موەتتەئی مالیک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مۆتەی مالیک
نووسەرمالیک کوڕی ئەنەس کوڕی مالیک
وڵات عەرەبستانی سعوودی، مەدینە
زمانعەرەبی
زنجیرەکانشەش پەرتووکەکەی فەرموودە
بابەتفەرموودە

مۆتە (بەعەرەبی الموطأ) پەرتووکی مالیک کوڕی ئەنەسە. کە کۆنترین پەرتووکە کە سەبارەت بە فەرموودەکانی محەممەد، پێغەمبەری ئیسلام نووسرابێت.

موەتتەئ[دەستکاری]

موەتتەئ لە گرنگترین دانراوەکانی مالیک کوڕی ئەنەسە کە بە دەستی خۆی نووسیویەتی و نزیکەی چل ساڵ خەریکی نووسینی بووە. ھەموو پێشەواکان دانیان پێدا نابوو بە یەکەمی لە ناو ھەموو کتێبەکانی فەرموودەدا لە سەردەمی خۆی و دوای سەردەمەکەی تا سەردەمی ئیمامی بوخاری.

دەربارەی دانەرەکەی[دەستکاری]

مالیکی کوڕی ئەنەس، (٩٣ک/٧١٥ز – ١٧٩ک/٧٩٦ز)، یەکێکە لە چوار پێشەوا ناودارەکەی سوننە. مەزھەبی مالیکی لە فیقھی سوننەدا ئەگەڕێتەوە بۆی و یەکێکە لە گرنگترین پێشەواکانی فەرموودەکانی پێغەمبەر.

وتەی زاناکان لە سەر مۆتە[دەستکاری]

  • ئیمام شافعی وتوویەتی؛ لە سەر ڕووی زەوی کتێبێک دەرنەکەوتووە لە دوای کتێبی خوا ڕاستتر بێت لە کتێبەکەی مالیک، و ئەم وتەیەش پێش دەرکەوتنی بوخارییە.
  • ئیمامی بوخاری وتوویەتی؛ ڕاستترین موسنەد مالیکە.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. حلية الأولياء، تأليف: أبو نعيم، ج9، ص63.
  2. ویکی عەرەبی