محەممەد ئیدریسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
محەممەد ئیدریسی
لێدوان=
محەممەد ئیدریسی
لەدایکبوون٤٩٣ کۆچی - ١١٠٠ زایینی
سیوتا - مەغریب
مردن٥٥٩ کۆچی - ١١٦٦ زایینی
دوورگەی سیسیلیا
نەتەوەعەرەب
بواری زانستیجوگرافیا، نووسەر، زانای نەخشەکاری
ناسراو بە ھۆیپەرتووکی (نزھة المشتتاق في اخراق الآفاق)پەرتووکی (نزھة المشتتاق في اخراق الآفاق)
نەخشەی جیھانی عەرەبی، کە ئیدریسی کێشاوییەتی بۆ ڕۆجەری دووەم پاشای سیسیلیا ساڵی ١١٥٤ز، یەکیکە لە نەخشە ھەرە پێشکەوتووەکانی جیھانی کۆن، درووستکراوە لە ٧٠ پەڕی تاک لە ئەتڵەسی ئەسڵی (تێبینی بکە کە باکوور لە خوارەوەیە، ئاواش لەسەر نەخشەکە دەردەکەوێ "بە سەراوژووری")

ئەبوو عەبدوڵڵا محەممەد بن محەممەد ئیدریسی ھاشمی قوڕەشی (بە عەرەبی: أبو عبدالله محمد بن محمد الإدریسي الھاشمي القرشي‎). زانایەکی موسڵمان، یەکێک لە گەورە جوگرافیناسەکان لە مێژوو، و یەکێک لە دامەزرێنەری زانستی جوگرافیا، ھەروەھا ئەو دەربارەی وێژە و شیعر و ڕوەک نووسیویەتی و پزیشکی و فەلسەفە و ئەستێرەناسیشی خوێندووە. وێنە و نەخشەکانی لە زۆربەی دۆزینەوەکانی سەردەمی ڕینێسانس. کە تیایدا پەنای بردووە بۆ دیاریکردنی ئاڕاستەکانی ڕووبارەکان و دەریاکان و بەرزاییەکان، ھەروەھا لەگەڵ زانیاری لەسەر شارە سەرەکییەکان و سنووری دەوڵەتەکان.

لەدایک بوون و ژیان[دەستکاری]

نەخشەیەکی ئیدریسی کێشاویەتی بۆ پاشا ڕۆجەری دووەم، تێبینی دەکرێت کە نەخشەکە سەرەوژوورە چونکە خەڵک لەو سەردەمدا وا مەزندەیان دەکرد کە باشوور لە سەرەوەیە.

ناوی تەواوی (ھەروەکا چۆن لە پەرتووکی "الوافی بالوفیات" ھاتووە): محەممەد بن محەممەد بن عەبدوڵڵا بن ئیدریس بن یەحیا بن عەلی بن حەمود (خاوەنی غەرناتە لە سەردەمی خۆی) بن مەیمون بن ئەحمەد بن عەلی بن عوبەیدوڵڵا بن عومەر بن ئیدریس بن ئیدریس کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی ئەلحەسەن موسەننا کوڕی حەسەن کوڕی عەلی کوڕی ئەبی تاڵب کوڕی عەبدولموتەلیب بن ھاشم قوڕەشی.

(بە عەرەبی: محمد بن محمد بن عبداللە بن إدریس بن یحیى بن علي بن حمود بن میمون بن أحمد بن علي بن عبیداللە بن عمر بن إدریس بن إدریس بن عبداللە بن الحسن المثنى بن الحسن بن علي بن أبي طالب بن عبدالمطلب بن ھاشم‎)

نازناویشی "صقلی" بووە چونکە چوو بۆ دوورگەی سیسیلیا دوای ڕووخانی دەوڵەتی ئیسلامی. ھەروەھا ھەندێکجاریش پێی وتراوە "سترابۆن" کە دەگەڕێتەوە سەر زانای جوگرافیناسی یۆنانی گەورە سترابۆ.

لە شاری سیوتا لە مەغریب ساڵی ٤٩٣ـی کۆچی (١١٠٠ز) لە دایکبووە و لە ساڵی ٥٥٩ـی کۆچی (١١٦٦ز) مردووە. لە (البیلق) فێربووە و سەردانی حیجاز و تیھامە و میسڕی کردووە، گەیشتووە بە کەنارەکانی فەڕەنسا و ئینگڵتەڕا. گەشت کرد بۆ قوستەنتینیە و کەنارەکانی ئاسیای بچووک. ماوەیەک لە سیسیلیا ژیا و بوو بە میوانی شا ڕۆجەری دووەم، و ھیچ زانیارییەک نەگەیشتووە سەبارەت بە کۆتایی ژیانی و شوێنی مردنی.

