چوار پێشەواکەی سوننە
| بەشێکە لە زنجیرەیەک |
| بیروباوەڕ |
|
پایەکانی ئیسلام · پایەکانی باوەڕ |
| خەلیفەکانی ڕاشدین |
|
ئەبووبەکری سدیق |
| چوار پێشەواکە |
|
ئەحمەد کوڕی حەنبەل |
| سەرمەزھەبەکان |
| کتێبە سەحیحەکان |
|
سەحیحی بوخاری |
چوار پێشەواکەی سوننە ئەو زانا ئایینیانەن کە ھەموو موسڵمانانی سوننە ڕێکەوتن لەسەر پیشەوایەتییان بە ھەموو ئاڕاستەکانیانەوە،[١] و ئەو پێشەوایانە ڕێکەوتوون لەسەر ئوسوڵەکانی فیقھی ئیسلامی، و جیاواز بوون لە ھەندێک لە لقەکاندا، و ئەو لقانەی تێایدا جیاواز بوون چوار مەزھەبە زانستییەکەی سوننەیان پێکھێناوە (حەنەفی، مالیکی، شافعی، حەنبەلی) و ئەو چوار پێشەوایە بەپێی ڕیزبەندی دەرکەوتنیان ئەمانەی خوارەوەن؛[٢]
- ئەبووحەنیفە نوعمان
- مالیکی کوری ئەنەس
- محەممەد شافعی
- ئەحمەد کوڕی حەنبەل
ئیمام ئەبووحەنیفە
[دەستکاری]ناوی نوعمان کوڕی سابتە، ناسراوە ئەبووحەنیفە، بە نەژاد فارسییە، لە کووفە لە دایکبووە ساڵی ٦٩٩زایینی بەرامبەر ٨٠ی کۆچی لەوێ پەروەردە بوو و کۆچی دوایی کردووە لە بەغدا ساڵی ٧٦٧ بەرامبەر ١٥٠کۆچی، ھەندێک لە مێژوونوسان بە یەکێک لە شوێنکەوتووانی دادەنێن لە ھەمان کاتدا ھەندێکی تریان بە شوێنکەوتووی شوێنکەوتووەکان دادیدەنێن.
لە بازرگانی قوماشدا ئیش کردووە و بە بەخشندەیی و دەستپاکی و ڕاستگۆیی ناسراوە بووە، ناودارتریین فێرخوازەکانی ئەبوویوسف و محەممەد حەسەن شەیبانی بوون.
ئیمام مالیک
[دەستکاری]مالیکی کوری ئەنەس کوڕی ئەبوو عامر ئەسبەحی، لە مەدینە لە دایکبووە لە ساڵی ٧١١ بەرامبەر ٩٦کۆچی، و کۆچی دوایی کردووە ساڵی ٧٩٥ بەرامبەر ١٧٩کۆچی، بە درێژایی ژیانی لە مەدینە ژیاوە و کتێبێکی ناوداری ھەیە لە فەرموودەدا بە ناوی (الموطأ).
لە ناسراوترین فێرخوازەکانی؛ ئیمام شافعی و ئەبوعەبدول ڕەحمان کوری قاسم و ئەبو محمەد عەبوڵڵا کوڕی وەھەب بوون.
ئیمامی شافعی
[دەستکاری]محەممەد کوڕی ئیدریس شافعییە، لە دایکبووە لە غەززە ساڵ ٧٦٧ بەرامبەر ١٥٠کۆچی و کۆچی دوایی کردووە ساڵی ٨٢٠ بەرامبەر ٢٠٤کۆچی، لای ئیمام مالیک خوێندوییەتی لە مەدینە و لەگەڵ ئەوەی پێشەوا بووە لە زمانی عەرەبیدا پێشەوا بووە لە فیقھ و ئوسوڵدا، و لەگەنجیدا لە پێناوی بە دەستھێنانی زانستدا ڕۆیشتووە بۆ مەککە پاشان بۆ مەدینە و پاشان بۆ یەمەن و بەغدا و پاشان بۆ میسر کە لەوێ بنەمای مەزھەبە نوێکەی دانا.
لە ناودارترین فێرخوازەکانی، یووسف کوری یەحیا بوەیتی و ئیسماعیل کوڕی یەحیا بوون.
ئیمام ئەحمەد
[دەستکاری]ئەحمەد کوری حەنبەل کوڕی ھیلال کوڕی ئەسەد شیبانییە، لە دایکبووە ساڵی ٧٨٠ بەرامبەر ١٦٤کۆچی لە بەغدا و ھەر لەوێ کۆچی دوایی کردووە لە ساڵی ٨٥٥ بەرامبەر ٢٤١کۆچی، فێرخوازی ئیمام شافعی بووە، پیشەوا بووە لە فەرموودە و فیقھدا و لە کتێبەکەیدا (موسنەد) ھەزاران فەرموودەی کۆردووەتەوە.
لە فێرخوازەکانی ئیبن ساڵحی کوڕە گەورەکەی بوو لەگەڵ عەبدوڵڵای کوڕی و ھەروەھا عەبدول مەلیک کوری عەبدول حەمید مەیموونی.
بابەتە پەیوەندیدارییەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «چوار مەزھەب و یەک قورئان!: ماڵپەڕی وەڵامەکان». walamakan.com. لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ عثمان، دیدار. «کورتەیەک لە ژیاننامەی چوار مەزھەبەکەی ئیسلام». History Of Kurdistan. لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ویکی عەرەبی
