بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جەمال سورەیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جەمال سورەیا
Cemâl Süreya
لەدایکبوونجەمالەددین
١٩٣١
ئەرزگان، تورکیا
مردن٩ی کانوونی دووەمی ١٩٩٠ (٥٨/٥٩ ساڵ ژیاوە)
ئەستەمبوڵ، تورکیا
پیشەشاعیر، نووسەر
دەرچووی زانکۆیزانکۆی ئەنقەرە
ساڵانی چالاکی١٩٥٣–١٩٩٠
ھاوسەر
  • سەنیحە سەبەر (ھاوسەرگیری ١٩٥٤؛ ١٩٦٢)
  • زوحەل تەکانات (ھاوسەرگیری ١٩٦٧؛ ١٩٧٥)
  • گونگور دێمیرای (ھاوسەرگیری ١٩٧٥؛ ١٩٧٥)
  • برسەن ساغناک (ھاوسەرگیری ١٩٨٠؛ ١٩٩٠)
مناڵەکان٢

جەمال سورەیا (١٩٣١ - ٩ی کانوونی دووەمی ١٩٩٠) شاعیرێکی کوردی زازا بووە، شیعرەکانی بە زمانی تورکی دەنووسی.[١]

ژیاننامە

[دەستکاری]

لەکاتی ڕەشەکوژیی دەرسیم، لە ساڵی ١٩٣٨ خێزانەکەی جەمال ئاوارەی شاری بیلەجیک دەبن لە ناوچەی مەڕمەڕە.

جەمال لە ساڵی ١٩٥٤، بەشی دارایی و ئابووری لە فاکەڵتی زانستە سیاسییەکانی تەواوکرد لە زانکۆی ئەنقەرە.[٢] دواتر وەک پشکنەر لە وەزارەتی دارایی دەستبەکاردەبێت، لە ساڵی ١٩٦٥ دەستلەکاردەکێشێتەوە. لە ساڵی ١٩٦١، ڕۆژنامەی پاپیرۆس دادەمەزرێنێت کە ھەر خۆشی سەرنووسەری ڕۆژنامەکەبووە، کە ڕۆژنامەیەکی ئەدەبی بوو.[٢] جەمال بەکەسێکی گرنگ لە نەوەی دووەمی ئەدەبیاتی تورکی لە شیعر دادەنرێت. ھاوکات بزاڤی پۆسمۆدێرن لەوکاتەدا دژایەتی توندی بزووتنەوەی غەریبی دەکرد.[٣] خۆشەویستی، بەتایبەت لەناو کارەکتەری ئیرۆتیک، ئەوا ڕووکاری شیعرەکانی جەمال سورەیان. شیعر و وتارەکانی جەمال سورەیا لە چەندین گۆڤاری تورکی بڵاودەکرایەوە لەوانە یەدیتپە، یازکۆ، پازار پۆستەسی، یەنی یولوس، پۆلیتیکا و چەندانی دیکە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Eşi anlatıyor; Cemal Süreya nasıl öldü, birlikte olduğu kadınlara şiddet uyguladığı doğru mu?». T24 (بە Turkish). لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.{{cite news}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  2. 1 2 جەمال سورەیا ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی زانکۆی ئەنقەرە، ڕۆژی ١ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. جەمال سورەیا ٩ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی در، ڕۆژی ١ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.