ئیدریسی ڕۆیشتن بۆ سیسیلیای ھەڵبژارد پاش ڕووخانی دەوڵەتی ئیسلامی، چونکە پاشای نۆرمانی لەو کاتەدا "ڕۆجەری دووەم" زانستی خۆشدەویست. ئیدریسی ناوچەی زەوی لە گەردووندا بۆ ڕۆجەر شیکردەوە، بە بەکارھێنانی ھێلکە کە ھێلکەی بۆ نواندی زەوی بەکارھێنا، ئیدریسی زەردێنەکەی کە دەوردراوە بە سپێنەکە بە تەواوی لیکچواند لەگەڵ زەوی کە لە ئاسماندا دەوردراوە بە کاکێشانەکان.

شا ڕۆجەری دووەم فەرمانی کرد بە سامان بۆ ئیدریسی تا کارەکەی نەخش بکات، نەخشەی جیھان ناسراو بە "لوح الترسیم" لەسەر بازنەیەکی زیو. ئیدریسی ھێڵی پانی یان ھێڵی ئاسۆیی بەکارھێنا لەسەر نەخشەکە و ئەو تۆپە گۆی زەوییەی درووستی کردبوو، پێش ئەمە ھێڵی درێژی بەکارھێنا بەڵام دووبارە لێی ورد بۆوە بۆ شیکردنەوەی جیاوازی وەرزەکان لە نێوان وڵاتاندا. ئەم تۆپەش لەناوبردرا بەھۆی فشارێکی مەدەنی لە سیسیلیا.

ئیدریسی سەرچاوەی ئاوی نیلی دیاری کرد، لە ناوچەیەکی دیاری کراو خاڵێکی دانا کە دەریای نیل دەپچڕێنێت لەژێر ھێڵی ئیستوا، ئەمەش شوێنە درووستەکەیەتی. ڕووباری نیل لە ھەردوو ڕووباری نیلی سپی و نیلی شین پێکدێت، ئەم دوو ڕووبارە لەڕێگەی زەوییە سودانییەکان دەڕوات پێکدەگەن لە خەڕتووم کە دەکەوێتە ژێر ھێڵی ئیستوا. دیاری کردنی سەرچاوەی ڕووباری نیل گریمانەی بەتڵیمۆس ھەڵدەوەشێنێتەوە کە دەڵێت سەرچاوەی نیل گردێکە لەسەر مانگ.

نووسراوەیەک تیایدا ئیدریسی وەسفی فینلاند دەکات.

ئیدریسی بە یەکێک لە گەورە جوگرافیناسەکانی مێژووی مرۆڤایەتی ھەژمار دەکرێت. ئیدریسی گرنگیشی دەدا بە مێژوو و ئەدەب و ڕوەکناسی و پزیشکی و گەردوونناسی.. زانستی لە سیوتا و قورتوبە بەدەست ھێناوە، و سەردانی حیجاز و تیھامە و میسڕی کردووە، گەیشتووە بە کەنارەکانی فەڕەنسا و ئینگڵتەڕا. گەشت کرد بۆ قوستەنتینیە و کەنارەکانی ئاسیای بچووک. ماوەیەک لە سیسیلیا ژیا و بوو بە میوانی شا ڕۆجەری دووەم، ماوەیەکی زۆریش تووشی دووری لەوڵاتەکەی بووە، ئەمەش لە دوو دێڕە شیعری دەردەکەوێت:

لیت شعري أین قبريضاع في الغربة عمري
لم أدع للعین ما تشتاقفـــي بـــر وبحــر

بەرھەمەکانی[دەستکاری]

