بۆ ناوەڕۆک بازبدە

نەفعی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نەفعی (لە دایکبووی ١٥٧٢ ئەرزڕۆم - کۆچی دوایی ١٦٣٥ ئەستەمبوڵ) شاعیرێکی گەورەی بەڕەچەڵەک کوردە، شیعرەکانی بەزمانی کوردی و تورکی نووسیووە.[١]

ناوی ڕاستەقینەی عومەر بەگ شا محەممەد بەگی کوڕی زولقادرە، خەڵکی ئەرزڕۆم. پاشان چۆتە ئەستەمبوڵ لە دەوڵەتدا وەک کۆنترۆڵکەری مینەکان کاری کردووە. بەڵام بەهۆی ڕەخنە و گلەیی و هێرشە ئەدەبییەکانی لەگەڵ دەوڵەت چەندین جار پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەرکردەکان تێکچووە و لە کۆتاییدا لە ساڵی ١٦٣٥ بە خنکاندن لە سێدارەدرا. جگە لە زمانی کوردی و عوسمانی زمانی فارسی و عەرەبیشی باش دەزانی. جگە لە دیوانە عوسمانی و فارسییەکانی کۆمەڵە شیعرێکیشی بە ناوی سیهامی کازا (تیری قەدە) هەیە. لە ئێستادا هیچ زانیارییەک لەسەر بەرهەمەکانی بە زمانی کوردی نییە کە نووسیبێتی یان نا.[٢]

کەسێک کە لەلایەن نەفعییەوە سوکایەتی پێکراوە، بۆ ئەوەی نەفعی خراپ دەربخات بە (کوردێکی پیس) ناوی دەبات:

ئێمە هەمیشە مانای نەفعی ڕوسیحینمان زانیووە خۆی قەرەجە، بەڵام باوکی کوردی پێلیدە

بەرهەمەکانی

[دەستکاری]
  • سیهامی کازا (شیعر)
  • دیوانی تورکی
  • دیوانی فارسی

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ https://www.sozcu.com.tr/2014/gundem/kurtce-egitime-taraftarim-564652/
  2. ^ Shaw، Stanford J. (Stanford Jay) (1976). History of the Ottoman Empire and modern Turkey. Internet Archive. Cambridge ; New York : Cambridge University Press. ISBN 978-0-521-21280-9.