢١٠٦٨.
- ^ Landau، Jacob M. (2003). «Ultra-Nationalist Literature in the Turkish Republic: A Note on the Novels of Hüseyin Nihâl Atsiz». Middle Eastern Studies. 39 (2): 209. doi:١٠.١٠٨٠/٧١٤٠٠٤٥١٠. ISSN ٠٠٢٦-٣٢٠٦. JSTOR ٤٢٨٤٢٩٩. S2CID ١٤٤٩٧٣٦٩٦.
{{cite journal}}
: نرخی|doi=
بپشکنە (یارمەتی); نرخی|issn=
بپشکنە (یارمەتی); نرخی|s2cid=
بپشکنە (یارمەتی) - ^ Aytürk، Ilker (April 2011). «The Racist Critics of Atatürk and Kemalism, from the 1930s to the 1960s». Journal of Contemporary History. 46 (2). Sage Publications: 314. doi:١٠.١١٧٧/٠٠٢٢٠٠٩٤١٠٣٩٢٤١١. JSTOR ٤١٣٠٥٣١٤. S2CID ١٥٩٦٧٨٤٢٥ – via JSTOR.
{{cite journal}}
: نرخی|doi=
بپشکنە (یارمەتی); نرخی|s2cid=
بپشکنە (یارمەتی) - ^ Aytürk, Ilker (April 2011), p.316
- ^ Uzer, Umut (2016), p.127
- ^ Atsız ve Türkçülüğün Yarım Asrı – Süreli Yayınlarda Türk Milliyetçiliğinin Seyri (1931–1975) (بە تورکی). Ötüken Neşriyat. 2018. p. 184-207. ژپنک ٩٧٨٦٠٥١٥٥٦٣٠٧.
- ^ An Intellectual History of Turkish Nationalism. Utah: The University of Utah Press. 2016. p. 132. ژپنک ٩٧٨-١-٦٠٧٨١-٤٦٥-٨.
- ^ Atsız, Türkçülüğün Mistik Önderi (بە تورکی). 2018. ژپنک ٩٧٨٦٠٥٢٢٢١٠٦٨.
- ^ Uzer، Umut (2011). Identity and Turkish Foreign Policy: The Kemalist Influence in Cyprus and the Caucasus. Bloomsbury. pp. 48–49. ژپنک ٩٧٨-١-٨٤٨٨٥-٥٦٩-٤.
- ^ Cenk Saraçoğlu, Nihal Atsız's World-View and Its Influences on the Shared Symbols, Rituals, Myths and Practices of the Ülkücü Movement
- ^ Uzer, Umut (2016), pp.132–133
- ^ Landau، Jacob M. (1981). Pan-Turkism in Turkey. London: C. Hurst & Company. p. 94. ژپنک ٠-٩٠٥٨٣٨-٥٧-٢.
{{cite book}}
: نرخی|ژپنک=
بپشکنە: invalid form (یارمەتی) - ^ Guttstadt، Corry (2009). Turkey, the Jews and the Holocaust (بە ئینگلیزی). Cambridge University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٥٢١-٧٦٩٩١-٤.
- ^ Özkırımlı، Umut (2008). Tormented by history: nationalism in Greece and Turkey (بە ئینگلیزی). New York: Columbia University Press. p. 136. ژپنک ٩٧٨-٠-٢٣١-٧٠٠٥٢-٨.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نیھاڵ ئاتسز تێدایە. |