ئیدریسی پەرتووکە بەناوبانگەکەی نووسی بەناوی "نوزھەتولموشتاق فیختراق ئەلئافاق" (عەرەبی:نزھة المشتاق في اختراق الآفاق) یان "پەڕتووکی ڕۆجەری" (عەرەبی:الکتاب الروجري) یان "پەرتووکی ڕۆجەر" (عەرەبی:کتاب روجر) ئەمەش لەبەرەوەی شا ڕۆجەر داوای لێ کردبوو کە بینووسێت، ھەروەھا داواشی لێ کردبوو کە گۆیێک لە زیو دروستبکان کە حەوت ھەرێمەکەی لێ نەخش کرابێت، گوونراوە کە گۆیەکە تێکشکێنرا لە شۆڕشێک دوای ماوەیەکی کەم لە تەواو بوونی، بەڵام پەڕتووکەکە بوو بە یەکێک لە بەناوبانگترین پاشماوە جووگرافییە عەرەبییەکان، ئەوروپییەکان سوودیان زۆریان لێبینی لە بەدەست ھێنانی زانیاری زۆر سەبارەت بە ڕۆژھەڵاتی ئیسلامی، شەڕقیەکانیش سوودیان لێ بینی، نەخشەکانیان بەکارھێناوە، و چەند بەشێکی وەرگێڕدراوە بۆ بۆ چەند زمانیکی جیاواز. و ئەم پەرتووکە بە پەرتووکێکی بێ وێنەیە نووسینی پازدە ساڵی خایاند، ئیدریسی تیایدا بە شێوەیەک و سیستمێک نووسیویەتی جیاواز لە جوگرافیناسە موسڵمانەکانی بێدگە لەخۆی چونکە ئەو وەسفی جیھانی کردووە پاشان بەشی کردووە بۆ حەوت ھەرێم و ھەر ھەرێمێک بۆ دە بەشی سەرەکی پاشان وەسفی ھەر بەشێکی کردووە و نەخشەیەکی بۆ کێشاوە. ئەم پەرتووکە وەک سەرچاوە مایەوە بۆ زانایانی ئەوروپا بۆ زیاتر لە سێ سەدە.

نەخشەیەکی ئیدریسی.
نەخشەیەکی ئیدریسی.

و لە کتێبی (نزھة المشتاق فی اختراق الآفاق) ئیدریسی بەوە بەناوبانگ بووە کە ئەو پەرەی بە کێشانی نەخشە داوە بە شێوازیکی وردتر لە نەخشەکانی پێشوو. دەکرێت ئەمەش بە ڕوونی ببینرێت لە نەخشەکانی، کە پەنای بردووە بۆ دیاری کردنی ئاڕاستەکانی دەریا و ڕووبارەکان و بەرزاییەکان، ھەروەھا زانیاری دەربارەی سنووری دەوڵەتان .. ئیدریسی ھێڵەکانی پانی و ئاسۆیی بەکارھێناوە لەسەر نەخشە و ئەو گۆیە زەوییەی درووستی کردبوو، و ھێڵەکانی درێژی کاتی خۆی پێش ئیسلام بەکارھاتبوو، بەڵام ئیدریسی دووبارە لێی ورد بوویەوە بۆ شیکردنەوە جیاوازی وەرزەکان لە نێوان وڵاتان. و خەتی پانی کە بە گۆترەیی لەسەر نەخشە کێشراوە، زیاتر بەکاردەھات بۆ دیاری کردنی وەرزەکان و بارەکانی کەش و ھەوا باکوور و باشووری ھێڵی ئیستوا، بۆیە نمونەی ئەم بەشکردنە تێگەیشتنی ئیدریسی بۆ وڵاتە جیاجیاکن ڕوون دەکاتەوە، ئەمەش گەواھیدەری سەرکەوتن و ھیممەتبەرزییەکەیەتی.  پاشا ڕۆجەری مرد جا ویلیامی یەکەم شوێنی گرتەوە، ئیدریسی ھەر ناوەندی خۆی نایەوە لە کۆشک، جا بۆ پاشا پەرتووکێکی تری نووسی سەبارەت بە جوگرافیا ناوی لێنا (روض الأنس ونزھة النفس) یان (کتاب الممالك والمسالك)، ھیچ شتێک دەربارەی نەزانراوە تەنھا پوختەیەکی نووسراوە لە کتێبخانەی حەکیم ئۆغڵو عەلی پاشا لە ئیستەنبۆڵ. ھەروەھا سەبارەت بە ئیدریسی پەرتووکێک باسکراوە لە ڕوەکدا ناوی لێناوە (الجامع لصفات أشتات النبات)، ھەروەھا پەرتووکیکی تریشی باسکراوە بە ناونیشانی (أنس المھج وروض الفرج). و ئەم پەرتووکەی کۆتایی بڵاوکراوەتەوە "بەشی باکووری ئەفریقا و وڵاتی سوودان"..[١]

وەکالەتی ناسا[دەستکاری]

وەکالەتی ناسای ئەمریکی بە شێوەیەکی نافەرمی ناوی (چیاکانی ئیدریسی/Al-Idrisi Mountains) ناوە لەو زنجیرەچیایانەی لەسەر ھەسارەی پلۆتۆ ھەن لە کەنارە چیاییەکەی ناوچەی سپۆنتیک پلانیۆم (Spuntik Planum).[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ حققه د. الوافي نوحي، وصدر ضمن منشورات وزارة الأوقاف والشؤون الإسلامية بالمملكة المغربية سنة 1428 / 2007.
  2. ^ (بالإنجليزية) الجبلية الشاطئية سبوتنيك بلانوم، ناسا، 4 ديسمبر 2015

وتاری پەیوەندیدا[دەستکاری]

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]