سترابۆ

سترابۆ (ئسترابۆن؛ یۆنانی: Στράβων ؛ 63 یان 64ی پێش زایین تا 24ی زایینی) جوگرافیاناس، فەیلەسووف و مێژووناسێکی یۆنانی بوو کە لە ئاسیای بچووک ژیاوە لە سەردەمی گۆڕانی کۆماری ڕۆم بۆ ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆم.
ژیان[دەستکاری]
سترابۆ لە ساڵی 63 یان 64ی پێش زایین[١] لەدایک بووە لە پۆنتۆس (ئاماسیای ئەمڕۆ - تورکیا) لە خێزانێکی دەوڵەمەند. سترابۆ لەلای زۆر جوگرافیاناس و فەیلەسووفی یۆنان و ڕۆما خوێندوویەتی. یەکێک بووە لە فەیلەسووفەکانی ستۆیسیزم و لەڕووی سیاسیشەوە ئەندامی ئیمپریالیزمی ڕۆمانی بووە.
چەندین گەشتی بەناوبانگی ئەنجام داوە و وڵاتە جیاوازەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆم گەڕاوە و تا سنوورەکانی باشووری ڕووباری نیل ڕۆیشتووە لە ئەفریقا بۆ لێکۆڵینەوەی زانستیی مێژوویی و جوگرافی; کە لە ئینسایکلۆپیدیا بەناوبانگەکەی "جیۆگرافیکا"[٢] ئاماژەی پێیان داوە. تیایدا لەسەر چەندین وڵات و ناوچەی جیاوازی ئەورووپا و ئاسیا و ئەفریقا دواوە.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ The Oxford companion to classical civilization. Simon Hornblower, Antony Spawforth, Esther Eidinow (Second edition ed.). New York. 2014. ISBN 978-0-19-177848-3. OCLC 900444999.
{{cite book}}
:|edition=
has extra text (help)CS1 maint: others (link) - ^ "Geographica", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2022-01-04, retrieved 2022-01-06